هەرێمی کوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی مەسر لە عێراقی فیدڕاڵ دەكات
ڕۆژی سێشەممە 16ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەحمەد حەسەن دەروێش باڵیۆزی مەسر لە عێراق و عومەر فەهمی كونسوڵی مەسر لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی مەسر لە عێراق ستاییشی ڕۆڵی خەباتگێڕانەی سەرۆك بارزانیی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمكاری و كاركردن بۆ بنیاتنانەوەی كوردستان و هەروەها شەڕی دژی تیرۆریستان و هیوای ئاییندەیەكی گەشی بۆ گەلی كوردستان خواست. لە درێژەی قسەكانیشیدا ویستی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری وەبەرهێنان و هەروەها كاری هاوبەش لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و كارەبا. باڵیۆزی مەسر سوپاسی گەلی كوردستانیشی كرد كە بووەتە پەناگەی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر و لێقەوماو.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی مەسر ئامادەیی تەواوی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند بۆ قووڵتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.
سهرۆك بارزانی گهیشته كوهیت
دوای نیوهرۆی ئهمڕۆ سشهممه 13ـی 6ـی2015، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوهری، گهیشتنه وڵاتی كوهیت و له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی كوهیت، لهلایهن بهڕێز شێخ سهباح خالد ئهحمهد ئهلسهباح جێگری یهكهمی سهرۆكوهزیران و وهزیری دهرهوهی ئهو وڵاتهوه پشوازییان لێ كرا.
شایهنی باسه ڕۆژی شەممە 13ـی 6ـی 2015 سهرۆك بارزانی، به یاوهریی بهڕێزان مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییش و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك ڕاوێژكار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بەرەو وڵاتانی كوەیت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆ ببێتەوە.
سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەمیری كوەیت و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە كۆبۆوە
لە چوارچێوەی سەردانی فەرمیی سەرۆك بارزانی و شاندە یاوەرەكەی بۆ وڵاتی كوەیت ڕۆژی یەكشەممە 14ـی 6ـی 2015 شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری كوەیت لە كۆشكی ئەلسەیف پێشوازی لە بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد. لە كۆبوونەوەیەكدا ئەمیری كوەیت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆك بارزانی نیشاندا و بە گەرمی بەخێرهاتنی كردن. لەدوای ئەوە سەرۆك بارزانی و ئەمیری كوەیت كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیان ئەنجامدا و تێیدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەر هەمان ڕۆژ سەرۆك بارزانی لە شوێنی مانەوەی خۆی پێشوازی لە شێخ ناسر سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح كرد و لە دانیشتنێكدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت خرایە بەر باس.
لەدوای ئەم كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی لە شوێنی مانەوەی خۆی پێشوازی لە شێخ جابر ئەلموبارەك ئەلحەمەد ئەلسەباح سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوەیتی كرد. لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت و چۆنییەتی فراوانكردنی پەیوەندییەكان كرا بە تایبەت لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنەرە كوەیتییەكان بۆ وەبەرهێنانیان لە كوردستان. لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بە مەبەستی فراوانتركردنی پەیوەندییەكان كردنەوەی هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی لەنێوان هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و شاری كوەیت تاوتوێ كرا.
نیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە 14ـی 6ـی 2015 لەسەر شەرەفی سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێك لە لایەن شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح وەلی عەهدی كوەیت بۆ سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری ساز كرا كە سەرۆك وەزیرانی كوەیتی و ژمارەیەكی زۆری وەزیر و بەرپرسانی دەوڵەتی كوەیت ئامادەی بوون.
سەرۆك بارزانی لە دوایین وێستگەی سەردانی خۆی بۆ دەوڵەتی كوەیت سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە شاری كوەیت كرد و لە لەلایەن محەمەد حوسێن بەحرلعلوم باڵیۆزی عێراق لە كوەیت و بەرپرسانی باڵوێزخانەی عێراق پێشوازی كرا.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم دیدار و چاوپێكەوتنانە مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانی بوون.
نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرابایە، عێراق بەم ڕۆژە نەدەگەیشت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7/6/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەڕێزان ساڵح موتلەگ جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەبدوڵا جبوری وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان و ژمارەیەك لە وەزیر و پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان و عێراق و پارێزگارانی پارێزگا جیاوازەكانی عێراق، لە شاری سلێمانی پلاتفۆرمی پارێزگاكانی عێراق دەستی بە كارەكانی خۆی كرد.
لە ڕێوڕەسمەكەدا دوای پێشكەشكردنی چەند وتەیەك لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و وەزیری دەوڵەتی عێراق بۆ كاروباری پارێزگاكان و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و چەند وتەیەكی دیكەوە، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد و سەرەتا بەخێرهاتنی پارێزگاری هەڵەبجەی كرد و پیرۆزبایی لێكرد كە بە هەوڵی هەموو لایەك توانرا هەڵەبجە بكرێتە پارێزگا و دواتروێڕای بەخێرهێنانی میوانانی پلاتفۆرم و دەستخۆشیكردن لە پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەم دەستپێشخەریە، هەروەها دەستخۆشی لە بەشداری و هاوبەشیی وەزارەتی كاروباری پارێزگاكان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەموو پشتیوانانی پلاتفۆرمەكە كرد كهلەم كاتە هەستیارەدا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان پارێزگاكان و هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە ئابوورییەكان، ئهم پلاتفۆرمه ساز دهكهن و بە كارێكی جوان و دەستپێشخەرییەكی گرنگ و بیرۆكەیەكی جوان و سوودبەخش بۆ داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگاكان و دەوڵەمەندتر كردنی ئەزموونەكان و باشتر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و خاو كردنەوەی گرژیی سیاسییەكانی لە قەڵەمدا.
دواتر باسی لەوە كرد كە خەڵكی عێراق لە بارودۆخێكی زۆر خراپدا دەژیت، هۆكاری سەرەكیی ئەو باردۆخەش، پشتگوێخستنی دەستوور و پەیڕەونەكردنی تەوافوقە كە بنچینەی عێراقی نوێ بوو هەربۆیە عێراقێكی نوێی پڕ لە خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ خەڵكی عێراق دروستنەبوو. ئەوەشی بیرهێنایەوە كە جهنابى سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەندین جار هەموو لایەنەكانی عێراق و حكوومەتی فیدرالیی عێراقی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ئەنجامە خراپەكانی پشتگوێخستنی دەستوور ئاگاداركردووەتەوە، كە بەداخەوە گوێ لە سەركردایەتیی كوردستان نەگیرا وئەوەی نەدەبووایە ڕووبدات،ڕووید. ئاماژەی بەوەش كرد ئەو كاتەی جهنابى مەسعوود بارزانی لە پەیامێكدا، هوشداری و وریایی دایە هەموو لایەنەكان و گەلی عێراق لە دروستبوونی تاكڕەوی و پشتگوێخستنی دەستوور، زۆر لایەن لێكدانەوەی زۆر خراپیان بۆ ئەو هوشدارییە كرد، بەڵام دواتر هەموو گەلی عێراق، ئەنجامە ماڵوێرانكەرەكانی سیاسەتی تاكڕەوی لە عێراقدا بینی، كە بەداخەوە بووە هۆی ڕژانی خوێنی هەزاران كەس و ماڵوێرانبوونی سەدان هەزاری دیكەش.
لەبارەی سیستمی عێراقیش ئەوەی دووپات كردەوە كە دەستووری تازەی عێراق، سیستەمی حوكمڕانیی عێراقی كردە سیستەمێكی فیدرالی، بەڵام هەر زوو دەستوور وەلاوەنرا و ئەو كێشانەی كە لە دەستووردا ماوەی چارەسەركردنیان بۆ دانرابوو، چارەسەرنەكران، لەكاتێكدا چارەسەری ئەو كێشانە بنچینەبوون بۆ دروستبوونی عێراقێكی فیدرالی و تەوافوق و هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لە حوكمدا بۆیە زۆربەی كاتەكان پێكهاتە بەشدارەكانی حكوومەت گلەییان هەبووە و زۆرجاریش لە حكوومەت كشاونەتەوە و زۆر لە پۆستە حكوومییەكان بەوەكالەت و شێوەی كاتی بەڕێوەبراون، جۆرێك لە كەشوهەوای كودەتایی بەسەر حوكمی عێراقدا زاڵبوو .
لەبارەی هەوڵەكانی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئەوەی بیرهێنایەوە كە سەركردایەتیى سیاسیی هەرێمی كوردستان، بەشایەتیی هەموو لایەك، هەوڵی زۆریدا بۆ دروستكردنەوەی تەوافوق لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان بەشێوەیەكی تەوافوقی. هەرچی لەسەر شانی سەركردایەتی و خەڵكی كوردستان بوو كردیان، بۆئەوەی لەجیاتی خوێنڕشتنی تاییفی و لێكترازانی نیشتمانی، تەوافوق و پێكەوەژیانێكی یەكسان لە عێراقدا هەبێت. هەروەها باسی هەڵوێست و كاری جهنابى سهرۆك مام جەلال كرد كە وەك پارێزەرێكی تەوافوق و سەرۆك كۆمارێك كە ببووە چارەسەری ناكۆكییەكان و دروستكەرەوەی تەوافوق لە هەلومەرجە زۆر سەختەكاندا.
ئاماژەی بەوەش كرد كە هەرێمی كوردستان، ئێستاش لە هەموو شوێنەكانی دیكەی عێراق باوەشكراوەتر و باشتر بووە بۆ پەنادان و حەواندنەوەی سەدان هەزار ئاوارە و دەربەدەركراوی عێراق و خەڵكی كوردستان شانازی بەو خەسڵەتەی خۆیەوە دەكات، بەڵام ئەوەش لەلایەن حكوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە بە بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، وەڵامدرایەوە.
ئاشكراشی كرد كە ئێستا هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەی زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار پەنابەری سووریا و دەربەدەرانی ناوچەكانی دیكەی عێراق، تەنیا خزمەتگوزاییە سەرەتاییەكان بۆ ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرانه، ساڵانە پێویستی بە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە ئەمە جیا لەوەی كە بەهۆی نەدانی بودجە وهەروەها بەهۆی ئەوەی پێشمەرگە لەشەڕێكی فراواندایە لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش،گەلی كوردستان لە بارودۆخێكی زۆر سەختدا دەژیت و تا ئێستا نزیكهى دوو هەزارئافرەتی كوردی ئێزدی، لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ڕفێندراون كە ئەمە كۆستێكی گەورەی كۆمەڵایەتی لەلای كەسوكاریان و گەلی كوردستان بەگشتی دروست دەكات. بەڵام حكوومەتی فیدرالیی عێراق، پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر هێزی پێشمەرگە جێبهجێ نهكردووه وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق و زۆرجار لەلایەن حكومەتیی فیدراڵیی عێراقەوە، كێشە دەخرێتە بەردەم هاوكارییە جیهانییەكانیش بۆ هێزی پێشمەرگە.
هەروەها باشی لەوەش كرد كە تا ئێستا حكوومەتی عێراق پابەندی و ئەركەكانی خۆی بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكردووە وەك بەشێك لە عێراق. تەنانەت حكوومەتی فیدرالیی عێراق، بۆ زۆر كۆنفرانس و كۆنگرەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی كوردستانەوە، زەحمەتی ئەوە ناكێشن كە نوێنەرێكیش لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بخەنە چوارچێوەی ئەو شاندانەی حكوومەتی فیدرالی كە بەشداری لەو كۆنفرانسانەدا دەكەن.
لە بەردەوامی قسەكانیدا ئەوەی بیرهێنایەوە كە لایەنە كوردستانییەكان ساڵیڕابردوو لە شاری سلێمانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاری پشتیوانی و بەشداریكردنیان دا لە حكوومەتی تازەی عێراق بەسەرۆكایەتیی بەڕێز حەیدەر عەبادی دا و حكوومەتی هەرێم ڕێككەوتنێكی هاوبەشی لەگەڵ بەغدا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتهوه ئەنجامدا كە بووە بەشێك لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015. كورتەی ڕێككەوتنەكەش ئەوەبوو هەرێم ڕۆژانە لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتیی خۆیەوە 550 هەزار بەرمیل نەوت لە توركیا ڕادهستى سۆمۆ بكات لە بەرامبەردا حكوومەتی فیدرالیی عێراق 17%ی بودجەی عێراق كە مانگانە دەكاتە یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار، بداتە هەرێمی كوردستان .هەرێم ئەوەی لەسەر شانی بوو جێبەجێی كرد، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی فیدرالیی عێراق باییی ئەو بڕە نەوتەش بودجەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە كە لە توركیا ڕادهستى سۆمۆی كردووه و ڕێككەوتنەكە و یاسای بودجەی عێراقی لە بەرامبەر هەرێمی كوردستاندا جێبەجێنەكردووە.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە هەرێم دەیەوێ هەموو كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی بەڕێز حەیدەر عەبادی چارەسەر بكات پشتیوانی لێبكات بۆ ئەوەی تەوافوق و یەكسانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی عێراق بگەڕێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێ ئەوە بكات، پێویستە ئەو حكوومەتە، حكوومەتی هەمووان بێت، هەمووان بەشداربن لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنیدا، ئەگەرنا ئەو دەستوورە جێبەجێنابێت كە عێراق لەسەری دروستكراوەتەوە .
جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان حكوومەتێكی بەكردەوە هاوبەش و تەوافوقی دەخوازێت ، چونكە ئەوكاتەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بە بڕیاری كەسیی خۆی بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی، هیچ مانایەكى بۆ تەوافوق و پێكەوەبوون لە حكوومەتدا نەهێشتەوە. بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستاش، وێڕاى ئهوهى كهئهو بودجهیهى بۆ مانگى نیسان بۆ ههرێمى كوردستان دانرا بوو، ههر خۆى لهخۆیدا كهم بوو، بهر لهوهى بگاتهههرێمى كوردستان، بهبههانهى بێ مانا و بێ ڕاوێژكردن لهگهڵ ههرێمى كوردستان، ئهویش10%یدیكهى لهو بودجە كەمە بڕی، ئەوەش بە بڕیاری خودی خۆی بوو، ئهمهی بە عهقڵیهتێكى زۆر مهترسیدار لە قەڵەمدا چونكە نابێتلە حكوومەتی تەوافوقی و فیدرالیدا ئەو بڕیارانە بەوشێوەیە بدرێن، چونكە تەوافوق و هاوبەشبوون، ڕێگە بەو جۆرە بڕیاردانە نادات.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە هەرێمی كوردستان خۆشگوزەرانی و ژیانی ئارامی خەڵكی عێراقی زۆر بەلاوە مەبەستە، بەڵام بەڕاستی چیتر ناتوانێت بەوشێوەیەی ئێستا ئەو غهدر و بێبەشكردنە قبووڵ بكات كە بەرامبەر بهخەڵكی هەرێمی كوردستان دەكرێت و هەرێم پێیوایە دەبووایە پاداشتی چاكەی خەڵكی كوردستان بدرابایەوە و خۆڕاگری و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بە پشتیوانیلێكردن و وەفاداری وەڵامبدرێتهوه، چونكە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە مایەی شانازین بۆ هەموو عێراق و جیهان.
هەر لەبارەی ڕەوشی هەرێمی كوردستان پێش بڕینی بودجەكەی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقەوە و بەر لەوەی شەڕ بەرۆكی گەلی كوردستان بگرێت، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە هەرێمی كوردستان كەوتبووە ناو پێشكەوتنێكی ئابووریی زۆر بەرچاوەوە و ئێستاش زۆر دڵنیان كە گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و دەوڵەمەندیی خاكەكەی، دەگەڕێتەوە خۆشگوزەرانییەكی زۆر باشتر. لە هەمان كاتیشدا حكوومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ پێكەوەژیانێكی ڕاستەقینە و هاوبەش و یەكسان لە بەڕێوەبردندا لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی عێراقدا و هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەكان لەگەڵ هەموو پارێزگاكانی عێراقدا.
ئەوەشی خستە ڕوو كە عێراق و میزۆپۆتامیا، یان وهك پێى دهڵێن (وادی الرافدین) وڵاتێكی زۆر دەوڵەمەندە لەڕووی سامانە سروشتییەكان و كولتوورەوە، دەتوانین بەسیاسەتێكی باش گەلەكەمان بگەیهنینە ژیانێكی زۆر خۆش و دوور لە شەڕ و ببینە هۆی پێشكەوتنی ئابووریی جیهان و زۆركردنی دەرفەتی كار بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و عیراق و هەمووان پێكەوە هیوا بۆ ئەو ڕۆژە دەخوازن، بۆ ئەوەی چیتر گەلی عێراق ئاوارە و دەربەدەر نەبێت. هیواشی خواست ئارامی بگەڕێتەوە بۆ هەموو عێراق و ببێتە مایەی ئارامی و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەموو وڵاتە دراوسێیەكانیش .
لە كۆتایی وتەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كورستان پیرۆزبایی لە گەلانی توركیا كرد كە ئێستا پەرلەمانی تازەی خۆیان هەڵدەبژێرن و هیوای خواست ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتیی زیاتر بۆ توركیا و دەنگدانەكەیان بە ئارامی تێپەڕێت و ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە بۆ هەموو توركیا و كێشەی كوردیش دوای ئەو هەڵبژاردنە لە توركیا چارەسەربكرێت و پیرۆزبایی لە هەموو لایەنە سەركەوتووەكانی ئەو هەڵبژاردنە كرد.
ئەمە دەقی وتەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
ئامادەبووانی بەڕێز، بزنسمانان و ڕۆشنبیران، نوێنەری ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق،پارێزگار و نوێنەرانی پارێزگاكان هەموو لایەكتان بەخێر بێن، بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی سلێمانی. پێش ئەوەی دەست بە وتەكانم بكەم، دەمەوێت بەخێرهاتنێكی تایبەتی پارێزگاری هەڵەبجە بكەم كە هەتا تا پێش كۆبوونەوەی كە ئەمڕۆ ئێمە لێرە كۆبووینەتەوە لە عێراق ئێمە 18 پارێزگامان هەبوو، بە هیمەتی هەموو لایەك سوپاس بۆ ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا و سوپاس بۆ پەرلەمانی عێراق و سوپاس بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی كە دران و هەڵەبجە كرا بە پارێزگا و زۆر بەخێرهاتنی دەكەین.
دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەكەم بۆ ئەم دەستپێشخەرییە. پێش ماوەیەك بەڕێز ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی ئەو پێشنیازەی لەگەڵ ئێمە باسكرد و منیش زۆر پێم باشبوو كە ئەو پلاتفۆرمە سازبكەن. هەروەها دەستخۆشی لە بەشداری و هاوبەشیی وەزارەتی كاروباری پارێزگاكان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەموو پشتیوانانی پلاتفۆرمەكە دەكەم، كهلەم كاتە هەستیارەدا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان پارێزگاكان و هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە ئابوورییەكان، ئهم پلاتفۆرمهیان ساز كردووە لە سلێمانی. ئهمه كارێكی جوان و دەستپێشخەرییەكی گرنگە. هیوادارم هەموو لایەكتان كاتێكی خۆش و پڕ سوودتان هەبێت لە شاری سلێمانیی خۆشەویست و هەماهەنگییەكی باش لەنێوانتاندا دروستببێت.
بیرۆكەی كۆكردنەوەی هەموو پارێزگارەكانی عێراق لەم پلاتفۆرمهدا لەشاری سلێمانی، بیرۆكەیەكی جوان و سوودبەخشە و هیوادارم سوودێكی باشی هەبێت بۆ داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگاكان وهەمووتان ئەزموونی یەكتر دەوڵەمەندتر بكەن و باشترین خزمەت پێشكەش بههاووڵاتیان و كەرتە جیاوازەكان بكەن.
دروستكردنی ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی لەبواری ئابووری لە نێوان پارێزگاكاندا، دەبێتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ دروستكردنی پەیوەندیی باش لەنێوان پارێزگاكان و پێكهاتەكانی ناوچە جیاجیاكانی عێراقدا، ئەمەش ڕۆڵێكی بەرچاو دهگێڕێت لە پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسییەكان و خاوكردنەوەی گرژییە ناوخۆییەكاندا.
لەبەرئەوە زۆرم پێخۆشە كە ئێوە ئەمڕۆ لەو باردۆخێكی ئاڵۆزهى عێراق، باسی دروستكردنی هەماهەنگیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەكان دەكەن. هەروەها باسی نزیكی لە هەموو ڕووێكەوە، لە ڕووی كلتووری، لە ڕووی ئابووری و لە ڕووی چۆنییەتی پێكەوە كاركردن دەكەن .
لە ڕاستیدا عێراق و ناوچەكە خاوەن سامانێكی سروشتیی زۆر دەوڵەمەندن، خاوەن كلتوورێكی دەوڵەمەندیشن، بەڵام سیاسەتە ناتەوافوقییەكان، پێشكەوتنی ئابووری و پێكەوەژیانی لە عێراقدا خستووەتە مەترسییەكی زۆر گەورەوە، لەبەرئەوە ئێستا كە ئێوە لەم كاتەدا لەسەر دروستكردنی هەماهەنگیی ئابووری گفتوگۆ دەكەن، كارێكی یەكار زۆر گرنگ ئەنجامدەدەن لەم كاتەی كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.
ئامادەبووانی بەڕێز ..
خەڵكی عێراق ئەمڕۆ لە بارودۆخێكی زۆر خراپدا دەژیت، هۆكاری سەرەكیی ئەو باردۆخەش، پشتگوێخستنی دەستوور و پەیڕەونەكردنی تەوافوق بوو، كە بنچینەی عێراقی نوێ لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرا. لەبەرئەوەش عێراقێكی نوێی پڕ لە خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ خەڵكی عێراق بەداخەوە دروستنەبووە هەتا ئێستا .
جهنابى سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەندین جار هەموو لایەنەكانی عێراق و حكوومەتی فیدرالیی عێراقی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ئەنجامە خراپەكانی پشتگوێخستنی دەستوور ئاگاداركردەوە، كە بەداخەوە گوێ لە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان نەگیرا وئەوەی نەدەبووایە ڕووبدات، ڕوویدا.
هەروەها ئەوكاتەی جهنابى مەسعوود بارزانی لە پەیامێكدا، هۆشداری و وریایی دایە هەموو لایەنەكان و گەلی عێراق لە دروستبوونی تاكڕەوی و پشتگوێخستنی دەستوور، بەداخەوە زۆر لایەن لێكدانەوەی زۆر خراپیان بۆ ئەو هوشدارییە كرد، بەڵام دواتر هەموو گەلی عێراق، ئەنجامە ماڵوێرانكەرەكانی سیاسەتی تاكڕەوی لە عێراقدا بینی، كە بەداخەوە بووە هۆی ڕژانی خوێنی هەزاران كەس و ماڵوێرانبوونی سەدان هەزاری دیكەش لەم وڵاتەدا.
دەستووری تازەی عێراق، سیستەمی حوكمڕانیی عێراقی كردە سیستەمێكی فیدرالی، بەڵام بەداخەوە هەر زوو دەستوور وەلاوەنرا و ئەو كێشانەی كە لە دەستووردا ماوەی چارەسەركردنیان بۆ دانرابوو، چارەسەر نەكران، لەكاتێكدا چارەسەری ئەو كێشانە بنچینەبوون بۆ دروست كردنی عێراقێكی فیدرالی و دروست كردنی تەوافوق و هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لە حوكمدا. بەداخەوە سیستهمى فیدرالی بەكردەوە لە حوكمڕانیی عێراقدا ڕەنگی نەدایەوە، هەروەها هیچ هاوبەشی و هاوپەیمانییەكیش لە حكوومەتی فیدرالیی عێراقدا بەكردەوە لە بەغدا ڕەنگینەدایەوە، لەبەرئەوەش زۆربەی كاتەكان پێكهاتە بەشدارەكانی حكوومەت گلەییان هەبووە و زۆرجاریش لە حكوومەت كشاونەتەوە. زۆر لە پۆستە حكوومییەكان بەوەكالەت و شێوەی كاتی بەڕێوەبراون، جۆرێك لە كەشوهەوای كودەتایی بەسەر حوكمی عێراقدا زاڵبوو .
سەركردایەتیى سیاسیی هەرێمی كوردستان، بەشایەتیی هەموو لایەك، هەوڵی زۆری دا بۆ دروستكردنەوەی تەوافوق لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان بەشێوەیەكی تەوافوقی. هەرچی لەسەر شانی سەركردایەتی و خەڵكی كوردستان بوو كردمان، بۆئەوەی لەجیاتی خوێنڕشتنی تاییفی و لێكترازانی نیشتمانی، تەوافوق و پێكەوەژیانێكی یەكسان لە عێراقدا هەبێت.
هەر لێرەشەوە زۆر گرنگە باسی هەڵوێست و كاری جددی جهنابى سهرۆك مام جەلال بكەین، وەك پارێزەرێكی تەوافوق و سەرۆك كۆمارێك كە ببووە چارەسەری ناكۆكییەكان و دروستكەرەوەی تەوافوق لە هەلومەرجی ئەوكاتەدا كە زۆر سەخت بوو.
هەرێمی كوردستان، ئێستاش لە هەموو شوێنەكانی دیكەی عێراق باوەشكراوەتر و باشتربووە بۆ پەنادان و حەواندنەوەی سەدان هەزار ئاوارە و دەربەدەركراوی عێراق. خەڵكی كوردستان زۆر شانازی بەو خەسڵەتەی خۆیەوە دەكات و بەردەوامیش شوێنی پەنادانی هەموو خەڵكی عێراق و لیقەوماوان و دەربەدەرەكان دەبێت بەپێی تواناكانی خۆی. بەڵام بەداخەوە ئەوەش لەلایەن حكوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە بە بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، وەڵامدرایەوە.
ئێستا هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەی زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار پەنابەری سووریا و دەربەدەرانی ناوچەكانی دیكەی عێراق، تەنیا خزمەتگوزاییە سەرەتاییەكان بۆ ئەو هەموو ئاوارە وپەنابەرانه، ساڵانە پێویستی بە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هەیە .
بەڕێزان ...
بەهۆی نەدانی بودجەی هەرێمی كوردستانهوه، بەهۆی ئەوەی پێشمەرگە لەشەڕێكی فراواندایە لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش،گەلی كوردستان لە بارودۆخێكی زۆر سەختدا دەژیت. هەروەها خەڵكی كوردستان لە دۆخێكی دهروونیى زۆر ناخۆشدایە، بەهۆی ئەوەی تائێستا نزیكهى دوو هەزارئافرەتی كوردی ئێزدی، لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ڕفێندراون و نەگەڕاونەتەوە. خۆتان دەزانن ئەوە چ كۆستێكی گەورەی كۆمەڵایەتی دروستدەكات لەلای كەسوكاریان و گەلی كوردستان و گەلی عێراق بە شێوەیەكی بەگشتی .
بەداخەوە سەرەڕای ئەو بارقورسییەی كەوتووەتە سەر شانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە ئاوارە و پهنابهران بۆ كوردستان، بەهۆی ئەو شەڕە فراوان و قورسەی ڕووبەڕووی كوردستان بووەتەوە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، حكوومەتی فیدرالیی عێراق، پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر هێزی پێشمەرگە جێبهجێ نهكردووه وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق.تەنانەت زۆرجار لەلایەن حكومەتیی فیدرالیی عێراقەوە، كێشە دەخرێتە بەردەم هاوكارییە جیهانییەكانیش بۆ هێزی پێشمەرگە.
هەروەها تائێستا حكوومەتی عێراق پابەندی و ئەركەكانی خۆی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكردووە وەك بەشێك لە عێراق. تەنانەت حكوومەتی فیدرالیی عێراق، بۆ زۆر كۆنفرانس و كۆنگرەی پەیوەست بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە، زەحمەتی ئەوەش ناكێشێت كە تاكە نوێنەرێكیش لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بخەنە چوارچێوەی ئەو شاندانەی حكوومەتی فیدرالی كە بەشداری لەو كۆنفرانسانەدا دەكەن.
ئامادەبووانی بەڕێز ..
لایەنە كوردستانییەكان ساڵیڕابردوو لێرە لە شاری سلێمانی، جارێكی دیكە بڕیاری پشتیوانی و بەشداریكردنیان دا لە حكوومەتی تازەی عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز حەیدەر عەبادی. هەروەها ڕێككەوتنێكی هاوبەشمان ئەنجامدا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتهوه.ئەو ڕێككەوتنە بووە بەشێك لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015. كورتەی ڕێككەوتنەكە ئەوەبوو كە ئێمە ڕۆژانە لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتیی هەرێمی كوردستانەوە بە موعەددەلی ڕۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت لە توركیا ڕادهستى سۆمۆ بكهین، لە بەرامبەردا حكوومەتی فیدرالیی عێراق 17%ی بودجەی عێراق كە مانگانە دەكاتە یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار، بداتە هەرێمی كوردستان .
ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەوڵێكی زۆرماندا بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنان و هەناردەكردن لەماوەیەكی زۆر پێوانەییدا بگەیهنینە ئاستی ئەو بەڵێنانەی كە دابوومان. ئەوەبوو ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنمان بۆ 550 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزكردەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا حكوومەتی فیدرال باییی ئەو بڕە نەوتەش بودجەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە كە لە توركیا ڕادهستى سۆمۆمان كردووهو ڕێككەوتنەكە و یاسای بودجەی عێراقی لە بەرامبەر هەرێمی كوردستاندا جێبەجێنەكردووە .
ئێمە لێرەدا جارێكی دیكە لەبەردەم ئێوەی بەڕێزدا دووپاتی دەكەینەوە، كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ هەموو كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی بەڕێز حەیدەر عەبادی چارەسەر بكەین، دەمانەوێ پشتیوانی لێبكەین بۆ ئەوەی تەوافوق و یەكسانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی عێراق بگەڕێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێ ئەوە بكات، پێویستە ئەو حكوومەتە، حكوومەتی هەموومان بێت، هەموومان بەشداربین لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنیدا، ئەگەرنا ئەو دەستوورە جێبەجێ نابێت كە عێراق لەسەری دامەزراوە .
ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، حكوومەتێكی بە كردەوەی هاوبەش و تەوافوقیمان دەوێت لە بەغدا، چونكە ئەوكاتەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بە بڕیاری كەسیی خۆی بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی، هیچ مانایەكى بۆ تەوافوق و پێكەوە كاركردن لە حكوومەتدا نەهێشتەوە. بەداخەوە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستاش، وێڕاى ئهوهى كهئهو بودجهیهى بۆ مانگى نیسان بۆ ههرێمى كوردستان دانرا بوو، ههر خۆى لهخۆیدا كهم بوو، بهر لهوهى بگاتهههرێمى كوردستان، بهبههانهى بێ مانا و بێ ڕاوێژكردن لهگهڵ ههرێمى كوردستان، ئهویش10%یدیكهى لهو بودجەیە بڕی و كەمی كردەوە، ئەوەش بە بڕیاری خودی سەرۆك وەزیران بوو.ئا ئهمهیان عهقڵیهتێكى زۆر مهترسیداره و نابێت لە حكوومەتی تەوافوقی و فیدرالیدا ئەو بڕیارانە بەو شێوەیە بدرێن، چونكە تەوافوق و هاوبەشبوون، ڕێگە بەو بڕیاردانە نادات.
ئێمە خۆشگوزەرانی و ژیانی ئارامی خەڵكی عێراقیشمان زۆر بەلاوە مەبەستە، بەڵام بەڕاستی چیتر بەو شێوەی ئێستا ئەو غهدر و بێبەشكردنە قبووڵبكەین كە بەرامبەر بهخەڵكی كوردستان دەكرێت. ئێمە پێمانوایە دەبووایە پاداشتی چاكەی خەڵكی كوردستان بدرابایەوە و خۆڕاگری و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بە پشتیوانی لێكردن و وەفاداری وەڵامبدرێتهوه، چونكە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە مایەی شانازین بۆ هەموو گەلی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و جیهان.
ئامادەبووان و میوانانی بەڕێز ..
پێش ئەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، ساڵی ڕابردوو بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان ببڕێت و شەڕ بەرۆكی گەلی كوردستان بگرێت، هەرێمی كوردستان كەوتبووە ناو پێشكەوتنێكی ئابووریی زۆر بەرچاوەوە. ئێستاش زۆر دڵنیاین، كە گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و دەوڵەمەندیی خاكەكەی، دەگەڕێتەوە خۆشگوزەرانییەكی زۆر باشتر. لە هەمانكاتیشدا ئێمە ئامادەین بۆ پێكەوەژیانێكی ڕاستەقینە و هاوبەش و یەكسان لە بەڕێوەبردندا لەگەڵ هەموو ئەو پێكهاتانەی كە لە عێراقدا دەژین. هەروەها هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەكان لەگەڵ هەموو پارێزگاكانی عێراقدا .
عێراق و میزۆپۆتامیا، یان وهك پێى دهڵێن (وادی الرافدین) وڵاتێكی زۆر دەوڵەمەندە لەڕووی سامانە سروشتییەكان و كولتوورەوە، ئێمە دەتوانین بەسیاسەتێكی باش گەلەكەمان بگەیهنینە ژیانێكی زۆر خۆش و دوور لە شەڕ و ببینە هۆی پێشكەوتنی ئابووریی جیهان و زۆركردنی دەرفەتی كار بۆ هەموو خەڵكی عیراق. هەموومان پێكەوە لێرەدا هیوا بۆ ئەو ڕۆژە دەخوازین، بۆ ئەوەی چیتر گەلی عێراق ئاوارە و دەربەدەر نەبێت. هیوادارین ئارامی بگەڕێتەوە بۆ هەموو عێراق و ببینە مایەی ئارامی و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەموو دراوسێیەكانیشمان .
هەروەها بەڕێزان بە دەرفەتی دەزانم، ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە گەلانی توركیا بكەم، كە ئێستا پەرلەمانی تازەی خۆیان هەڵدەبژێرن. هیوادارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتیی زیاتر بۆ توركیا، هیوادارین دەنگدانەكەیان بە ئارامی تێپەڕێت و ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە بۆ هەموو توركیا و كێشەی كوردیش دوای ئەو هەڵبژاردنە لە توركیا چارەسەربكرێت. لە ئێستاشەوە پیرۆزبایی لە هەموو لایەنە سەركەوتووەكانی ئەو هەڵبژاردنە دەكەین .
هەموو لایەكتان بەخێر بێن سەرچاو و زۆر سوپاس ...
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كێشەكانی بەڵێندەران دەكۆڵیتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 7/6/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی و بە یاوەری بەرێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەڵێندەر و وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەرێز سەرۆك وەزیران سوپاسی خۆی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دووپات كردەوە كە وێڕای قەیرانی دارایی و نەمانی پارە و كێشە داراییەكان، كار و پڕۆژەكانیان ڕانەگرت و گرفتیان بۆ حكوومەت و وەزارەتی دارایی دروست نەكرد و لەسەر كار و پرۆژەكانیان بەردەوام بوون.
بەڕێز سەرۆك وەزیران لە بەردەوامی قسەكانیدا ئاماژەی بە كێشەی دارایی و بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقی فیدرالەوە كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەم كێشەیە زیاتر سیاسییە لەوەی كە كێشەیەكی دارایی بێت بۆ ئەمەش حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیوا خوازە بە ڕێگەی دیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكات و گەرنا حكوومەتی هەرێم بڕیاری خۆی دەدات بە جۆرێك كە لە بەرژوەندی خەڵك و هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتیدا بێت.
دواتر بەڵێندەر و وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی باسی كاریگەری خراپی قەیرانی دارایی لەسەر كار و پرۆژەكانیان كرد و ئاماژەیان بەوە دا ژمارەیەكی زۆری ئەو كار و پڕۆژانەی كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە خزمەتگوزاری و بەرژوەندی ڕاستەوخۆی هاوڵاتانەوە هەیە، بەهۆی نەبوونی پارە لە ژێر مەترسی وەستاندان و داوایان كرد كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی لە توانادابێت بیكات بۆئەوەی ئەو پڕۆژانە بەردەوام بن و تەواو بكرێن و بكەونە خزمەتی هاوڵاتیان.
لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك دادەمەزرێنێت لەگەڵ بەڵیندەران و وەبەرهێنەران قسە دەكات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەی كە لەلایەن ئەو لیژنەیەوە ئامادە دەكرێت ، حكوومەت بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات.
لای خۆیەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری دووپاتیان كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی بەڵێندەرانن و لە ڕێگەی ئەو لێژنەیەوە كە بەڕێز سەرۆك وەزیران باسی كرد لە ماوەیەكی نزیكدا بەشێكی زۆری كێشەكانیان چارەسەر دەكرێت تا لەسەر كار و پڕۆژەكانیان بەردەوام بن بە تایبەتیش ئەو پڕۆژانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە كەرت و بوارە جیاجیاكانی خزمەتگوزارییەوە هەیە.
كوێت خوازیارە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/6/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز د. عومەر ئەلكەندەری، یەكەم كونسڵی گشتیی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان كرد و بە بۆنەی دەستبەكاربوونییەوە پیرۆزبایی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیدا بۆ خواست.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كاردانەوەكانی ئەو شەڕە لەسەر هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا، بەتایبەتیش داڵدەدانی نزیكەی ملیۆنێك هەشت سەد هەزار ئاوارە و پەنابەر. لای خۆیەوە كونسڵی گشتیی كوێت پێزانینی خۆی و وڵاتەكەی بۆ ئەو هاوكارییە مرۆییانە دەربڕی كە حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەرانی دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە دەرفەتی كار و وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرە كوێتییەكان لە هەرێمی كوردستان كرا و لەمبارەیەوە كونسڵی كوێت خواستی كۆمپانیا و وەبەرهێنەران و لایەنە پەیوەندارە فەرمییەكانی كوێتی بۆ برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان لە بوارە جیاجاكاندا لە كوردستان دووپات كردەوە و داوای كرد حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری و ئاسانكارییان پێشكەش بكات تاكو ببێتە هاندەرێك بۆ وەبەرهێنانی كوێتی لە هەرێمی كوردستان، كردنەوەی كونسڵخانەی گشتیی كوێتیشی لە هەرێمی كوردستان بە دەرفەتێكی گرنگ بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە لە قەڵەم دا.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان كوێت و هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئامادەیی هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەكی دەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرە كوێتییەكان پیشان دا تا لە هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا وەبەرهێنان بكەن بە تایبەتی لەو بوارانەدا كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی وەك بوارەكانی كشتوكاڵ، گەشتیاری و بوارەكانی دیكە، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندارەكان ڕادەستپێرێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا ژمارەیەك لە ڕۆژنامەوان و میدیاكارانی كوێتی ئامادە بوون، كە تیایدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسێكی دەربارەی بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر ئەوەی كە هەرێمی كوردستان تا ئەم ساتەش خوازیارە لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كێشەكانی چارەسەر بكات و عێراقی بە ڕەهەندێكی جوگرافی، سیاسی، كۆمەڵایەتی، بازرگانی و ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان لە قەڵەم دا، بەڵام جەختی لەوەش كردەوە ئەگەر ئەم جۆرە مامەڵەیەی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت، بە ناچاری بیر لە ڕیگەچارەیەكی دیكە دەكەنەوە.
لای خۆیانەوە شاندی ڕۆژنامەوان و میدیاكارانی كوێتی خۆشاڵیی خۆیان بۆ پێشكەوتن و پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانكردنەوە و گەشتوگوزار و كەرتەكانی دیكە دەربڕی و هیوایان خواست كە لەو بوارانەدا هاوكارییەكی جددی لە نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوێتدا بێتە كایەوە و بۆ ئەمەش بوونی كونسڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان، بە هەنگاوێكی گرنگ لە قەڵەم دا.
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد