هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8 - 4 - 2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری سەردانی بەرێز د. فوئاد مەعسووم سەركۆماری عێراقی فیدرالی كرد.
لە دیدارێكدا ڕەوشی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەردوولا هەماهەنگیی و هاوكاریی نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان دووپات كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا له ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوه چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و ڕزگاركردنەوەی شاری مووسڵ و هەنگاوەكانی چارەسەركردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییەی كە بەرۆكی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستانی بەتایبەتی گرتووە، ههروهها پێكهاتەی نوێی حكوومەتی عێراق و ڕەچاوكردنی مافە دەستووری و یاساییەكانی كورد لەو پێكهاتەدا، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.