نازم دەباغ: تورکیا هێرشکردنی پ.ک.ک بۆ ناوچە سنوورییەکانی کردۆتە ئامرازێک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ناو خاکی عێراقدا

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: سوپای تورکیا لە ڕێکەوتنەکانی سەردەمی حکوومەتی سەدام بۆ دەستدرێژی کردنە سەر خاکی عێراق بە شێوەیەکی خراپ کەڵک وەردەگرێت.

گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا ـ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی نێوان هێزی پ.ک.ک و سوپای تورکیا. دوای جمووجۆڵەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریا و کۆنترۆڵکردنی ناوچە گرینگەکان لە باکووری ئەم وڵاتە، بەرپرسە نیزامی و سیاسییەکانی ئەنکارا هەوکات لەگەڵ پرۆپاگاندای هەڵبژاردنەکان، لە تەپڵی درێژە پێدان بە شەڕ لەگەڵ پ.ک.ک و ئەم ڕێکخراوەیەیاندا لە دەرەوە سنوورەکانی خۆیان بە تایبەت لە عێراق و لەم پێناوەدا راپۆڕتەکانی دەزگاکانی راگەیاندن و وتەی بەرپرسانی تورک هەواڵیان لە چوونەناوەی سوپای تورکیا بە درێژایی 30 کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" لەمبارەیەوە گوتی: بوونی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و لە ناو خاکی عێراق بابەتێکی نوێی نییە. لە سەردەمی حکوومەتی سەدامدا ڕێکەوتنەکان بوونی هەبوو کە لە هەر باروودۆخێکدا ئەگەر تورکیا پێویستی بەوە هەبوو تاکوو سوپای خۆی ڕەوانەی خاکی عێراق بکات، ئەم کردەوەیە ئەنجامبدات. بەداخەوە سوپای عێراق لەم بوارەدا هیچ کردەوەیەکی ئەنجامنەداوە و تەنیا هەنگاوەکانی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی عێراقی مەحکووم کردووە.

گوتیشی: بەگشتیی، بوونی سوپای تورکیا بە هۆی رێگەگرتن لە چالاکییەکانی پارتی کریکارانی کوردستان (پ.ک.ک) بووە، بەڵام لە مێژوودا تا ئێستا زیاتر لە 28 یا 29 جار سوپای تورکیا لە ڕێگای ئەو پایەگایانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیەتی هێرشی کردۆتە سەر پ.ک.ک کە لە زۆربەیاندا سوپای تورکیا شکستی خواردووە و پاشەکشێی کردووە و نەیتوانیوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی خاک عێراقدا بسەپێنێت.

نازم دەباغ" سەبارەت بەوەی کە "ئایا تورکیا مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سەربازی بەربڵاوی لە ناوچەکەدا نییە؟" گوتی: تورکیا نایەتە ناوچەیەکە بە بێ دەسەڵاتدارییەوە کە بیەوێت مانۆڕی تێدابدات. ئەوان لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنانەی کە لە ڕابردوودا بوویانە دەیان جار لەو هەلوومەرجەی کە بۆیان ڕەخساوە بە شێوەیەکی خراپ کەڵکیان وەرگرتووە و هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و چەند ناوچەیەکیان بۆ ماوەیەک داگیرکردووە. 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە باروودۆخی سەقامگیری و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا گوتی: بە پێی وتەی هەندێک لە سەرچاوەکان سەبارەت بەوەی کە هەرێمی کوردستان ئاسایش و ئارامی تێدا سەقامگیرنییە، بە پێچەوانەوە ناوچەکە زۆر ئارام و سەقامگیرە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی سنووری بە هۆی بوونی هێزەکانی پ.ک.ک و بۆردوومانی ئەم ناوچانە لە لایەن تورکیاوە، ئێمە کوژرا و بریندارمان داوە و باغ و زەوی و زاری کوردەکان سووتاون و ئاژەڵ و مەڕووماڵاتیش لەناوچوون. وادیارە کە ئۆپڕاسیۆنی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بێ ئاگاداریی حکوومەتی عێراق ئەنجامدەدرێت و تەنانەت بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش لە بوونی ئەم جۆرە ئۆپڕاسیۆنانە ئاگادارنین. تا ئێستا جمووجۆڵ و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی ئەوان لەگەڵ  حکوومەتی سەردەمی سەدامدا بووە.

گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا چەندین جار بە توندی ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بەم جۆرە ڕێکەوتنانە دەربڕیوە. و گوتوویەتی کە نابێت هێچ هێزێک لە هەرێمەوە دژی وڵاتانی دراوسێ ببێتە مایەی نائارامی و ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامبدرێت، بەڵام تورکیا بە هێرشکردنی هێزەکانی پ.ک.ک بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ناڕازییە و ئەوەی کردۆتە ئامرازێک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی خۆی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

 

لینکی هەواڵ: 

http://www.ana.ir/news/400736

Read کد خبر: 2094

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی