سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ دەکات

ڕۆژی دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له‌ حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ کونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.


سه‌رۆكی حکومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.


كونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ سڵاو و ڕێزى ميرى قه‌ته‌ڕی به‌ سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و ئاماژەی بە پەیوەندیى بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى وەبەرهێنان و ئابووريدا.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سه-رۆكی-حکومەت-پێشوازى-له-كونسولى-گشتيى-قه-ته-ڕ-دەکات/

Read کد خبر: 3126
شیوه نمایشی سایت:
  • Font size:
  • Decrease
  • Reset
  • Increase