سه‌رۆكی حكومەت پێشوازی له‌ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 11/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ‌ ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یونامی UNAMI) كرد.


سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانە له‌ عێراق (UNAMI).


سه‌رۆكی حکومەت جەختی لە پێویستیى مانەوەی ئەرکی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی کاراتربوونی ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی سیاسی و پتەوکردنی بنەما و دامەزراوە دیموکراتییەکان و پاڵپشتی سیستەمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتی ماددەی 140 و ڕێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی عێراق.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سه-رۆكی-حكومەت-پێشوازی-له-شاندێکی-نەتەوە-یەکگرتووەکان-دەکات/

Read کد خبر: 3128
شیوه نمایشی سایت:
  • Font size:
  • Decrease
  • Reset
  • Increase