بەهمەن قوبادی یارمەتییەکانی پێشکەش بە 50 ئاوایی کوردستانی ئێران کرد

"بەهمەن قوبادی" لە ڕێگای مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینەمایی خۆی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی "وێداد چێلیک" یارمەتییان پێشکەش بە 50 ئاوایی کوردستانی ئێران کرد.  

 

بە پێی ئەو زانیارانەی کە لە ئاواییەکانی کوردستانی ئێران بە دەستمان گەیشتووە، سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" لە ڕێگای مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینەمایی خۆی بە ناوەکانی "کیشەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" و "کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە؟" بە کەناڵی بەناوبانگی تەلەڤیزیۆنی "هۆلو" HULU TV لە وڵاتی ئەمەریکا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی "وێداد چێلیک" Vedad Çelik یارمەتی بڕیی پارەی 750 میلیۆن تمەنی کە بریتی بوو لە کەلوپەلی خواردن بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و هەروەها پێداویستییەکانی تەندروستی بۆ بەرگریی کردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان پێشکەش بە خەڵکی نزیکەی 45 تا 50 ئاوایی سەر بە شارەکانی سنە، کامیاران، بانە و پیرانشار لە کوردستانی ئێران کرد. 

 

هەروەها ئاگاداربووین کە دوو مانگ پێش ئێستاش دوای بەڕێوەچوونی حەفتایەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەڕڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا، بە پێشنیاریی "بەهمەن قوبادی" و هەروەها بە یارمەتی "وێداد چێلیک" لۆرییەکی پڕ لە پێداویستییەکانی بەرگریی کردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنایان پێشکەش بە پەنابەرانی کوردیی سووریا لە وڵاتی یۆنان کردبوو.

Read کد خبر: 2345

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی