نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئامۆس هۆكسته‌ین نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه و شاندێكی یاوه‌ری كرد, كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و دپلۆماتكاران پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماده‌ی بوون، ڕه‌وشی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی و مه‌ترسیی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش تاوتوێ كرا و، تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تیرۆرستان بۆ سوودوه‌رگرتن له نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه له عیراق و، داكۆكی له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ ڕێگه‌گرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه كرا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی له هه‌وڵ و كاری به‌رده‌وامی داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌م بازرگانییه پێشكه‌ش كرد و، ڕوونی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵای حكوومی له به‌ڕێزان وه‌زیرانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، سامانه سروشتییه‌كان و ئاسایشی گشتی پێك هێناوه كه زۆر به وردی چاودێریی كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن و توندترین ڕێكار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بازرگانیكردنی تیرۆرستانی داعش به نه‌وته‌وه، ده‌گرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی به‌ڕێز د. عه‌بادیدا كرا و، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م به‌شدارییه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مه‌ریكای كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كاندا یارمه‌تیده‌ر بن، جه‌تیشی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێن.