پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له د. تیبۆر ساتمارى؛ باڵیۆزى هه‌نگاریا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاریا و هه‌ماهه‌نگیى داموده‌زگاكانى هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى ئه‌كادیمى و كه‌لتووریدا و دروستكردنى پردى زانستى له نێوان زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاریا و دابینكردنى كورسى خوێندن له زانكۆكانى ئه‌وێ بۆ قوتابیانى هه‌رێم و فراونكردنى بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم و پێشخستنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌ردوودا تاوتوێ كران.
ناردنى تیمى پشكنین و به‌دواداگه‌ڕانى شوێنه‌واره‌كان له هه‌نگاریاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان و فراونكردنى كارى ئه‌و تیمه هه‌نگارییه‌ى كه ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات، هه‌روه‌ها پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌نجامدانى ڕووپێوكردنى زیاترى شوێنه‌واره‌كان و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕى و شاره‌زایى هه‌نگاریا له بوار و كه‌رته جیاكانى گه‌شتیاریدا له هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا شاندى میوان ڕایگه‌یاند كه له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌نگارى بڕیارى داوه كونسلخانه‌یه‌كى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر بكاته‌وه. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پێشوازى له‌م بڕیاره كرد و هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌نگارییه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا ده‌دات.
پێنج شەممە, 13 شوبات 2014