پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 20/8/2014 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی پێشوازی كرد له د. سه‌ید محه‌مه‌د به‌حرلعلوم كەسایەتی ئایینی و سیاسه‌تمه‌داری عێراق و وه‌فدی یاوه‌ری.
له میانی دانیشتنێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی بابه‌ت و هه‌ل و مه‌رجه‌كانی ئێستای سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: به‌پێویستی ده‌زانم باس له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره بكه‌م كه تیرۆریستان هێناویانه‌ته ئاراوه، جێگه‌ی نیگه‌رانییه لای هه‌موومان، چونكه ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌دۆخێكی هه‌ستیار و ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌وه‌فدی میوانی راگه‌یاند: ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌كمان ڕوبه‌ڕی تیرۆریستان ببینه‌وه و به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین، چونكه ئه‌وان به‌بێ جیاوازی دژی مرۆڤایه‌تین به‌گشتی و پێویسته هه‌وڵه چه‌په‌ڵه‌كانیان شكست پێ بێنین.
هه‌رله وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه گرنگه به‌ته‌وافق كار بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان بكه‌ین و مێزی گفتوگۆ سه‌رجه‌م بۆچونه‌كان كۆبكاته‌وه تابگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رله دانیشتنه‌كه‌دا د. سه‌ید محه‌مه‌د به‌حرلعلوم خۆشحاڵی خۆی پیشاندا و به‌جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند: گه‌شبینم به‌وته‌كانی ئێوه و بهرونیش هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ی كهباوهشتان بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق كردۆته‌وه به‌بێ جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی، به‌م ههماههنگیهتان بۆ دنیاتان سه‌لماند كه هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا هۆكارێكە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له عێراقدا نه‌ك به‌شێك بن.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا هه‌ردوولا هاوڕابون له‌سه‌ر كۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و هیوایان خواست كۆتایی به‌و قه‌یرانه بێت كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تێیدا ده‌ژین و ئاسایشی ته‌واو بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێته‌وه كه تیرۆریستان ترس و دڵه راوكێیان بۆ دروست كردون.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات