بە ئامادبوونی نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران یادی شەھیدانی ھەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

  • یەک شەممە, 23 شوبات 2014

بە ئامادبوونی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، یادی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا لە شاری تاران بەرز ڕاگیرا.

کاتژمێر ١ی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٤ی شوبات / فەبرایەری ٢٠١٤ بە ئامادبوونی نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەوانە: لوقمان لەتیف محەمەد ـ نوێنەری حیزبی سوشیاڵ دیموکراتی کوردستان، ئەمجەد باباحاجی ـ نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی، ھیوا ڕەسووڵ ڕەشید ـ نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی، قایم مەقامی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا و ٣٥ کەس لە کەسووکاری شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە، بە پێشکەش تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵەبجە لە پارچەی ژمارە ٢٥ و ٤٠ی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرای شاری تاران، ڕێوڕەسمی یاد و بیرئانینی ئەم شەھیدانە بەڕێوەچوو.

ھەر لەم ڕێوڕەسمەدا کە بۆ یادی شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەڕێوەچوو تیایدا چەندین وتار لە لایەن بەشداربووانەوە پێشکەش کرا.

کۆمەڵێک لە شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە کە کاتی خۆی لە ئێران کۆچیان کردووە لە گۆڕستانەکانی ئێران بەخاکسپێردراون و نزێکەی ٧٠ کەس لەو شەھیدانە لە پارچەکانی ژمارە ٢٥ و ٤٠ی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرای شاری تاران بەخاکسپێردراون و ٤٤ کەس لەو شەھیدانە لە پارچەی ٢٥ـدا لە تەنیشت یەکتری بەخاکسپێردراون. 

لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٣٥ کەس لە کەسووکاری شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بۆ سەردانی مەزاری شەھیدانیان سەردانی تارانیان کرد و بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵەبجە یادی ئەم شەھیدانەیان بەر ڕاگرت. 

دوای بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بریندارنی ئەم کارەساتە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی ئێران کران و زۆربەیان بەرەو شاری تاران رەوانە کران. بەداخەوە ھەندێک لەو بریندارانە بە ھۆی کاریبوونی برینەکانیان ھەر لە شاری تاران کۆچی دوواییان کرد و لە گۆڕستانی گەورەی ئەم شارە کە بە "بەھەشتی زەھرا" ناسراوە بەخاکسپێردران.

ساڵانە رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی NGO، کوردەکانی دانیشتووی شاری تاران و بنەماڵەی شەھیدانی بۆردوومانی کارەساتی کیمیایی شاری ھەڵەبجە سەردانی مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵبجە دەکەن و بە دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی فاتیحە یاد و بیرەوەریەکانیان بەرز رادەگرن.

 

 دووشەمە ٢٤ی شوبات

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 389

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی