هەرێمی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
ھەولێر، ھەڕێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٥ لە پەیامێكدا ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانی لە رێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و ئەندامانی بزووتنەوەكە پیرۆز كرد، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:
بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان،
بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان،
بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٧/٢٥
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و زه‌ریف دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه 19/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێكى یاوه‌رى كرد
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر له عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئێران له به‌غدا و ژماره‌یه‌كى به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز زه‌ریف جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگیى سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزییه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، كرده‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى وه‌زیرى ئێران و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خێكى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ڕوانێت، ئێرانیشى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به دراوسێیه‌كى زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستان هیچ كاتێك پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له كاته سه‌خته‌كان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناكات. ئێران هه‌میشه وه‌ك دۆست و دراوسێیه‌ك له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه، ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كى دۆسانه‌ى دراوسێیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى، پێویستییه‌كى له‌پێش و گرنگه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وێڕاى په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینى مێژوویى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتوورى، جموجووڵێكى فراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانیشی له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی‌دا هه‌یه. په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى له‌و بوارانه‌دا كه پێویستى و جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، خواستێكى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر كردووه و ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گۆتى: له‌گه‌ڵ جه‌نابى وه‌زیر په‌یوه‌ندییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌روه‌ها پێگه و ڕۆڵى گرنگى ئێرانمان له هاوكێشه‌كانى ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرد. داكۆكیمان له پێویستى و گرنگیى سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه، گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه و ئاڵۆزییه‌كان كرده‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه باسیان له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانى كردووه به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر هاتوچۆ و جموجووڵى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه و ئه‌زموونى ئێران له‌مباره‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.
له كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێزان باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى له به‌غدا و كونسوله‌كانیان له هه‌ولێر و سلێمانى كرد كه ڕۆڵێكى به‌رچاو له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولادا ده‌گێڕن.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتەیەکدا گوتی: سوپاسی میوانداریی گەرمی برا و دۆستی زۆر باشم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی بەڕێزی هەرێمی کوردستان دەکەم لە هەولێری زۆر جوان، زۆر خۆشحاڵم کە بۆ سێیەمین جار لە میانى بەرپرسیاریه‌تیم لە سەردانمدا بۆ عێراق ئەو دەرفەتەم بۆ ڕەخسا سەردانی هەرێمیش بکەم.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆ ئێمە عێراق بە هەموو نەتەوە و گرووپە مەزهەبی و نەژادیەکانییەوە زۆر ئازیزە و دراوسێیەکی باشە و ئەولەوییەتی سیاسەتی ئێمە عێراقە و دەخوازین کە شاهیدی پەیوەندیی دۆستانە و برایانە و هاوکاری لە ناوخۆی عێراق و نێوان عێراق و ناوچەکە بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران بین.
زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ ناوچەکە لە ڕاستییەکانی عێراقی نوێ تێگەیشتووە. هەڵبەت بۆ هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە زۆری خایاند بۆ قبووڵکردنی ڕاستییەکانی عێراقی نوێ، بەڵام زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە ئەمڕۆ ناوچەکە ئەو ڕاستییەی وەرگرتووە، عێراقێک کە لە هەموو نەتەوەکان پێکهاتووە و سەرۆک کۆمارەکەیشی کوردێکی عێراقییە. ئەوەش زۆر گرنگە کە ئەم عێراقە لە ناوچەکەی ئێمەدا بە فەرمی ناسێنراوە و لەگەڵ ئەم عێراقە وەک میحوەرێک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
هه‌وه‌ها گوتی: ئێران پێشوازی لە ئەم ڕۆڵەی عێراق دەکات و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانمان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی كولتووری و خێزانی و تەنانەت خزمایەتیش، هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه و هاوكاریی ئابووریمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ردەو‌ام له گه‌شه‌سەندایه.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌روه‌ها گوتى: دڵخۆشین كه ته‌نانه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆناش نه‌یتوانی ڕێگری له په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌روازه سنوورییه‌كانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام كراوه بوون و هیوادارم هه‌رده‌م هه‌روا بێت. ئاماده‌ییی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه هاوكاری بکەین و بتوانین ئه‌زموونه‌كانی خۆمان له خزمه‌ت دۆسته‌كانمان دابنێین، ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان زیاتر گه‌شه پێبده‌ین و پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر به‌تایبه‌ت له بواری ناوچە پیشه‌سازییه‌كان و ڕێگه‌ی ئاسن و له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت. هیوادارین له سه‌ردانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بەڕێزی عێراقدا بۆ ئێران بتوانین زه‌مینه‌ی ئه‌و هاوكارییانه فراوانتر بكه‌ین.
جارێكی دیكه سوپاسی ئه‌و پێشوازی و میواندارییه گەرمەی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێم دەکەم و هیوادارم هه‌موو ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام و به‌هێزتر بێت. هه‌روه‌ها یادی شه‌هید سولێمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆڵێكی باش و بەرجەستەی هه‌بوو له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئازای عێراق و پێشمه‌رگه ئازاكانی كوردستان كه به‌رامبه‌ر داعش و بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر هه‌ولێر وه‌ستابوو، یادی ئه‌و به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هیوادارین ئه‌و برایه‌تییه‌ی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه. جارێكی دیكه سوپاسی میوانداریتان ده‌كه‌م جەنابی سەرۆک.
http://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50527
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٠/٧/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، بەتایبەتی لە بواری ئالوگۆڕی بازرگانی. هەروەها جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی کردنی هەردوولا کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوبۆچوون بوون لە سەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/july/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-وەزیری-دەرەوەی-کۆماری-ئیسلامی-ئێران-دەکات/
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مەهدى شوشتارى، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئەنجامدا.
وێڕای پیرۆزبایکردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە تازەکەی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پاڵپشتی فەرمانگەی بۆ دەبڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
کونسوڵی گشتی دەستبەکاربوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی پۆستە تازەکەی لە هەرێم، هاوکات هیوای خواست بتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کە پەیوەندییەکی کەلتووری، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتیە.
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50525
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى پشتگیریى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیى رۆژی هه‌ینى 17/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، كلیلى سه‌قامگیریى سیاسیى عێراقه، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساش پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، له‌گه‌ڵ هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تیایدا تیشك خرایه سه‌ر ژماره‌ى تووشبووان و چاره‌سه‌ركراوان و ئه‌وانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز لودریان ئاماده‌ییى فه‌ره‌نساى بۆ هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه په‌تاكه نیشان دا.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه، به‌ڕێز لودریانیش به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و قووڵكردنه‌وه‌ى هاوبه‌شیى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به پێشوازى له به‌ڕێز ژان لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش وه‌ك جیهان گیرۆده‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانین، به گرنگ و نیشانه‌ى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزیان به ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه دووباره سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد كه هه‌میشه له ته‌نگانه‌دا پشتگیرى له مافه ده‌ستوورییه‌كانى كوردستان كردووه، ساڵى 2017ش ئابلۆقه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند و هاوكار بوو له ده‌سپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆنى به ڕۆڵێكى زۆر به‌رچاو ناوزه‌د كرد كه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه له شه‌ڕى داعشدا، فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌ندامێكى گرنگى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شێكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، پشتگیرى و ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به پشتگیریى فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، باسى له‌وه‌ش كرد كه فه‌ره‌نسا هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سـیحى، چ له كه‌مپه‌كان، یان به حه‌واندنه‌وه‌یان له فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها گوتى: گرنگییه‌كى زۆر به سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق ده‌دات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى له به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نساش كرد كه وه‌ك دۆستێكى كوردستان ڕۆڵێكى به‌رچاوى له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسادا گێڕاوه، هه‌م كاتێك وه‌زیرى به‌رگرى بوو كه سه‌ردانى كوردستان و به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى داعشى كرد، هه‌م چه‌ند جارێك پێشتر و ئێستاش كه دووباره وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر سوپاسى كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولى فه‌ره‌نساى له هه‌ولێر كرد كه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیاره و ده‌رفه‌تیش له‌باره بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ئه‌منى، ئه‌كادیمى و كولتووریدا، به‌تایبه‌تیش كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌توانن له هه‌موو بواره‌كاندا كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گوتى: خۆشحاڵم کە دووباره لێرە له‌گه‌ڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له هه‌ولێرم. ئەمە هەشتەمین سەردانمه بۆ هەرێمی کوردستان، وەک جەنابتان ئاماژەتان پێ‌کرد، چوار جار وەک وەزیری بەرگریی هاتووم لە کاتە هەرە سەختەکاندا، هەروەها ئەمە چوارەمین جاریشە وەک وەزیری دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.
لە دەستپێکی پەتای کۆرۆناوە، یەکەمین سەردانمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە فەرەنسا بەردەوام ئاماده‌یى هەبووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە ساتە هەرە سەختەکاندا کە ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان پێیاندا تێده‌پەڕێت پێم‌خۆش بوو ئەم سەردانە بکەم بۆ لای ئێوە کە هاوسۆزی و پشتیوانییە، هاوسۆزی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا کە تووشی ئێوە بووە وەک چۆن تووشی ئێمەش بووەوە، هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا چەندین کەلوپەلی گرنگی پزیشکی وەک هاوکاریی دەبەخشین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یارمەتیی کارمەندانی تەندروستیی ئێوە دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م سه‌ردانه‌م پشتگیرییه بۆ شه‌ڕتان دژى داعش کە ئێمە و کوردستانی تووشی پرسە و تازیە کرد. دەبێ هەموومان پێکەوە ڕووبەڕووی ببینەوە، عێراقی و فەرەنسی و کوردستانی بە بێ ئەوەی ئاستی چاودێریی نزم بکەینەوە، هەروەها هاوسۆزییه لە قەیران و گرژییە هەرێمییەکان کە عێراق و هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر خاكى خۆیان بوونەتە قوربانى و له ژیانى ڕۆژانه‌یاندا باجى ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیرییه له بوراى مرۆیی‌دا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى جوامێرانه‌ى نیشان دا به پێشوازیكردنى په‌نابه‌رانى سووریا و ئاواره‌كانى عێراق، زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ش جه‌خت له‌و جوامێرییه‌ى ئێوه ده‌كه‌مه‌وه.
دوایین جار كه ئۆكتۆبه‌رى ساڵى پار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان‌م كرد، به‌ڵێنى ئه‌وه‌م دا كه چه‌ندین ملیۆن یۆرۆ كۆبكه‌مه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، له كه‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌مان ئه‌نجام دا له بوراه‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و ئاو، هه‌روه‌ها ڕۆژانى داهاتووش فه‌ره‌نسا یارمه‌تى ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه، فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه، له داهاتوودا به هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به گوژمه‌ى پازده ملیۆن یۆرۆ پڕۆژه‌یه‌كى گرنگى بوارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاى دهۆك ئه‌نجام ده‌دات.
هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی لەگەڵ زانکۆی ئەمه‌ریکی لە سلێمانی لە نزیکەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی کورد. خاڵێکی دیکە كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم کۆمپانیاکانمانە کە بەردەوام دەبن. ئەمساڵ قوتابییەکی کورد کە باوکی له شه‌ڕى داعشدا شه‌هید بووه، بەکالوریای فەرەنسی بەدەست هێناوە و بەردەوامی بە خوێندنی خۆی داوە لە سایەی بۆرسێکی خوێندنی حکوومەتی فەرەنسا. ڕاستە ئەمە یەکەم قوتابییە، به‌ڵام بە دڵنییاییەوە دوایین قوتابی نابێت و بەردەوام دەبێت. ڕۆڵەیەکی کوردە کە لە سایەی قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی و هەولێر خۆیان پێدەگەیەنن لەناو سیستمی فەرەنسیشدا لە سایەی هاوکارییەکی زانکۆکانی ئێمە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە.
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50516
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات
• وەزیری دەرەوەی فەرنسا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی فەرەنسا دەکات.
• سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر شتێکیش ڕەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان.
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 2020/7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاووتوێ کران.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی پشتگیریی وڵاتەکەم بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکەمەوە بەتایبەتی لەم ڕۆژە سەختانەدا .گوتیشی فەرەنسا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمڕووەوە پسپۆڕانی فەرەنسی ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە بواری کشتوکاڵی و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووی . وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ سەردانی فەرەنسا لە دەرفەتێکی گونجاو‌دا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕۆڵی مێژوویی فەرەنسای کرد لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستاندا . پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت تیشکیان خستە سەر دەرەنجامی گفتوگۆکان لە گەل حکومەتی فیدراڵی و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی فەرەنسا دەتوانێ رۆڵی ئەرێنی خۆی لە یەکنزیکردنەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی ئێمە داوای هیچ شتێکمان نەکردووە پێچەوانەی دەستووری عێراق بێت و هەر شتێکیش ڕەت دەکەینەوە کە کەمتر بێت لە مافە دەستوورییەکانمان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/july/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-وەزیری-دەرەوەی-فەرەنسا-دەکات/
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد