سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز باڵیۆز "ستانیسلاو سمۆلن" نێرده‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا كرد كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى وڵاته‌كه‌ى كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى بۆ ئاواره‌كان گه‌یانده فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به پۆلۆنیا كرد بۆ گه‌یاندنى ئه‌م كۆمه‌ك و هاوكارییانه، ئینجا باس له دوا پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه و به‌ره‌كانى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تیرۆرستیى داعش كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌م شه‌ڕه‌یدا له‌دژى تیرۆرستانى داعش كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له هاوكارى و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى و ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى تیرۆرستان ببێته‌وه و پێداویستیى سه‌دان هه‌زار له‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ش دابین بكات كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
به‌ڕیز نێرده‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیاش وێڕاى دووپاتكردنهوهى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و خۆشحاڵییان به سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه، تیشكى خسته سه‌ر دوایین كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كه تیایدا پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆییان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پۆلۆنیا ڕۆڵێكى دیارى بۆ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان گێڕاوه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پۆڵۆنیاى كرد و داواى كرد كه هه‌مووان پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهان، له‌دژى تیرۆرستانى داعش ده‌یكات.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێرده‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى خوازیارى ئه‌وه‌یه كۆمپانیا و كارساز و خاوه‌نكارانى خۆى بنێرێته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه هه‌رێمى كوردستان بۆ كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه، شوێنێكى ئارامه و ده‌توانن كار و چالاكیى بازرگانى و ئابوورى تیادا ئه‌نجام بده‌ن.