سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

تەوەريکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابينکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و پاراستنی سەلامەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-فینلەندا-لە-عێراق-دەکات/

Read کد خبر: 3165

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی