ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى شوباتى 2014 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له "لین یه‌لیچ" وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌داو شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عیراق و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دى وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیرى وڵاته‌كه‌ى كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه و به پێشكه‌وتنه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و فراوانكردنیان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندن و بنیانانه‌وه‌ى هه‌رێمدا بكه‌ن، به تایبه‌تیش له هه‌ردوو بوارى وزه و كشتوكاڵدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیاسه‌تى سه‌ركه‌وتووى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كه بووه‌ته هۆى ڕاكێشانى سه‌رمایه‌ى بیانى، بۆ خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره كه‌نه‌دییه‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى شاندى كه‌نه‌دى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندیى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، بۆیه‌شه به بایه‌خه‌وه سه‌یرى هاتنى شاندى كه‌نه‌دى ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دڵنیاى كردنه‌وه كه ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره كه‌نه‌دیانه‌ى ده‌یانه‌وێ بێنه هه‌رێمى كوردستان، هاوكارى ده‌كرێن و ئاسانكارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له بوارى كشتوكاڵدا له هه‌رێمى كوردستان كار و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.