سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵيۆزى ژاپۆن كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2023/2/15 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتسومۆتۆ فوتۆشى، ‏باڵيۆزى تازه‌ى ژاپۆن له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاس و پێزانينى ‏هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارى ئاژانس و ڕێكخراوه‌ ژاپۆنييه‌كان له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ پشتگيرى ‏و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌.‏

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ‏چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، خواستى ‏وڵاته‌كه‌ى‌ بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى كه‌رتى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكييه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏نيشان دا.‏

دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. ‏

Read کد خبر: 2883

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی