په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات دهكهينهوه. وه‌ك هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانهكايهى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه ژن تيايدا ئازاد و يه‌كسان بێت و به هيچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ى توندوتيژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره توندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان ده‌بينه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا. له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش هاريكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو ڕوويهكهوه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و توندوتیژی.
سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لايه‌ن و ڕێكخراوانه‌ی ڕۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان. سڵاو بۆ گيانى پاكى قوربانييانى توندوتيژى دژى ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرين کە له‌پێناو ئازادى و يه‌كسانى و ئاشتيدا خه‌بات و تێكۆشانيان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، به ڕێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2022
https://presidency.gov.krd/message-from-the-president-of-the-kurdistan-region-6/
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ھەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.
یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بووە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن.ھەروەھا بەھەموو شێوەیەک ھەوڵی پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان و نەھێشتنی جیاکاری ڕەگەزی لە کوردستان دەدەین .
ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتاش ئاستەنگ و بەربەست ھەن و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ، بۆیە ھیوادارین بە ھاوکاری ھەموو لایەنەکان و پێکھاتەکانی کۆمەڵگە ، کۆتایی بە ھەموو جۆرە توندوتیژییەک و جیاکارییەکی ڕەگەزی بھێنین و ھەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە ڕیشی سو‌ناک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە ”شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی هەیە و خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکاری زۆر هاوبەشمان لەگەڵ یەک هەیە . شانشینی یەکگرتوو، پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو“.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەروەها دەڵێت: ئێمە زۆر بە بایەخەوە لە هاوئاهەنگی ئەمنیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین و پابەندین بە کارکردن لەگەڵ ئێوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشێوەیەکی کۆتایی، شکست بە داعش بهێنین لە عێراق و سوریا.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردن دەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: بە خۆشحاڵییەوە بەهیوای کارکردنم لەگەڵتان لە ماوەی سەرۆکوەزیرییەکەمدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى پرسه‌ى قوربانييانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دهۆك ده‌كات
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022.11.23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى شارى دهۆكى كرد و به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و پێنج قوربانييهدا كرد كه شه‌وى پێر دووشه‌ممه له ئه‌نجامى ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ته‌قينه‌وه‌ى غازدا، گيانيان له ده‌ست دا و زياتر له (30) كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك به‌گشتى كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان سوپاس و پێزانينيان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ئه‌مڕۆى دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرسه‌ى قوربانييانى دهۆك و خه‌مى كه‌سوكارياندا بكات.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها به‌ڕێز پارێزگارى دهۆكى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى برينداران و به‌ركه‌وتووانى ڕووداوه‌كه بكات و ئاماده‌يى بۆ هه‌ر هاوكارى و پێويستييه‌كى چاره‌سه‌رى له وڵات و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌ربڕى.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-the-condolence-council-for-the-victims-of-the-duhok-explosion/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق کرد.
باڵیۆزی چین، ستایشی هاوکاری و هەماهەنگیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برەودان بە وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و چین.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و نەهێشتنی بیرۆکراتی و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەدا کە نی ڕووچی کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارنامەی وەزاری حکومەت و دەستوور، تاووتوێ کرا.
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 22/11/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ بەڕێز نووری ئه‌لمالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونەوەكهدا جەختیان لە پێویستيی هەماهەنگی و یەكدەنگيی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەكانیان كرده‌وه بۆ پشتگيريكردنى حكوومەتی نوێی عێراق لە جێبەجێكردنی كارنامه‌كه‌ى كە لە بەرژوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت، بەتایبەتيش چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى لە بوارەكانی ئابووری و خزمەتگوزاریدا ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، چونكه هه‌موو گه‌لى عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانيى زۆريان له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق هه‌يه.
پێداگرى لەسەر بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. تیایدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هاوڕا بوون كە ئەمەش ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لە هەموو بوارەكاندا پته‌و دەكات.
پێویستيی پاراستنی سەروەريی عێراق، باسێكی دیكەی كۆبوونەوەكه بوو. تیایدا گرنگيى هاریكاريی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و ولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەمبارەیەوە، تاوتوێ كرا.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-nuri-al-maliki/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە كريستيان تۆرنینگ باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی دێنمارک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ دێنمارک دووپات کردەوە.
باڵیۆزی دێنمارک، وێڕای سوپاسکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە عێراق وناوچەکە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر، ديدارێكى ئه‌نجام دا.
له ديدارهكهدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى وڵات و گرنگيى پشتگيركردنى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها كارى پێكهوهيى و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان، جه‌ختى لێ كرايه‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-mr-al-abadi-discuss-the-situation-in-the-country/
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدولله‌تيف ڕه‌شيد سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كاندا خرايه به‌ر باس و هاوڕا بوون كه ده‌بێ كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزرانيان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت به شێوه‌يه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێن و زێدى خۆيان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته ئه‌منى و سياسى و ئابوورييه‌كانى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پشتگيريى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له چاككردنى بژێوى ژيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتييان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كرا كه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە هاريكارى و يه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و كردهوهكانيشيان، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان و پێشمه‌رگه و سوپا كرده‌وه بۆ له‌نابردنى تيرۆرستان و پاراستنى سه‌ر و ماڵ و ژيانى هاووڵاتييان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێون هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكرێت، هه‌روه‌ها له زووترين كاتدا ياسا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێن و به‌پێى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مافه‌كان و دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-and-president-discuss-the-situation-in-the-country/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى قوربانييانى ڕووداوه‌كه‌ى سلێمانيدا ده‌كات
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022.11.19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سلێمانى به‌شدارى له پرسه‌ى قوربانييانى ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا كرد كه شه‌وى پێرێ پێنجشه‌ممه 2022.11.17 به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى تانكييهكى گازى شل، پازده كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
له پرسه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان و هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ى شار برينداران و به‌ركه‌وتووانى ڕووداوه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه و له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ڕهوشيان كرد، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ خواستن و ئاماده‌يى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پێويستييهك بۆ چاره‌سه‌ركردنيان ده‌ربڕى.
دواتر له وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا باسی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سلێمانی كرد و گوتی: “هاتنی ئێمه بۆ شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی بوو له كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیيانهی به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه له‌و شاره ڕوویدا. به ڕاستی كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، هه‌موو كوردستان هه‌ر له زاخۆ تا ده‌گاته خانه‌قین و هه‌موو شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، هه‌موومان خه‌مبار بووین و هه‌ر یه‌ك له ماڵی خۆیه‌وه خاوه‌نی ئه‌م پرسه‌یه.”
هه‌روه‌ها گوتى: “ئه‌مڕۆ ئێمه بۆ ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی هاتووین بۆ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگار به‌شداریمان كرد له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا و په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێگه‌یاندن. ڕووداوێكی ناخۆش بوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسی جه‌نابی پارێزگار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گوێبیستی بووم كه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به بهپرسیاريهتی كه هه‌موویان شاهێدی ئه‌وه‌ن هه‌م جه‌نابی پارێزگار و هه‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار و دكتۆر و هه‌موو ستافی نه‌خۆشخانه، به‌رگریی شارستانی، پۆلیس، شاره‌وانی، ئاسایش و خه‌ڵكى خۆبه‌خشی ئه‌م شاره هه‌ر هه‌موویان، ئه‌ركى خۆيان به‌جێهێناوه.”
هه‌روه‌ها گوتى: “ئه‌م ڕووداوه سۆزێكی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان دروست كرد كه ئه‌مه جێی شانازییه بۆ هه‌موومان كاتێك ڕووداوێكی وا ڕووده‌دات هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین یارمه‌تیده‌ر بین. سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كه‌یان ده‌كه‌م كه به‌شدار بوون و خزمه‌ت و كاریان كردووه و ده‌ستیان ده‌گوشم و سوپاسیان ده‌كه‌م. ئێمه هاوبه‌شی خه‌می ئه‌و خێزانهین، هیوادارین حكوومه‌تیش به‌دواداچوونی پێویست بكات تا به وردی بزانین سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه له‌كوێ بووه و بۆچى ئه‌مه ڕوویداوه؟ بێگومان ئه‌وه ده‌بێت ببێته وانه‌یه‌ك تا هه‌وڵ بده‌ین له‌مه‌ودوا ئه‌و شتانه‌ی كه پێویسته بۆ هێمنایی و ئه‌منییه‌ت و سه‌لامه‌تی، وردتر له‌سه‌ری بوه‌ستین”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه و هاریكارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆیان، به‌ڕێزیان ڕیگه‌یاند: “هه‌موومان ده‌بێت به‌شداری له‌وه‌دا بكه‌ین، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ ئه‌م خێزانه ئه‌نجامی بده‌ین و بێگومان حكوومه‌تیش ئه‌ركى خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت كاری خێرخوازی بكات، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر حزبێك و هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بێت، ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین، پێخۆشحاڵ ده‌بین”.
ده‌رباره‌ی هه‌ستی به‌ڕێزیان له به‌شداریكردنی پرسه‌كه و ڕێوشوێنه‌كان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: “به ڕاستی ڕووداوێكی تا بڵێی ناخۆش بوو، ئه‌مڕۆ له كوردستان دوور له‌وه‌ی كه بهپرسیاريهتيی من یان بهرپرسیاريهتيی ئه‌وی دیكه چییه، هه‌موومان خه‌مبارین و ئه‌مڕۆ له هه‌موو ماڵێك تازیه هه‌یه و ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ڕوویدا، به ئه‌ركى خۆمان زانیوه سه‌ردانیان بكه‌ین تا له نزیكه‌وه بیانبینین، بێگومان هه‌رچییه‌كیش پێویست بێت بۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى ديكه ده‌رباره‌ى كێشه‌ى سووته‌مه‌نی، هه‌روه‌ها دوا بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن و واده‌ی ئه‌نجامدانی، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “مه‌سه‌له‌كه سه‌لامه‌تییه، بێگومان حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه ده‌كات و ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بۆ زیاتر پاراستنی سه‌لامه‌تیی هاوڵاتییان بنرێن، چونكه كاری حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، بۆیه بێگومان وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌وه‌ستێت و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و هه‌رچی پێویست بێت له ڕێنمایی و گۆڕینی یاسا و هه‌رچییه‌ك پێویست بێت جێبه‌جێی ده‌كات.”
“سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، پێشتریش وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌ركی خۆم نامه‌م بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ناردووه و هیوادارم حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕێككه‌ون. ئێستا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ كراوه‌ته‌وه بۆ ساڵێك و بێگومان ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تى كێشه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: “ئه‌وه‌ی وه‌ك بنه‌ما ڕوون و ئاشكرایه، ئێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه یه‌كده‌نگ بین، بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بین و بێ ئه‌وه‌ی كه ڕێك بین، ناتوانین هیچ ده‌ستكه‌وتێك بۆ ئه‌م هه‌رێمه و بۆ ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست بهێنین. تاكه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمان یه‌كده‌نگییه. بێگومان ئێمه حزبی جیاوازین و حزبه جیاوازه‌كانیش بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و ناكرێت ئێمه بڵێین ده‌بێت هه‌موومان وه‌ك یه‌كتر بیر بكه‌ینه‌وه.”
هه‌روه‌ها گوتى: “ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت یه‌ك شت له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو حزبایه‌تی و هه‌موو شتێكه‌وه بێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێمه ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و گه‌ر له به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆنگره ورد ببنه‌وه، ده‌ڵێن لاپه‌ڕیه‌كی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ست به دانوستان و سه‌ردانی حزبه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی جددی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به شێوه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. بێگومان سه‌ردانی یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین”.
https://presidency.gov.krd/nechirvan-barzani-participates-in-the-funeral-ceremony-for-the-victims-of-the-sulaymaniyah-accident/
More...
دوایین هەواڵەکان
- عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو
- په‌يامێك له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييه‌وه ده‌رباره‌ى بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق
- سەرۆکی حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێگه‌یشت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات
- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا كرد
- سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ له شاندێكى باڵاى UN كۆبووه‌وه