لەسەر داوای فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا و بۆ باسکردن لە بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت، بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ هۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا و وەزیری دەرەوەو چەند بەرپرسیکی تری ئەو ولاتە کۆببێتەوە.
کامەران سوبحان، سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ سایتی فەرمی پەرلەمان ڕایگەیاند و وتی: "سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی هۆڵەندا یە، بەمەبەستی ناساندنی دۆسیەی بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال و پرسی ئاوارەکان و هاوکاری نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی هۆڵەندا دەبێت".
لەبارەی ئەو کەسانەی یاوەری سەرۆکی پەرلەمانن، کامەران سوبحان، وتی "لەم سەردانەدا چەند پەرلەمانتارێک یاوەری سەرۆکی پەرلەمانن کە پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانی نەتەوە جیاوازەکان، لەوانەش نوێنەری تورکمانەکان، ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان و سریانییەکان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری سەرۆکی پەرلەمان و ڕاوێژکارێکی پەیوەندییەکان.".
سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی ئەجێندای بەرنامەکانی سەرۆکی پەرلەمان، وتی: "بەرنامەی سەردانەکەی بەو شێوەیە دەبێت کە سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات، دواتر وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا میوانداری سەرۆکی پەرلەمان دەکات بۆ قسەکردن لەسەر کەیسی جینۆساید و کوشتن و ئاوارەکردنی مەسیحی و ئێزییدیەکانی شنگال و مووسڵ و ناوچەکانی دیکە و هێرشی چەکدارانی داعش بۆ هەرێمی کوردستان".
بەمەبەستی گەیاندنی بارودۆخی شنگال سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هۆڵەندا دەکات
Read کد خبر: 808 |
Tagged under
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات