K24 – هه‌ولێر: // سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له كۆنفرانسێكی میدیاییدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
پوخته‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
خۆشحاڵم له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیان بۆ عێراق، ئه‌م ئێواره پێشوازیمان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد، به‌خێر بێن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خی زۆره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ده‌ڕوانین. ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دراوسێیه‌كی گرنگه. هه‌رێمی كوردستان هیچ كات هاوكاری ئێران له رۆژگاره سه‌خته‌كان له یاد ناكات. ئێران هه‌میشه وه‌ك دۆست و دراوسێ له هه‌موو قۆناغه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه. ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دراوسێیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویستییه‌كی له پێش و زۆر گرنگه.
هه‌رێمی كوردستان وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی و مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری جمووجۆڵێكی فراوانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه، فراوانكردنی هاوكاری و هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌و بوارانه‌دا كه پێویست و جێی بایه‌خی هه‌ردوولان و خواستێكی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر په‌یوه‌ندییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و پێگه و رۆڵی گرنگی ئێرانمان له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكرد، داكۆكیمان له پێویستی سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر ئاشتیانه‌ی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
باسمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی كرد، به تایبه‌ت له بواری ئابووریدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاتووچۆی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه و ئه‌زموونی ئێران له‌و باره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێكی دیكه كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولامان بوون تاوتوێكرد.
ده‌مه‌وێت سووپاسی به‌ڕێزان باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌م، كه رۆڵێكی به‌رده‌وام و به‌رچاویان هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولادا.
دووباره جه‌نابی وه‌زیر به‌خێربێیت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست له هه‌رێمی كوردستان
برای خۆشه‌ویست و هاوڕێی خۆشه‌ویستم سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،
زۆر سووپاس بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له هه‌ولێری زۆر جوان لێم كرا و سووپاست ده‌كه‌م و زۆر خۆشحاڵم بۆ جاری سێیه‌م له ماوه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌ودا، هه‌لم بۆ ره‌خسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م.
بۆ ئێمه وڵاتی عێراق، به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، به كه‌مینه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، وه‌ك دراوسێیه‌ك عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه. ئێمه داواكارین په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق. زۆر خۆشحاڵین، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی كولتووری و په‌یوه‌ندی خێزانی و خزم و كه‌سوكاریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق هه‌یه. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه و دڵخۆشین ته‌نانه‌ت كۆرۆناش نه‌یتوانی رێگری له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به تایبه‌تی هه‌رێم بكات. ده‌روازه سنوورییه‌كانمان به‌رده‌وام كراوه بوون و ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه، به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه هاوكاری بكه‌ین و بتوانین ئه‌زموونی خۆمان له خزمه‌ت دۆسته‌كانمان دانێین.
ئێمه ئاماده‌ین گه‌شه‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بده‌ین. پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر له بواری پیشه‌سازی و رێگه‌ی ئاسنین و بواری وزه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ین.
هیوادارین له سه‌ردانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران بتوانین زه‌مینه‌ی ئه‌و هاوكاریانه به‌رفراوانتر بكه‌ین.
جارێكی دیكه سووپاسی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و میواندارییه و هیوادارم هه‌موو رۆژێك په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامتر و به‌هێزتر بێت. یادی شه‌هید سلێمانی ده‌كه‌ین، كه رۆڵێكی باشی هه‌بوو له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌به‌رامبه‌ر داعشدا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان هاوكار بوو. ئێمه یادی ئه‌و به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هیوادارین برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه. جارێكی دیكه سووپاستان ده‌كه‌م.
https://www.kurdistan24.net/so/news/a28a79be-2a31-4fd6-b46a-e5187a7a9417
"نازم دەباغ" لەگەڵ "یان چی چان" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ خاتوو "یان چی چان" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران دیداریی کرد.
خاتوو "یان چی چان" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران و پسپۆر لە بواریی سیاسی ئەمرۆ یەکشەمە ١٩/٠٧/٢٠٢٠ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنه‌رایه‌تی پێشوازیی لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا خاتوو "یان چی چان" سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێدانی ئەو دەرفەتە و پرسیاریان هەبوو لەسەر کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و رێککەوتنی ستراتیجی عێراق و ئەمه‌ریکا، ئەم هێرشانەی کە دەکرێتە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، راوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە ئێران ڕوونکردەوە و جه‌ختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، نایەوێت خاکەکەی بەکاربهێنرێت بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ و هەروەها داواکارە ڕێز لە سنوورەکانی بگیرێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، سەبارەت بە گفتووگۆ و دانووستانه‌کانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد، دووپاتی کردەوە؛ کورد هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد، لەسەر بنەمای یاسای بنەڕه‌تی عێراق، لەگەڵ گفتووگۆدا بووە و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا داوای لە ڕێکخراوی یونامی کرد کە ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لەو بوارەدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى پشتگیریى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیى رۆژی هه‌ینى 17/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، كلیلى سه‌قامگیریى سیاسیى عێراقه، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساش پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، له‌گه‌ڵ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تیایدا تیشك خرایه سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان و چاره‌سه‌ركراوان و ئه‌وانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز لودریان ئاماده‌ییى فه‌ره‌نساى بۆ هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه په‌تاكه نیشان دا.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه، به‌ڕێز لودریانیش به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شیى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به پێشوازى له به‌ڕێز ژان لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش وه‌ك جیهان گیرۆده‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانین، به گرنگ و نیشانه‌ى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزیان به ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه دووباره سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد كه هه‌میشه له ته‌نگانه‌دا پشتگیرى له مافه ده‌ستوورییه‌كانى كوردستان كردووه، ساڵى 2017ش ئابلۆقه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند و هاوكار بوو له ده‌سپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆنى به ڕۆڵێكى زۆر به‌رچاو ناوزه‌د كرد كه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه له شه‌ڕى داعشدا، فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌ندامێكى گرنگى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شێكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، پشتگیرى و ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به پشتگیریى فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، باسى له‌وه‌ش كرد كه فه‌ره‌نسا هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سـیحى، چ له كه‌مپه‌كان، یان به حه‌واندنه‌وه‌یان له فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها گوتى: گرنگییه‌كى زۆر به سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق ده‌دات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى له به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نساش كرد كه وه‌ك دۆستێكى كوردستان ڕۆڵێكى به‌رچاوى له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسادا گێڕاوه، هه‌م كاتێك وه‌زیرى به‌رگرى بوو كه سه‌ردانى كوردستان و به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى داعشى كرد، هه‌م چه‌ند جارێك پێشتر و ئێستاش كه دووباره وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر سوپاسى كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولى فه‌ره‌نساى له هه‌ولێر كرد كه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیاره و ده‌رفه‌تیش له‌باره بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ئه‌منى، ئه‌كادیمى و كولتووریدا، به‌تایبه‌تیش كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌توانن له هه‌موو بواره‌كاندا كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گوتى: خۆشحاڵم کە دووباره لێرە له‌گه‌ڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له هه‌ولێرم. ئەمە هەشتەمین سەردانمه بۆ هەرێمی کوردستان، وەک جەنابتان ئاماژەتان پێ‌کرد، چوار جار وەک وەزیری بەرگریی هاتووم لە کاتە هەرە سەختەکاندا، هەروەها ئەمە چوارەمین جاریشە وەک وەزیری دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.
لە دەستپێکی پەتای کۆرۆناوە، یەکەمین سەردانمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە فەرەنسا بەردەوام ئاماده‌یى هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە ساتە هەرە سەختەکاندا کە ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان پێیاندا تێده‌پەڕێت پێم‌خۆش بوو ئەم سەردانە بکەم بۆ لای ئێوە کە هاوسۆزی و پشتیوانییە، هاوسۆزی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا کە تووشی ئێوە بووە وەک چۆن تووشی ئێمەش بووەوە، هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین کەلوپەلی گرنگی پزیشکی وەک هاوکاریی دەبەخشین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یارمەتیی کارمەندانی تەندروستیی ئێوە دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م سه‌ردانه‌م پشتگیرییه بۆ شه‌ڕتان دژى داعش کە ئێمە و کوردستانی تووشی پرسە و تازیە کرد. دەبێ هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ببینەوە، عێراقی و فەرەنسی و کوردستانی بە بێ ئەوەی ئاستی چاودێریی نزم بکەینەوە، هەروەها هاوسۆزییه لە قەیران و گرژییە هەرێمییەکان کە عێراق و هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆیان بوونەتە قوربانى و له ژیانى ڕۆژانه‌یاندا باجى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیرییه له بوراى مرۆیی‌دا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى نیشان دا به پێشوازیكردنى په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانى عێراق، زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ش جه‌خت له‌و جوامێرییه‌ى ئێوه ده‌كه‌مه‌وه.
دوایین جار كه ئۆكتۆبه‌رى ساڵى پار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان‌م كرد، به‌ڵێنى ئه‌وه‌م دا كه چه‌ندین ملیۆن یۆرۆ كۆبكه‌مه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، له كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌مان ئه‌نجام دا له بوراه‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و ئاو، هه‌روه‌ها ڕۆژانى داهاتووش فه‌ره‌نسا یارمه‌تى ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه، فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه، له داهاتوودا به هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به گوژمه‌ى پازده ملیۆن یۆرۆ پڕۆژه‌یه‌كى گرنگى بوارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاى دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.
هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی لەگەڵ زانکۆی ئەمه‌ریکی لە سلێمانی لە نزیکەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی کورد. خاڵێکی دیکە كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم کۆمپانیاکانمانە کە بەردەوام دەبن. ئەمساڵ قوتابییەکی کورد کە باوکی له شه‌ڕى داعشدا شه‌هید بووه، بەکالوریای فەرەنسی بەدەست هێناوە و بەردەوامی بە خوێندنی خۆی داوە لە سایەی بۆرسێکی خوێندنی حکوومەتی فەرەنسا. ڕاستە ئەمە یەکەم قوتابییە، به‌ڵام بە دڵنییاییەوە دوایین قوتابی نابێت و بەردەوام دەبێت. ڕۆڵەیەکی کوردە کە لە سایەی قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی و هەولێر خۆیان پێدەگەیەنن لەناو سیستمی فەرەنسیشدا لە سایەی هاوکارییەکی زانکۆکانی ئێمە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە.
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50516
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات
• وەزیری دەرەوەی فەرنسا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی فەرەنسا دەکات.
• سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر شتێکیش ڕەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان.
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 2020/7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاووتوێ کران.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی پشتگیریی وڵاتەکەم بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکەمەوە بەتایبەتی لەم ڕۆژە سەختانەدا .گوتیشی فەرەنسا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمڕووەوە پسپۆڕانی فەرەنسی ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە بواری کشتوکاڵی و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووی . وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ سەردانی فەرەنسا لە دەرفەتێکی گونجاو‌دا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕۆڵی مێژوویی فەرەنسای کرد لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستاندا . پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت تیشکیان خستە سەر دەرەنجامی گفتوگۆکان لە گەل حکومەتی فیدراڵی و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی فەرەنسا دەتوانێ رۆڵی ئەرێنی خۆی لە یەکنزیکردنەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی ئێمە داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر شتێکیش ڕەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/july/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-وەزیری-دەرەوەی-فەرەنسا-دەکات/
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەستی به کارەکانی کردەوه
بۆ ئاگاداری: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢٠/٧/٦ دەستی به کارەکانی خۆی کردەوه و هاووڵاتیانی بەڕێز پێش لە سەردانیان، دەبێت کات وەربگرن و بە بەستنی ماسک، ڕچاویی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان بکەن.
داوا لە هەموو هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین لە کاتی سەردانیان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران؛ بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بە بەستنی ماسک، ڕچاویی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان بکەن و دەبێت پێش لە هاتنیان، لە ڕێگای ژمارە تەلەفوونەکانی نوێنەرایەتییەوە کە لە خوارەوەدا هاتووە داوای کاتی سەردانەکەیان بکەن:
تەلەفۆن : 02188580830 - 02188580831
ئێمێڵ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
K24 - هەولێر // نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دوای نزیکەی دوو هەفتە لە راگەیاندنی تووشبوونی بە کۆرۆنا، چاکبوونەوەی خۆی ئاشکرا کرد.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەمڕۆ (چوارشەممە 1-7-2020) لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد" لە 13ـی مانگی رابردوو تووشی کۆرۆنا بووم، بەڵام رەوشی تەندروستیم باش بوو و لە ماڵەوە خۆمم کەرەنتینە کردبوو".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، رۆژی دووشەممە پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە و دەڵێ "ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو".
لەدوای تووشبوونی بە کۆرۆنا، هەر رۆژنا رۆژێک پشکنین بۆ نازم دەباغ کراوە، باس لەوەش دەکات "دەبێت سبەی جارێکی دیکە پشکنین بکەمەوە تاوەکو بتوانم لەماڵەوە دەربچم".
ڤایرۆسی کۆرۆنا هەندێک کەس بە سەختی نەخۆش دەکات و بۆ هەندێک کەسیش ئاساییە و هەستیشی پێناکەن، نازم دەباغ لەبارەی ئەزموونی خۆی لەگەڵ کۆرۆنا دەڵێ "کۆرۆناش وەکو هەر نەخۆشییەکی دیکەیە، ئەگەر بەرگریت بەهێز بێت و سووربی لەسەر چاکبوونەوە، چاکبوونەوەی بەدوایە".
نازم عومەر دەباغ لەدایکبووی ساڵی 1947ـە لە قەزای کۆیە و، لەساڵی 2007ـەوە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە لە ئێران.
https://www.kurdistan24.net/so/news/bea66835-2e52-450f-aa6b-3c47a77c2f8a
نازم دەباغ دوای گرتنی کۆڕۆنا باریی تەندروستی ئێستاکە جێگیرە و چاکبۆتەوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، دوای گرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دوو هەفتە مانەوە لە قەرەنتینە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران، بە باشی چاکبۆتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و میحوەری خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵنێری "ئانا"، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دوای گرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دوو هەفتە مانەوە لە قەرەنتینە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران، تەندروستی ئێستاکە جێگیرە.
ئەو پێشتر لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو کە دوای دوو جار ئازمایشی کۆڕۆنا و پۆزێتیڤ بوونی دەرئەنجامەکەی، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ماڵەوە چۆتە قەره‌نتینەوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاشکراشیکرد کە ڕۆژی دووشەمە وڵامی ئازمایشی کۆڕۆنای ئەو نێگەتیڤ بووە.
لینکی هەواڵ:
https://ana.press/fa/news/33/498732/بهبودی-رئیس-دفتر-اقلیم-کردستان-عراق-پس-از-ابتلا-به-کرونا
بهبودی رئیس دفتر اقلیم کردستان عراق پس از ابتلا به کرونا
رئیس دفتر اقلیم کردستان عراق از بهبودی خود از ابتلا به کرونا پس از دو هفته قرنطینه خانگی خبر داد.
به گزارش خبرنگار حوزه غرب آسیا و محور مقاومت گروه بین‌الملل خبرگزاری آنا، ناظم دباغ پس از ابتلا به کرونا و دو هفته قرنطینه خانگی، سلامت خود را بازیافت.
وی پیش‌تر خبر داده بود که پس از دو آزمایش کرونا و مثبت اعلام شدن نتیجه آن، به قرنطینه خانگی رفته است.
رئیس دفتر اقلیم کردستان عراق خبر داد که روز گذشته (دوشنبه) نتیجه آزمایش کرونا وی منفی بوده است.
"سەلام عارف روشدی" بەشداریی لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بەشداریی کرد لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسی "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران بە هۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسی "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشداریی بکات و بە جیاتی بەڕێزیان "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی لەم ڤیدیۆ کۆنفڕانسە ئۆنلاینەدا کرد کە کاتژمێر 4 تا 6ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 25ی حوزەیرانی 2020 لە ڕێگای ئیسکایپەوە بەڕێوەچوو و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە، ڕاوێژکاران و پلە تایبەتەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەروەها "ئامانج حەسەن" بەڕێوەبەریی نووسینگەی تایبەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تیایدا بەشداربوون.
ڤیدیۆ کۆنفڕانسی "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە کە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە باروودرخی نوێنەرایەتییەکان وبەڕێوەچوو، بە گشتیی ئەم تەوەرانەی لە خۆگرتبوو: باروودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی، پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال (پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد)، گفتوگۆی نێوان عێراق و ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بەشداریی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروباری ناوخۆی فەرمانگە و نوێنەرایەتییەکان
لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوە ئۆنلاینەدا "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و سەبارەت بە هەندێک بابەتی گرینگ سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە ئاخاوتن، لەوانە: باروودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیهان، باروودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی، پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال، تیشک خستنە سەر گفتوگۆی نێوان عێراق و ئەمەریکا بە بەشداریی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی دیبلۆماسی ووڵاتان و ئاژانسەکانی UN لە هەرێم بە گشتی و کورتە باسێک لەسەر دوایین بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر کەم کردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات، پەیوەندیدار بە فەرمانگە و نوێنەرایەتییەکانەوە (هاوکاری و هەماهەنگی فەرمانگە و نوێنەرایەتییەکان بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکان لە ڕووی کارگێڕی و دارایی).
لە درێژەی ئەم کۆنفڕانسەدا نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، هەر یەک بۆ ماوەی 3 تا 4 خولەک وتەکانی خۆیان پێشکەش کرد و کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەم ڤیدیۆ کۆنفڕانسەدا وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا بە گشتیی سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، کێشەی سنوورەکانی نێوان دوو لایەن، باروودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی کۆڕۆنادا، چەندین بابەتی دیکە و هەروەها بە تایبەت، سەبارەت بە تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیە هاتە ئاخاوتن کە لە لایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
ئاگاداری : نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت
نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت
بە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت.
بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، بە هۆی پێشهاتی کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پایتە‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٢٢/٦/٢٠٢٠ تاکوو ڕۆژی دووشه‌مه ٦/٧/٢٠٢٠ بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت و پەیوەندیی کردن تەنیا لە رێگای ئیم‌یل و تەلەفۆنەوە دەبێت. هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین بۆ بەڕێ کردنی ئیش و کارەکانیان تەنها لە رێگای تەلەفۆن و ئیمێڵ پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران بکەن و سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی نەکەن. بە هیوای سەلامەتی و لەشساغی بۆ هەموو لایەک.
تەلەفۆن : 02188580830 - 02188580831
ئێمێڵ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد