"نازم دەباغ" لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سەردانی کاک "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاران و دیدار لەگەڵ "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەسایشی نەتەوەیی ئێران لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیی ئەم وڵاتەدا ڕەنگدانەوەی باشی دایەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە لێدوانێکدا سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران گوتی: شاندی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز کاک "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تارانی کرد و لە لایەن "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەسایشی نەتەوەیی ئێران پێشوازی لێکرا و پاشان کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی دوو لایەندا بەڕێوەچوو.
گوتیشی: لەم دیدارەدا بەڕێز کاک "نێچیرڤان بارزانی" و شاندی پایەبەرزی هاوڕێی باسیان لە باروودۆخی ئێستاکەی عێراق کرد بە تایبەت دوای ئەو پەلاماردان و هێرشانەی کە هێزەکانی داعێش و کۆنە بەعسییەکان بۆ سەر موسڵ کردیان و بووە هۆی گرتنی موسڵ و تەکریت و هەندێک ناوچەی دیکە و لە هەمان کاتیشدا بووە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی سوپای عێراق لەبەریەک هەڵبوەشێنەوە لە ناوچەکەدا. و بەم هۆیەشەوە ڕوونکردنەوە درا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانی بە ماوەیەکی کورت دەست بەسەر هەموو ئەو شوێنانەدا بگرێت کە لە چوارچێوەی مادەی 140دان و دانیشتووانیان کوردن و بتوانێت پارێزگاریان لێبکات و هەروەها نەشهێڵن کە هێزەکانی داعێش بێین بۆ ئەم ناوچانەوە.
"نازم دەباغ" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە دانیشتنەکەدا هەر دوو لایەن هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە داعێش دەرخستەیەکی تیرۆریستییە و جێی مەترسییە لە ناوچەکەدا. هەروەها دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت وەکوو زیندوو بوونەوەی بەعکسییەکانیش لە ناوچەکە کە هەر دوولا هاوکاری یەکتریی بوون بۆ پەلاماردانی ناوچەکە و مەترسییەکی گەورەیە بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ وڵاتانی دراوسێش.
ئەوەیشی خستەڕوو: لە دانیشتنەکەدا باس لەوە کرا کە پێویستە بە باشی دیراسەی ئەو باروودۆخە بکرێت و هەنگاو هەڵبهێندرێت بۆ ئەوەی کە یەکەمیان ڕێگا بگیرێت لەوەی کە داعێش زیاتر پەلاماری شوێنەکان نەدا و بە تایبەتیش هێزی پێشمەرگە ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە ئامادەی بەرگریی کردن لە هەموو شوێنەکانی کوردنشین و ناوچە دابڕاوەکانە و بە مافێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت کە پارێزگاریی لەم ناوچانە بکات.
گوتیشی: بەڕێز کاک "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دیدارەدا زۆر بە وردی و دوورودرێژی باسی لە هۆکارەکانی ئەم شکستەی هێزی سوپای عێراق کرد کە لە ئەنجامی باش دروست نەکردن و باش گوێینەدان بە تێبینییەکانی هێزەکانی دیکەی عێراقی و کوردی دەربارەی شێوەی دروستکردنی سوپای عێراق کە داهاتووی ئەو کارە لە لایەن کوردەوە پێشبینی کراو بوو، بە هۆی ئەوەی کە ئەو ئەفسەرە پلە بەرزانەی کە کاتی خۆی لە زەمانی سەدام حوسێندا سوپای عێراقیان دامەزراند و هەر ئەوانیش سوپای عێراقیان دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام دامەزراند.
"نازم دەباغ" ئەوەیشی ئاشکرا کرد: بۆیە لەم قۆناغەدا ئەم مەسەلانە پێویستی بە زیاتر وردکردنەوە هەیە و پێویستی بەوەش هەیە کە بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێکرد کە دەبێت حکوومەتی عێراقی و دۆستانی حکوومەتی عێراقی بیر لەو هەنگاوانە بکەنەوە کە دەبنە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان و شێوەی دروستکردنی حکوومەتی تازە کە لەڕاستیدا حکوومەتی هاوبەشی ڕاستەقینە بێت و هەموو تاکێکی عێراقی، لەوانە: کورد، عەڕەب و لە ناو کورد و عەڕەبدا شیعە و سوننە هەست بەوە بکەن کە حکوومەتی عێراقی داهاتوو، نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو کەسەکانە. و بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراقی هەڵسووکەوتیان لەگەڵ بکرێت و من پێم وایە ئەو کاتە دەتوانین بیر لە ئایندەیەکی باش بکەینەوە و بیر لە داکۆکی و شەڕ و دەرکردنی تیرۆڕیست و داعێشیش لە عێراقدا بکەینەوە.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە وتەکانی "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەسایشی نەتەوەیی ئێران لە دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا گوتی: لەڕاستیدا من دەتوانم دڵنیایی بدەمەوە بەوە کە بیرووڕاکان یەکبوون و شێوەی بیرکردنەوە یەک بوو و هەر دوو لایەن و بەتایبەتی ئاغای شەمخانی ڕایگەیاند کە ئەو باروودۆخەی کە ئێستا لە عێراقدا لە ئارادایە جێگای نیگەرانییە بۆیان و باسی لەوە کرد کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی عێراق ڕووبەڕووی داعێش ببنەوە و هەر یەکە لە ئاستی توانا و لە ئاستی پێگەی خۆی داکۆکی بکات لە شوێنەکان و لە خاکی عێراق و لە ناوچە کوردنشینەکان.
گوتیشی: سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەسایشی نەتەوەیی ئێران بە پێویستی زانی کە بەرنامەیەکی دیاریکراو بۆ داهاتوو دابندرێت کە چۆن بتوانرێت داعێش لەم ناوچانە دەربکرێت کە داگیریان کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داعێش بە تەنیا نییە بەڵکوو پێکهاتەیەکن کە ئەمانە دوژمنیایەتیی کردنیان بەرانبەر بە عێراق و ئەزموونی ئێستای عێراق کۆیکردوونەتەوە ئەگینیا لە نێوانیاندا ناکۆکییان زۆرە.
دەباغ لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی: عەلی شەمخانی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو هێزە ئەساسییەی کە بووە هۆکاری ئەوەی کە داعێش سەرکەوتن بەدەست بێنێت کۆنە بەعسییەکان بوون کە بەشێکی زۆریان لە ناوچەکەدا بوون.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران گوتی: شاندی هەرێمی کوردستان کە سەردانی شاری تارانیان کرد پێکهاتبوون لە: کاک "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاک "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاک "فازل میرانی" و کاک "ئازاد بەرواری" لە لایەنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەروەها کاک "مەلا بەختیار" و "دکتۆر خەسەرەو" لە لایەنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
"نازم دەباغ" سەبارەت بە هۆیەکانی بانگهێشتی شاندی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران گوتی: ئەم بانگهێشتە دەرئەنجامی ئەوەیە کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، هاوکاریی و دۆستایەتییەکی دێرین هەیە و لە هەموو قۆناغەکاندا ئاڵووگۆڕی بیرووڕا هەبووە بۆ شێوەی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و هاوکاری کردن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەستی تیرۆڕ و ئەو هێزانەی کە بیانەوێت ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن. ماوەیەکی زۆرە کە بە هاوکاری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەتایبەتیش لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراقیش ڕۆڵیان هەبووە لەوەی کە بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەمنییەت و ئاسایش بەقەرار بێت.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕەنگدانەوەی سەردانی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و دیدار لەگەڵ "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەسایشی نەتەوەیی ئێران لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیی ئەم وڵاتەدا گوتی: ئەوەش دیسانەکە سەلماندنە بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییەکی گرینگە و ئەهلییەتی خۆی هەیە، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جەختکردنەوە و بۆ خۆشحاڵی ئەوەی کە لەگەڵ کورددا پەیوەندیی باشە، پێموایە زیاتر لەم قۆناغەدا گرینگی بە شاندی هەرێمی کوردستان دا و لە ئاژانسە هەواڵنێرییەکان و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئەم وڵاتەدا ڕەنگدانەوەی زۆری دایەوە و هەروەها لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکاندا بە مانشێتی باش باسی هاتنی ئەم شاندە کرا.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كار و جددییەتی عیماد ئەحمەد دەكات
نێچيرڤان بارزانى
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان لە سوپاسنامەیەكدا سوپاسی كار و جددیەتی عیماد ئەحمەد دەكات لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی حكوومەتدا و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت لە كارەكانی داهاتوویدا، ئهمه دهقهكهیهتى:
بەڕێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆك وەزیران لە كابینەی حەوتەمدا،
ئەمڕۆ كاری كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات، لەم ڕۆژەدا یەكێك لەوانەی كە دەبێ زۆر سوپاسی بكرێت ئێوەی بەڕێزن، بەهۆی كاری جددی و مەیدانیی ئێوە لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی حكوومەتدا. بە ڕاستی ئێوە وەك جێگری سەرۆك وەزیران، ڕۆڵێكی گرنگتان هەبوو لە كەمكردنەوەی خەرجییەكان، لە دروستكردنی كەشێكی گونجاوی هاوكاری و پێكەوەكاركردنی هەموو وەزیرەكان و هەموو هاوكارانی ئەنجومەنی وەزیران.
ئێوەی بەڕێز وەك ڕۆڵەیەكی لێهاتووی ئەو نەتەوەیە، بەشێكی زۆری تەمەنتان بۆ میللەتی خۆتان وەك پێشمەرگەیەك تەرخان كرد، ئینجاش لە بەڕێوەبردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا ڕۆڵێكی بەرچاوتان هەبوو. لەو دوو ماوەیەشدا كە لە بەشێكی ماوەی كابینەی پێنجەم و كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا پێكەوە كارمان كرد، ماندوونەناسانە لەپێناو پێشخستنی كوردستاندا كارتان كرد، بۆیەش كارەكانی ئێوە و جددیەتی ئێوە لەكاردا جێگەی دەستخۆشی و سوپاسە و هەر سەركەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
17ى حوزهیرانى 2014
كابینهى حهوتهم كۆبوونهوهى ماڵئاوایى ساز دهكات
دوايين كۆبوونەوەي كابينەي حەوتەم بەسەرۆكايەتي نێچيرڤان بارزاني
پێشنیوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 17ى حوزهیرانى 2014 كابینهى حهوتهمى ههرێمى كوردستان به سهرۆكایهتیى نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان و به ئامادهبوونى عیماد ئهحمهد جێگرى سهرۆك وهزیران دوایین كۆبوونهوهى خۆى ساز دا.
له سهرهتاى كۆبوونهوهكهدا نێچیرڤان بارزانى ئاماژهى بهوه دا كه ئهوهى بۆ خۆى و كابینهى حهوتهمى حكوومهتى ههرێمى كوردستان مایهى شانازییه، ئهوهیه توانییان ئارامى و سهقامگیریى سیاسى له ههرێمى كوردستان جێگیر بكهن و ئهمهش كارى ههموو كابینهكه پێكهوه بووه.
سهرۆك وهزیران ههروهها به تایبهتى سوپاسى عیماد ئهحمهد جێگرى سهرۆك وهزیرانى كرد كه ئهمڕۆ حكوومهت جێ دههێڵێت و ئهركى حزبى وهردهگرێت، ڕوونیشى كردهوه كه ئهو زۆر هاوكار و یارمهتیدهر بووه و بارێكى قورسى لهسهر شانى سووك كردووه و ڕۆژانه زۆربهى كاروبارى كارگێڕى بهڕێ كردووه و ههر لهو ڕۆژهوه كه بهرپرسیاریهتى وهرگرتووه، جێپهنجهى له ههموو بوارهكانى ئهم وڵاتهدا دیاره، ههروهها ههمیشه یارمهتیدهر بووه.
نێچیرڤان بارزانى هیواى سهركهوتنى بۆ ئهو وهزیرانه خواست كه له كابینهى ههشتهمدا دهمێننهوه و خۆشحاڵیى خۆى دهربڕى كه یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیارى دا قوباد تاڵهبانى بۆ جێگرى سهرۆك وهزیران دیارى بكات. دووپاتیشى كردهوه كه ههردووكیان و ههموو وهزیرانیش له كابینهى داهاتوودا پێویستییان به هاوكاریى وهزیرانى كابینهى حهوتهم و له سهرووى ههمووشیانهوه پێویستییان به هاوكاریى عیماد ئهحمهد ههیه.
سهرۆك وهزیران تیشكى خسته سهر ئهوهى كه كابینهى ههشتهم له قۆناغێكى دیكهدا دروست دهبێت و قۆناغى مۆدێلێكى دیكهى حوكومڕانى له ههرێمى كوردستان دهست پێدهكات. ههروهها داواى لێبوردنى له وهزیرهكان كرد كه ئهگهر ڕۆژێك له میانى كاردا دڵێان ڕهنجا بێت، جهختیشى لهوه كردهوه وهزیران دهتوانن له دهرهوهى حكوومهتیش یارمهتیى كابینهى ههشتهمى حكوومهتى ههرێمى كوردستان بدهن و گوتى: "زۆر سوپاس بۆ ههموو كارهكانتان و به دڵنیاییهوه جێپهنجهتان به كوردستانهوه دیاره، ڕاسته ههموو شتێكمان نهكردووه، بهڵام به دڵنیاییهوه شتى گهورهمان كردووه، هیواى سهركهوتن بۆ ههمووان دهخوازم."
لاى خۆیهوه عیماد ئهحمهد جێگرى سهرۆك وهزیران، سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئهو بڕواو و متمانه و پشتگیرییهى له كارهكانى كردووه و ڕایگهیاند كه كاركردن لهگهڵ ئهودا دهبێته مایهى بڕوابهخۆبوون و پێشكهوتن و گوتى: "له ههر شوێنێك بم خزمهتكار و دڵسۆزى كوردستان دهبم." ههروهها سوپاسى سهرۆك وهزیرانى كرد كه ههر له سهرهتاوه دووربینى و دڵسۆزیى زۆرى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان سهڵماندووه و دڵنیاییى خۆى دهربڕى كه له كابینهى ههشتهمیشدا سهركهوتوو دهبن.
دواى ئهوه ههر یهكه له وهزیرهكانیش تیشكیان خسته سهر كاروبارى وهزارهتهكانیان و سوپاسى سهرۆك و جێگرى سهرۆك وهزیرانیان كرد و هیواى سهركهوتنیان بۆ كابینهى ههشتهم خواست. له كۆتاییدا قوباد تاڵهبانى ڕاسپێردراو بۆ پۆستى جێگرى سهرۆك وهزیران له كابینهى ههشتهمدا گوتى: "جێگهى شانازییه كه ئهم ئهركهم پێ سپێردراوه بۆ ئهوهى بهردهوامى به كارهكانى بهڕێز عیماد ئهحمهد بدهم و شانازییه بتوانم هاوكارى نێچیرڤان بارزانى بم بۆ خزمهت و ڕاپهڕاندنى كارهكان". ههروهها سوپاسى عیماد ئهحمهد جێگرى سهرۆك وهزیرانى كرد كه ههمیشه هاوكار و یارمهتیدهر و پشتیوانى بووه و ئاماژهى بهوه دا بۆ لهمهودواش پێویستى به هاوكارییان دهبێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە
ئەمڕۆ دووشەمە 16ـی 6ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها قسەیش لەبارەی ئامادەكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان كرا. لەم دانیشتنەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بەو یەكدەنگی و یەكهەڵوێستییەی كە لە لایەن هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەبەرانبەر پێشهات و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی تازە گیراوەتەبەر و، جەختیشیان لەوە كردەوە كە مامەڵە كردن لەگەڵ دۆخی ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسیی عێراق دیراسە و وردبینی گەرەكە.
دەرئەنجام و وێستگەكانی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتانی ئەوڕووپایی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
دوو شەممە, 16 حوزەیران 2014
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 6ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و مەترسییەكانی ئەم قۆناغەی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بارودۆخی مەیدانیی ناوەڕاستی عێراق و شاری بەغدا و دوا پەرەسەندنە سەربازی و ئەمنییەكان تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.
دوو شەممە, 16 حوزەیران 2014
سەرۆك بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی هەرێم كۆبۆوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 6ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان بەگەرمی بەخێرهاتنەوەی سەرۆك بارزانیان كرد و سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لەبارەی سەردانەكەی بۆ ئەوڕووپا و ئەنجامەكانی بۆ ئامادەبووان باس كرد.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەرپرسە باڵاكانی هێزی پێشمەرگە و ئاساییشی هەرێمی كوردستان وردەكاریی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك و شوێنەكانی دیكەیان هەر لە دەستپێكی قەیرانەكە شی كردەوە و سەرۆك بارزانیان لە هەموو ئەو ڕێوشوێن و ئامادەكاریانە ئاگادار كردەوە كە لە لایەن هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاساییش لە هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی لە ئەنجامی پاشەكشەی سوپای عێراقی گیراونەتەبەر.
لەم دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەركی سەرشانی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاساییشە كە سەروماڵی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بپارێزن و پارێزگارییش لە ئەو ئاوارانە بكەن كە لە ئەنجامی تێكچوونی باری ئەمنی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی ئەو میكانیزمانە كرا كە ببێتە هۆی پتەوتربوونی باری ئاساییشی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی لە ئەنجامی دروستبوونی بۆشایی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ كراون، ئەویش لەڕێگەی پێكهێنانی ژمارەیەك لیژنەی تایبەت و پسپۆڕ لە بواری جیاجیادا.
لایەنی سیاسیی قەیران و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی عێراق و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی تازە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.
لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 6ـی 2014 لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سڵاوی سەرۆكی فەڕەنسای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد بەهۆی ئەوەی هێزی پێشمەرگە توانیویەتی لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە كە لە ئەنجامی پاشەكشەی هێزەكانی سوپای عێراق لەدوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییە سەری هەڵدابوو. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانی كرد بۆ ئەو پێشوازی و یارمەتییەی كە پێشكەشی ئاوارەكانی نەینەوا و شوێنەكانی دیكە كردووە.
لەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وێڕای باسكردنی ئاڵۆزی و هەستیاریی بارودۆخی سیاسیی عێراق، نیگەرانیی خۆی و وڵاتەكەی لە پەرەسەندنی هێزی چەكدارەكان و هەڕەشەی تیرۆر نیشان دا و جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆك بارزانی ئەو سەركردەیەیە كە بتوانێ لە بەرانبەر ئەم قەیرانە بوەستێ و چارەسەرێك بدۆزێتەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی زۆر سپاسی سەرۆكی فەڕەنسا و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد و ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە كوردستان هەمیشە پەناگە و پێگەیەكی ئارام دەبێ و هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان كوردستان و ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان دەپارێزێت و هیوایشی خواست كە بارودۆخ جێگیر ببێت و سەقامگیری بگەڕێتەوە. لەدرێژەی ئەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند كە سەرۆكی فەڕەنسا بە وردی چاودێریی بارودۆخی عێراق دەكات و جەختی لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان فەڕەنسا و كوردستان كرد و هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵكی كوردستان خواست.
ڕاگەیهندراوی كۆبوونەوەی فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگە و سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
بەپێی ڕێنماییەكانی بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ 14ى حوزهیرانى 2014 كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی سەربازیی و حكوومی به سەرپەرشتیی بهڕێز كۆسرەت ڕەسوول، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و بهڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداریی ژمارەیەك فەرماندە و بەرپرسی باڵا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
نێچیرڤان بارزانى: ئهولهویهتی ئێمه پاراستنی ههرێمی كوردستانه
ئەرشيڤ
شەممە, 14 حوزەیران 2014
تاران ـ ئیرنا ـ "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردەوە: بە بڕوای ئێمە گرۆهەکی داعێش کۆمەڵەیەکی تیرۆریستی مەترسیدارە.
نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی ئیرنا گوتی: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە لە بەرانبەر کردەوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکانی خۆمان و هەموو عێراق داکۆکی بکەین.
گوتیشی: ئێمە لە بەرانبەر ئەم کۆمەڵە تیرۆریستییە پشتیوانی لە سوپای عێراق دەکەین و داکۆکی لە عێراق لە ئەرکەکانی خۆمان دەزانین، بەڵام تا ئێستا داخوازییەک بۆ یارمەتی بەم سوپایەمان پێنەگەیشتووە.
دەباغ ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەموو ئەو ناوچانەی کە دانیشتووانیان کوردن، لەوانە: سنجار و جلەولایان خستۆتە ژێر چاودێری خۆیان و لە تەنیشت بەهێزکردنی پێگەکانی خۆیان، هێڵێکی داکۆکییان لە بەرانبەر ئەگەری هێرشەکانی داعێش پێکهێناوە تا هەر کاتێک ئەم گرووپە تیرۆریستییە کردەوەیەکیان ئەنجامدا پێشیان بگرن و نەهێڵن کە بەرەو ناوچە کوردنیشنەکانی عێراق هەنگاو هەڵێنن.
گوتیشی: سوپای عێراق لە هەندێک ناوچەدا بە هۆی دەستداگرتنی داعێش، ڕۆحییەی خۆیان لە دەست داوە.
دەباغ لەم بارەیەوە گوتی: بە پێی ئەم ڕاپۆڕتانەی کە لەبەردەستدان، لە هەندێک لەم هێرشانەدا ژمارەی هێزەکانی داعێش زیاتر لە 100 کەس نەبوون بەڵام ئەوان بەم ڕێژە کەمەوە توانیویانە هەندێک لە ناوچەکانی ناوەندیی عێراق داگیر بکەن.
More...
كۆسرهت رهسول عهلی: هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان له حاڵهتی ئامادهباشیدان
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كۆمیسارى باڵاى UNHCR له عیراق كرد
نێچیرڤان بارزانی: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم هاوكاریی خەڵكی مووسڵ بكەن
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات