دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هه‌ردوو په‌رله‌مانته‌رى توركیا سیاسه‌تمه‌دارى كورد له‌یلا زانا و سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر یارمه‌تیده‌رى هاوسه‌رۆكانى گشتیى HDP كرد.
له دیدارێكدا پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پشتگیرى له پرۆسه‌ى ئاشتى و به‌رده‌وامبوونى و دوایین هه‌نگاوه‌كانى خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پرسى كورد له توركیا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكى داوه و پشتگیرى له‌م پرۆسه‌یه كردووه و ده‌كات.
لاى خۆیه‌وه له‌یلا زانا و سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر كه دواى سه‌ردانیان بۆ دوورگه‌ى ئیمرالى و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ـ ى سه‌رۆكى به‌ندكراوى PKK، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد، وێڕاى سڵاو و ڕێز، هه‌روه‌ها ستایش و پێزانینى ئۆجالانیان گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و ڕۆڵه ئه‌رێنییه‌ى كه له ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و به‌رده‌وامبوونیدا له‌گه‌ڵ توركیا بینیویه‌تى و داواى كردووه له پشتگیریى پرۆسه‌ى ئاشتى به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها ڕۆڵى ئیدریس بارزانى ـ ى باوكیانى به‌بیر هێناوه‌ته‌وه كه چۆن سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ڕۆڵێكى كاریگه‌رى له ئاشتبوونه‌وه و یه‌كخستنى ڕیزه‌كانى هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كاندا گێڕاوه.
ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ڕه‌وشى ناوچه‌كه و كاریگه‌ریى ڕووداو و پێشهاته‌كان له‌سه‌ر پرسى كورد، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.