ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/12/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و ڕێبه‌رانى جيهان له پاريس، بەشداريی لە ڕێوڕەسمی دووبارە کردنەوەی كاتێدرالى مێژوویيی نۆتردامدا کرد.
بانگهێشت و بەشداریکردنی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، نيشانه‌ى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌نديى پته‌وى نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها گرنگيى ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا نيشان ده‌دات.
جگه له په‌يوه‌نديى ديپلۆماسى، هاريكاريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بوارى كولتووريدا، بوارێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ردوولايه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌رێمى كوردستان له چه‌ندين بوارى چالاكييه ڕۆشنبيرييه‌كان و شوێنه‌واردا، له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره فه‌ره‌نسييه‌كاندا، هاوكاريى نزيكيان هه‌يه.
هه‌ر له‌باره‌ى به‌شداريكردنييه‌وه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له په‌يامێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تیى ئێكس، ده‌ڵێت: ئه‌م ئێواره‌يه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌ركرده‌كانى ديكه له پاريس، به‌شداريم له ڕێوڕه‌سمى دووباره كردنه‌وه‌ى كاتێدرالى ناودارى نۆتردامدا كرد. ئه‌م ڕووداوه مێژوويييه، موكوڕيمان له‌سه‌ر پاراستنى ميراتى هاوبه‌شى مرۆڤايه‌تيمان نيشان ده‌دات. پيرۆزبايى له هاوڕێم سه‌رۆك ماكرۆن ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره ناوازه‌يه.
دواى کۆتاییهاتنی ڕێوڕه‌سمه‌كه، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، له كۆشكى ئێليزێ ئاماده‌ى ئێواره‌خوانێك بوو كه سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ميوانان و به‌شدارانى ڕێوره‌سمه‌كه، ئاماده‌ى كردبوو.
https://presidency.gov.krd/shrok-nechervan-barzani-bhshdarei-lh-doobarh-krdnhohi-katedarli-notrdamda-krd/