بۆ ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/11/2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، سه‌ردانى كونسلخانه‌ى گشتیى فه‌ره‌نسایان له هه‌ولێر كرد.
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى شه‌وى ڕابردووى پاریس، به ناوى خۆى و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، نیگه‌رانى و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌ى بۆ برینداران خواست.
هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و هاوسۆزى و پرسه و سه‌رخۆشیى تایبه‌تى به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده جه‌نابى سه‌رۆك و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و دووپاتى كرده‌وه كه چۆن له ڕۆژگار و سه‌رده‌مه سه‌خته‌كاندا هه‌میشه فه‌ره‌نسا پشتیوان و هاوسۆزى گه‌لى كوردستان بووه و به‌رده‌وام هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش كردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌مڕۆ گه‌لى كوردستان هاوسۆز و هاوخه‌مى گه‌لى فه‌ره‌نسایه و به‌شدارى خه‌م و په‌ژاره‌یانه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئالان گێپغات كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێزیان نیشانه‌ى په‌یوه‌ندیى پته‌و و دۆستایه‌تیى نزیكى هه‌ردوو گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه و هاوسۆزى و به‌شداریى به‌ڕێزیانى، به مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆر له‌قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌وها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌میشه به دۆست و پشتیوانى یه‌كتر ده‌مێننه‌وه.