مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" وەکوو فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ٨٨ـەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری ٢٠١٦ ناسێندرا.
دوای نمایشیی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتییبۆ ھەرێمی کوردستان، ئەم فیلمە کوردییە لە لایەن لێژنەی کەلتووری وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەری عێراق و ھەروەھا وەزیری فەرھەنگی ئەم وڵاتە، بۆ ناساندن بە ھەشتاو ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا دەستنیشانکرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستیدنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان، لەوانە: لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕڵۆڤی ڤاری" Karlovy Vary لە چیک، لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆرۆئاسیا" Eurasia لە کازاخستان، لە بەشی پێشبڕکێی "نێتپەکی ئاسیا" لە بیستەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کەڵکەتە" Kolkata لە ھیندستان، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە نۆزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" Busan لە کۆریای باشوور، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "توسیس" Thusis لە سویسڕا، لە بەشی "ئاسۆکان" لە بیست و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ترۆمسۆ" Tromsø لە نۆروێژ، لە سی و ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆتێنبێرگ" Goteborg لە سوید، لە ٣٠مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سانتا باربارا" Santa Barbara لە ئەمەریکا، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کلیلوەند" Cleveland لە ئەمەریکا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دێت ماتێر" Movies That Matter لە ھۆڵەندا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دۆحە" Doha لە قەتەر، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھۆنگ کۆنگ" Hong kong لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ، لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدڵ ئێست نۆو" Middle Eas Now لە ئیتالیا، لە پازدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تیبۆڕن" Tiburon لە ئەمەریکا، لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ" Istanbul لە تورکیا، لە بەشی "سپۆتلایت" Spotlight لە سی و سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" Muenchen لە ئەڵمانیا، لە سی و حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆسکۆ" Mosco لە ڕووسیا، لە بەشی دەسپێکی "سینە دێل سۆر" Cines del Sur لە نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گڕانادا" Granada لە ئیسپانیا و ھەروەھا چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکە.
بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی "یۆنسکۆ" UNESCO و ھەروەھا ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، لە رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە وڵاتی فەڕەنسا و ھەروەھا بە شێوەی گشتیی لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی سویسڕا، لەوانە: سینەماکانی شارەکانی زووریخ، بێرن، بادن، باسل، ھور، سورسێ، تۆسیس و چەندین شاری دیکەی ئەم وڵاتە و وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان چۆتە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیلمە کوردییە ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی تەندیسی "مرواریی ڕەش" بۆ باشترین فیلمی جیھانی عەڕەبی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەبووزەبی" لە ئیماڕات، خەڵاتی "باشترین دەرھێنان" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" Cinedayes لە مەکەدوونیا، خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان" لە ھەشتەمین خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی سەرەکیی "باشترین فیلم" و خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی دەرھێنەران" و ھەروەھا خەڵاتی "ڕەخنەگرانی سینەما" لە سی و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" Fantasporto لە پورتوگال، خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاشتی لە زەوی" POEFF لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە "حوسێن حەسەن" و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مونتاژ بە "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەڤدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" RiverRun لە ئەمەریکا.
سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی ھاوبەشی "شەوکەت ئەمین" و "مەممەدئەکتاش" پێشتریش خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گوتێبیرگ" Goteborg لە سوید و ھەروەھا خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە شازدەیەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پوسان" Busan لە کۆریای
باشوور بەدەستھێناوە.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە:
دەرھێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی
سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی
بەرھەمھێنەر: مەمەد ئەکتاش
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی
ڕووناکی: ئەدیب سوبحانی
مونتاژ: ئیبراھیم سەعیدی
دەنگھەڵگر: یوھانس کاسشێک و شەھرام ئەحمەدیان
دیزاینی دەنگ: راینر گێرلاش
میکس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیک)
دیزاینی ھونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە
بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر
یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە
یاریدەدەری دووەمی دەرھێنەر: ساڵح عارف
چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی
ڕاوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ
بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری
موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول
کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر
سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل
بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان: بەنگین عەلی
ھاوکاری بەرھەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی
ئەکتەرەکان: حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەھباز،
بەنگین عەلی، ھوشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی، تاھیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند، عادڵ عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ریانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مێھدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیھاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرھات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت ھەروری، ھاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، ھەڤاڵ نایف، قاسم ڕەمەزان، ھەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق ڕوشدی، عابد دھۆکی، ئومێد بەھجەت، زیاد محەمەد و مەجید خەلیل.
تریلێریی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد":
https://www.youtube.com/watch?v=kuBFjhUo5C8