سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ عه‌دنان ده‌رجال کرد

"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ "عه‌دنان ده‌رجال" وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کرد.

 

له‌ دیدارێکدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه‌ وه‌رزشییه‌کانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و تیشکیان خسته‌ سه‌ر پێویستییه‌کانی بواری وه‌رزش و گرنگیی قۆستنه‌وه‌ی وزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به‌ تواناکانیان و به‌شداریپێکردنی کارایان له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتدا.

 

هه‌ر ‌دوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی و پێویستیی هه‌بوونی ڕوانگه‌ و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به‌ بواری وه‌رزش و لاوان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌ر دوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ پێویست زانی.

 

دیارترین کێشه‌ و گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنیان، پێویستیی دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ لاوان و به ‌کارخستنیان له‌ پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتدا و داهاتووی وه‌رزش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.

Read کد خبر: 2404

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی