یادی ڕۆژی لەدایكبوونی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، بە گەرمی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و سەرانسەری جیهان پیرۆز دەكەین، له خوای مه‌زن و پەروەردگار داواكارین ئەم بۆنە پیرۆزە بكاتە سه‌ره‌تای قۆناغێكی دیكە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و بەردەوامبوونی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێو پێكهاتەكانی گەلەكەمان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا.
گەلى کوردستان شانازى دەکات کە هەر لە دێرزەمانەوە خۆى لە توندوتیژى و تایەفەگەرى و ڕەگەزپەرستى بەدوور گرتووە و هەمیشە هەوڵى چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاشتى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى له‌نێو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستاندا داوه. هیوادارین ئه‌م یاده، له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشتی و ته‌بایی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بۆ كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان بێهنێت و دووبارە جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/1/2