پوخته‌ی دیداره‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ سێیه‌م رۆژی كۆنفرانسی میونشن

K24- هه‌ولێر: // لە سێیەم و کۆتا رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ ھەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئێران، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەرپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە و ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق باسیان لێوەکرا.

لەگەڵ محه‌مه‌د جه‌واد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش، جەخت لەسەر ھەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لەسەر بنەمای رێزگرتن و ئاستەنگەکان و ئاسایشی ناوچەکە قسەیان لێوەکراوە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ھەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوکان لە ناوچەکەدا و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.

کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە بوو.

شاندەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی زیاتر لە ٣٥ کۆبوونەوەی بینراو و نەبینراویان ھەبووە. تاکە شاندی بەشداری ٥٦ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنن، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا زۆرترین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان ھەبووە.

سەرھەڵدانەوەی داعش و ھاوکاری و ھەماھەنگی وڵاتان لەگەڵ پیشمەرگە و ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان لەبواری ئابووری، سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسیەوە کرۆکی کۆبوونەوەکان بووە.

 

Read کد خبر: 2299

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی