سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزیی نوێی سوید ، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .

 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2021/october/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%DB%8C%DB%86%D8%B2%DB%8C-%D9%86%D9%88%DB%8E%DB%8C-%D8%B3%D9%88%DB%8C%D8%AF-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
Read کد خبر: 2628

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی