بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
قوتابیان و لاوانی خۆشەویست
بەبۆنەی ٦٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزباییان لێ دەكەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان پڕە لە لاپەڕەی شانازیی لاوانی وڵاتەکەمان و بوون و مانەوەی کوردستان بەهۆی گیانفیدایی و قوربانیدانی لاوەکانمانەوەیە. قوتابیان و لاوانی کوردستان، بەردەوام لە هەردوو بەرەی پاراستنی وڵات و دابینکردنی ئاییندەیەکی گەش بۆ گەلەکەیان سەرەڕم بوون و پاڵپشتێکی پۆڵایینی شۆڕش و بەرخودانی گەلەکەمان بوونە.
ئێستایش کە گەل و وڵاتمان بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی دوژمنێکی دڕندە و دژە ژیان و ئازادی بۆتەوە و شەڕی مان و نەمانە، هەموو چینوتوێژەکانی گەلەکەمان بوونە پێشمەرگە و لەو بەرگرییە قارەمانانەیەدا بەشدارن و توانییان سەروەرییەکی گەورەی مێژوویی تۆمار بکەن و ئەفسانەی دڕندەترین دوژمن لەسەر خاکی کوردستان تێکبشکێنن، بە جۆرێک کە ئێستا هەموو جیهان شانازیی بە ئازایەتی و جوامێریی پێشمەرگەوە دەکات.
بۆیە، بۆ ئێستا و داهاتوویش ڕۆڵی ئێوەی لاوان و قوتابیان زۆر هەستیار و گرینگە و لە کاتێکدا شەرەفی پێشمەرگایەتی و پاراستنی گەل و وڵاتەکەتان وەدەست هێناوە، پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی بگرن و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە.
سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
18/2/2015