سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە

 K24 – هه‌ولێر: // ئێوارەی رۆژی یەکشەمە 2020/2/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

لە رۆما سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  مەسرور بارزانی،  لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت. هەروەها لە سەردانەکەدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و خالید شوانی وەزیری هەرێم ، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان تاوتوێ دەکەن.

پاشان لە ڤاتیکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لەگەڵ قەداسەتی پاپا کۆدەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئیتالیا و ڤاتیکان رایگەیاند: "لەگەڵ قەداسەتی پاپا باسی گرنگی پێکەوە ژیانیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەین. شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان هەوڵی زۆریداوە بۆ بەرەپێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ پەیڕەوانی تەواوی ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان.“

 

https://www.kurdistan24.net/so/news/c045bd4c-dd26-4d0c-90fe-55fd8f9695ed

 

Read کد خبر: 2298

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی