پێش‌بێنی محەمەد خاتەمی سەبارەت بە جەلال تاڵەبانی

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە گۆڤاری مانگانەی "نەسیم بێداری" ژمارەی تایبەتی نەورۆز، وتارێکی بە ناونیشانی "پێش‌بێنی خاتەمی" نووسیوە کە دەقی ئەم بیرەوەرییە لە خوارەوە دەخوێننتەوە:

 

لەو چەند ساڵەی کە من لە ئێران بە شێوەی جیاواز و لە ڕۆڵە جۆراوجۆرەکاندا، چ وەکوو نوێنەری بەڕێز تاڵەبانی، چ نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چ نوێنەری هەرێمی کوردستان، ڕووداوی زۆرم بۆ هاتۆتە پێشێی کە هەر کامیان بیرەوەرییەکە کە حەتمەن گێڕانەوەی تامووچێژی تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام یەکێک لە ڕووداوەکان کە لەم سەردەمەدا هاتەپێشێ و بۆ من سرنجڕاکێش بوو و تەنانەت تا ئەمڕۆش لە بیرمدا ماوەتەوە بۆ سەردەمی سەرۆک کۆماری بەڕێز سەید محەمەد خاتەمی دەگەڕێتەوە. لەو کاتەدا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو کە بەڕێز خاتەمی و بەڕێز تاڵەبانی تیایدا ئامادەبوون. لەم کۆبوونەوەیەدا منیش وەکوو نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕێز جەلال تاڵەبانیم هاوڕێیەتی دەکرد. هەڵبەت مێژووە ڕێکەکەیم لەبیر نییە، بەڵام لە مانگە سەرەتاییەکانی سەرۆک کۆماری بەڕێز خاتەمیدا بوو و لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێز تاڵەبانی هێشتا نەببوونە سەرۆک کۆماری عێراق و وەکوو سەرۆکی حیزبی کوردستانی عێراق سەردانی ئێرانی کردبوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا دوای وتووێژە فراوانەکان، بەڕێز خاتەمی گوتی من بۆ بەڕێز تاڵەبانی دۆعا دەکەم کە ئینشائەڵڵا ببنە سەرۆک کۆماری عێراق و لە دیداری داهاتوودا لەم پلە و پایەدا بەڕێزیان ببینم. لەم کاتەی ئێستادا نازانم کە بەڕێز خاتەمی ئەم مەسەلەیەی پێش‌‌بینی کردبوو، یا ویستی دڵی بوو و ئەم ویستە وەکەرەم کەوت‘؛ کە دوای ماوەیەک و پاش ئەوەی کە ڕووداوە جۆراوجۆرەکان لە عێراقدا هاتنە پێشێ، بەڕێز تاڵەبانی بوونە سەرۆک کۆماری عێراق. دوای کۆتایی هاتنی دوو خولی سەرۆک کۆماری بەڕێز خاتەمی، بەڕێز تاڵەبانی ئەمجارە وەکوو سەرۆک کۆمار سەردانی تارانی کرد و لە کۆشکی سەعدئاباد دیدارێکیان لەگەڵ بەڕێز خاتەمی کرد. لەم بەرنامەیەشدا، من ئامادەبوون و دوای وتووێژ و خواردنی نانی نێوەڕۆ، بەڕێز تاڵەبانی ڕوویکردە بەڕێز خاتەمی و گوتی: ئاغای خاتەمی، دۆعایەکی دیکە لە حەقی مندا بکە تا بزانین چی دەبێت.        

بەڕێز خاتەمی گوتی: "دۆعایەک بەس بوو، هەر ئەوەی کە ئێوە بوونە سەرۆک کۆماری عێراق و بەو پلە و پایەوە سەردانی ئێرانتان کردووە کە ئێمە ئێوەمان زیارەت کرد، زۆر باشە".

 

گۆڤاری مانگانەی نەسیم بێداری، تایبەتی نەورۆز، ساڵی پێنجەم، ژمارە 45 و 46، نەورۆزی 1393ی هەتاوی، لاپەڕەی 63.

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 478

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی