سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باردۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت، هیوای خواست ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی .
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون .

 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2021/october/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%DB%8C%DB%86%D8%B2%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%8C%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
Read کد خبر: 2627

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی