كارەكانی كۆنفرانسی دەیەیەك لە حكومرانی تازە لە عیراق

لە درێژەی كارەكانی كۆنفرانسی دەیەیەك لە حكومرانی تازە لە عیراق كە لەشاری كامبریج لە بەریتانیا بەڕێوەچوو لە پانێڵێكدا  لەسەر بواری ئاسایش و كاروباری هەرێمی و گەشەسەندنی ئابووری، بەرێز فەلاح مستەفا بەكر بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەش كرد.

لەو پانێڵەدا كە هەریەك لە لویس فاوسیت لە زانكۆی ئۆكسفۆرد و تۆبی دۆج لە كۆلێژی ئابووری لەندەنیش بەشداربوون، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پوختەیەكی لەسەر دە ساڵەی حكومرانیەت لە عیراق لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو پێشكەش كرد كە تیایدا باسی لە پرس و كێشەكان كرد كە هاتنە بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عیراقی نوێ‌ و ووتی كورد وەك هاوبەشی سەرەكی لەو پرۆسە سیاسیە رووی لە بەغدا كرد بۆئەوەی بەیەكەوە ووڵاتێكی دیموكراسی فیدڕاڵی بەهێز بنیاد بنێین. هەروەها تێروانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو دە ساڵەی رابردوو بە ئامادبووان راگەیاند. لەلایەكی ترەوە رۆشنایی خستە سەر ئەو پرس و گرفتانەی كە هاتنە بەردەم ئەویش بەهۆی جێ‌ بەجێ‌ نەكردنی بڕگەكانی دەستووری عیراقی فیدڕاڵ. 

هەر لە درێژەی پانێلەكەدا كە لەلایەن ئێدوارد چاپلن باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عیراق بەڕێوەچوو، فەلاح مستەفا پوختەیەكی لەسەر پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جیهان و وڵاتانی دراوسێ‌ پێشكەش كرد كە تیایدا ئاماژەی بەوەدا كورد وەك فاكتەرێكی سەرەكی سەقامگیركردنی بواری ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچەیە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ توركیا فەلاح مستەفا بەپێشكەوتووی وەسف كرد و ووتی ئەو پەیوەندیەمان لە دژی كەس نیە، بەڵكو لە بەرژەوەندی هەموو عیراقدایە و جەختی لە بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندیانە كرد. هەروەها باسی تەنگژەی سوریا و پرسی پەنابەرانی ئەو ووڵاتەی كرد هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی دووپاتكردەوە لە كۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەو ووڵاتە و پێدانی ئازادی بۆ گەلەكەی بۆ هەڵبژاردنی دوارۆژی خۆیان. هەروەها ووتی پێویستە گەلی كورد لە سوریان مافەكانیان بپارێزرێت.

لە درێژەی بابەتەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی كرانەوە بەڕووی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رۆڵ بینین لە چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی كە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دووچاری دەبێتەوە.

 شایانی باسە ئەم كۆنفرانسە دوو رۆژی خایەند و چەندین ئەكادیمی و شارەزا و پسپۆر تیایدا كرد و چەندین پانێڵ و بابەت لەسەر دەساڵ حكومرانیەت لە عیراق پێشكەش كرا.  بەشداری كردنی حكومەتی هەرێم لەو جۆرە كۆنفرانسە گرینگیەكی زۆری هەیە بۆ گەیاندنی راوبۆچوون تێروانیەكانی حكومەتی هەرێم و سوود وەرگرتن لە شارازا ییەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. 

Read کد خبر: 208
شیوه نمایشی سایت:
  • Font size:
  • Decrease
  • Reset
  • Increase