نێچیرڤان بارزانى پشتگیریی گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێت شكست به‌ تیرۆریزم دێت

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامیكدا به‌بۆنه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كانى دوێنێ شه‌وى پاریسه‌وه‌، پشگیریی گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێت شكست به‌ تیرۆریزم دێت. ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌تى:


به‌ دڵێكی پڕ په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵى هێرشه‌ ترسناكه‌كانى دژی خه‌ڵكی پاریسم بیست، له‌ ناخی دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌م و ئه‌وپه‌ڕى پشتگیریی خۆم و گه‌لی كوردستانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.

 

له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆریزمدا، فه‌ره‌نسا لێبڕاوانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه‌ و له شه‌ڕی ئه‌واندا، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیانین. ته‌حه‌دای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا یه‌ك ده‌خات، ئه‌مه‌ تێكۆشانى شارستانییه‌ت دژ به‌ ده‌مارگیری و دڕنده‌ییه‌.

 

هێرشی له‌مجۆره‌ به‌ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌وپه‌ڕی بڕوابه‌خۆبوونه‌وه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌. له‌ ڕاستیدا، ئه‌م تراژیدیایه‌ ڕۆژێك پاش شكستی گه‌وره‌ی داعش له‌ شنگال هات، ئێمه‌ ده‌توانین و ده‌بێت شكست به‌ تیرۆریزم بهێنین.

 

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
14/11/2015

 

 

Read کد خبر: 1688

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی