سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنمان ته‌نيا به ته‌بايى و يه‌كڕيزى ده‌كرێت
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/12/17 له سلێمانى به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى حكوومى و حزبى و سه‌ربازى و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانى، ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆ به‌ڕێوه‌چوو كه به‌رله نزيكه‌ى دوو مانگ له ئه‌ركێكى ئه‌منيدا دژ به تيرۆرستان له گه‌رميان شه‌هيد بوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز دلشاد شهاب ڕاوێژكارى باڵاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وته‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خوێنده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى شه‌هيد ئاكام،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
سڵاوتان لێ بێت،
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌م ڕێوره‌سمه خه‌مگينه‌دا به‌شدارين بۆ ئه‌وه‌ى ڕێز و پێزانين بۆ خه‌بات و قوربانيدانى گه‌نجێكى فه‌رمانده نيشان بده‌ين و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانيدا دووپات بكه‌ينه‌وه. ئه‌م فه‌رمانده لێهاتووه، له ئه‌ركى نيشتمانيى پاراستنى كوردستاندا، گيانى به‌خشى و شه‌هيد بوو. شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى بوێر و چاونه‌ترسى هێزه‌كانى كۆماندۆ، وه‌كوو هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى لێى ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ميشه خۆى له ڕيزه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له كوردستان بووه و قه‌ت نه‌يهێشتووه پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى ديكه‌ى هێزه‌كه‌ى، پێش ئه‌و بگه‌نه به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن.
ئه‌و به گيانێكى نيشتمانيانه و به ئاكار و ڕه‌وشتێكى به‌رز و به بڕوا‌ى به‌تينى به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى، هه‌ميشه ئاماده‌ى قوربانيدان بووه و دواجاريش هه‌ر وا كه‌وته‌وه و له ئه‌ركى به‌رگرى و پاراستنى كوردستاندا دژ به تيرۆرستان شه‌هيد بوو. دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى شه‌هيد ئاكام به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها لێره‌دا سڵاو بۆ گيانى پاكى هاوڕێى شه‌هيد، شه‌هيد مولازم زوهێرى هاوسه‌نگه‌رى ده‌نێرين.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
مێژووى گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى پڕ سه‌روه‌رييه، به قوربانيدان و خوێنى هه‌زاران شه‌هيد و فرمێسك و ئازارى هه‌زاران دايك و باوكى جگه‌رسووتاوى ئه‌م وڵاته تۆمار كراوه. ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى گه‌لى كوردستان، قه‌واره‌ى سياسى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، به‌رى ڕه‌نج و خه‌بات و قوربانيدانێكى بێ وێنه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌له‌كه‌مانن. ئێمه هه‌موومان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدان و ئازار و قوربانيى خانه‌واده‌كانيانين. لێره‌وه به ڕێز و شكۆوه يادى ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ينه‌وه كه به گيانى پاكيان خاك و گه‌لى كوردستانيان پاراست. باش‌ترين وه‌فادارى بۆ شه‌هيدان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان، پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى گه‌لى كوردستانه كه به خوێنى ئه‌وان به‌ده‌ستهاتوون.
به‌ڕێزان،
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ناوچه‌كه به‌گشتى به دۆخێكى ئاڵۆز و نائاراميدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى جدديدايه، له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و قبووڵكردنى يه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان به‌گشتى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى هه‌يه. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌كرێت. هێز و ئاماده‌يى و سه‌نگ و قورساييمان له به‌غدا و لاى هاوپه‌يمانان و دۆستانمان له جيهان، به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌بێت.
دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتر، شكستى هه‌موومان و شكستى هه‌رێمى كوردستانه. هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى، به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى سه‌رده‌كه‌ون. شكستى هيچمان سه‌ركه‌وتنى ئه‌ويتر نييه. سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌موومان پێكه‌وه‌يه. له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييدا، هه‌موومان و هه‌موو گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه براوه و سه‌ركه‌وتوون. له ناته‌بايى و دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتردا، هه‌موومان دۆڕاو و شكستخواردووين.
بۆيه ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا جارێكى ديكه داوا له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كه‌ين كێشه و ناكۆكى به‌لاوه بنێن و به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ريان بكه‌ن. يه‌كڕيزى و ته‌بايى بپارێزن. با پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و فيدراڵى و كاركردن له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌لى كوردستان، هه‌موومان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه.
جارێكى تر سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيد ئاكام عومه‌ر و هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان. سڵاو له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى كوردستان كه بۆ پاراستنى وڵات هه‌ميشه گيانله‌سه‌رده‌ستن.
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
سوپاستان ده‌كه‌م.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-our-survival-and-victory-can-only-be-achieved-through-solidarity-and-unity/
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین .
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی حۆیان بەخت کرد.
سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.
با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری کوردستان هەنگاو بنێین.
ڕۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کورستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/12/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌ويه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته سياسييه‌كان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى، كێشه و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتيانى عێراق و دابينكرنى ده‌رفه‌تى كار و جێبه‌جێكردنى كارنامه و ئه‌وله‌ويه‌تى كاره‌كانى حكوومه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيان خسته به‌ر باس و يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى هه‌رێمى كوردستانيان به گرنگ و پێويست زانى به‌تايبه‌تيش يه‌كده‌نگيى تيمى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستانى پشتيوانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز ئه‌لسوودانى ده‌كات و ده‌رفه‌تێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به پشتگيريى لايه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى، هه‌روه‌ها هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-british-ambassador-to-iraq/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا .
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وزاریی حکومەت کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ھیوادارین ڕەزامەندیدان لە سەر ناردنی پشکی ھەرێم بۆ مانگەکانی 11 و 12 ، ببێتە ھەنگاوێک بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە بودجە و نەوت وگاز و ناوچە کێشە لەسەرەکان و پرسەکانی تر.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ھەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی بەریتانیا و ئەوروپا بەگشتی کرا.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوی دۆخی ناوچەکە و دەرچوونی میلشیا و ھێزە چەکدارە نایاساییەکان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/12/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵات، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق، كاركردن بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، گفتوگۆ و سه‌ردانە به‌رده‌وامەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ دروستبوونى تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيكردنى سه‌رۆك وه‌زيران و كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق، دۆخه‌كه‌شيان به ده‌رفه‌تيك زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت. هه‌روه‌ها گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕيككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه تێگه‌يشتن و ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و به‌ڕێوه‌بردنى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى عێراق به جۆرێك كار و خزمه‌تگوزاريى باشتر بۆ هاووڵاتيان دابين بكات و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگيرى و پاراستنى سه‌روه‌ريى وڵات.
گرنگيى پاراستنى ئاراميى سنووره‌كان و كاركردنى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه، هاندانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌ره‌هێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و كێشه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-receives-the-american-ambassador-2/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو .
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئەمەریکا-لە-عێراق-دەکات/
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایگەیاند، لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران، ئێرانییەكان یەك داواكاری سەرەكییان دەبێت، ئەویش پاراستنی سنوورەكانییانە لەگەڵ عێراق، هەروەها سوودانیش ئامانجی خۆی هەیە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئێران ئەو کارانەی عێراق بە هاوئاهەنگی هەرێمی کوردستان دەیانکات بۆ پاراستنی سنوورەکان پێباشە و بە پێویستی دەزانێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەبا‌غ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی رێوشوێنەکانی عێراق لە پاراستنی سنوور و دامەزراندنی چەند لیوایەک بۆ ئەو مەبەستە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "هەر رێوشوێن و هەڵوێستێکی حکوومەتی عێراقی وەریبگرێت پەیوەندیی بە سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، بەبێ رەزامەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناکرێت و ئەو کارە سەرناگرێت."
نازم دەبا‌غ دەشڵێت: "بەدڵنیاییەوە ئەو بڕیار و رێوشوێنانەی عێراق دەیانگرێتەبەر بەبێ رەزامەندی ئێران ناکرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی سنوورەکان لەلایەن عێراقەوە بەهاوئاهانگی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گەرەنتی دەدات بە ئێران."
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەبارەی راوەستانی ئەو بۆردوومانانەی کە ئێران دەیکردن، گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا چالاکییەکانی راگرتووە پەیوەندیی بە بەرپەرچدانەوەی ئەو کارانەوە هەیە لە سنوورەکان و لە ناو کۆماری ئیسلامیی ئێران روودەدەن."
نازم دەبا‌غ پێیوایە، عێراق بڕیارێک نادات ئەگەر دڵنیایی و گەرەنتی لە ئێران وەرنەگرێت، چوونکە ئێران پێیوایە لە بەغدا ئەو سیاسەت و پرەنسیپە هەیە کە رێگە لەو چالاکیانە بگرن کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناو ئێرانەوە هەیە، بۆیە بە رێوشوێنەکانی عێراق دڵخۆشە و پێیباشە.
https://kurdpress.com/ku/news/7419/ئێران-پێیوایە-لە-بەغدا-سیاسەت-و-پڕەنسیپێک-بۆ-رێگەگرتن-لە-چالاکییەکانی-دژ-بە-ئەو-هەیە/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( جایکا)ی بە سەرۆکایەتی ئاندۆ ناوۆکی جێگری سەرۆکی ئاژانسەکە کرد.
شاندی جایکا کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئاژانسەکەیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژە لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕوو و کشتوکاڵ و هەموارکردنی ماستەرپلانی هەولێر ئەنجام دەدەن.
شاندەکە ئامادەیی کۆمپانیاکانی ژاپۆنیان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و ئاژانسی جایکای کرد کە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان بە شێوەیەکی باش و پیشەییانە، هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێم.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەبا‌غ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە