پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى نیسانى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ستیفن بیكرۆفت باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد له ژماریه‌ك له به‌رپرسان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كونسولخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا بارودۆخى ئێستاى عیراق و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتاییى ئه‌م مانگه‌ى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵمه‌تى پڕۆپاگه‌نده و پێشنبینیى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى بهڕێوهچوونێكى ئارام و بێ كێشه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها باس له پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دیالۆگى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك لایه‌نى یه‌كه‌مى براوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى هه‌شته‌م و خواستى پێكهێنانى كابینه‌یه‌ك به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان، كرا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى یالۆگهوه كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتیش باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ولیر و به‌غدا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عیراقدا بێت نیشان دا و سوپاسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه هه‌میشه ویستوویه‌تى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نارده‌كردنى ڕۆژانه‌ى سه‌د هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت تا دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ دۆستایى نه‌وت به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و مایه‌ى ده‌ستخۆشى له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ تاوتوێ كران.
دوو شەممە, 14 نیسان 2014
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە گۆڤاری مانگانەی "نەسیم بێداری" ژمارەی تایبەتی نەورۆز، وتارێکی بە ناونیشانی "پێشبێنی خاتەمی" نووسیوە کە دەقی ئەم بیرەوەرییە لە خوارەوە دەخوێننتەوە:
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات