سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ پێگه‌یشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.

13 ئازار 2022
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/march/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%D9%87-%DB%8C%D9%88%D9%87-%D9%86%D8%AF%DB%8C%DB%8C%D9%87-%D9%83%DB%8C-%D8%AA%D9%87-%D9%84%D9%87-%D9%81%DB%86%D9%86%DB%8C-%D9%84%D9%87-%D9%88%D9%87-%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%D9%87-%D8%B1%D9%87-%D9%88%D9%87-%DB%8C-%D8%A6%D9%87-%D9%85%D9%87-%D8%B1%DB%8C%D9%83%D8%A7-%D9%BE%DB%8E%DA%AF%D9%87-%DB%8C%D8%B4%D8%AA/
Read کد خبر: 2686

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی