هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەت پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە
ڕۆژی سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە.
پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی Construct Iraq تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بە بەشداری 34 کۆمپانیای ناوخۆیی و 178 کۆمپانیای بیانی بەڕێوەدەچیت، لە نێویاندا 178 کۆمپانیا بیانین، کە لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، وەک تورکیا، ئێران، هیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا، ئازەربێجان. پێشانگەکە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێنجەمین-پێشانگەی-بازرگانیى-نێودەوڵەتیی-پیشەسازی-و-بیناسازی-لە-هەولێر-کردەوە/
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له كونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ دەکات
ڕۆژی دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له حسێن عه‌لى ساڵح ئهلفهزاله کونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حکومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتیی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
كونسولى گشتيى قه‌ته‌ڕ سڵاو و ڕێزى ميرى قه‌ته‌ڕی به سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و ئاماژەی بە پەیوەندیى بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌تايبه‌تى له بوارى وەبەرهێنان و ئابووريدا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سه-رۆكی-حکومەت-پێشوازى-له-كونسولى-گشتيى-قه-ته-ڕ-دەکات/
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له پاتریارک كاردينال لویس ساكۆ دەکات
ڕۆژی دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان کرد.
پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و کاردیناڵەکانی کاتۆلیکی لە جیهان خستەڕوو و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە کریستییانەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی گرنگی پاتریارک کاردینال لویس ساکۆی وەک ڕێبەری باڵای کەنیسەی کلدانی کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی کریستییانەکان و گشت پێکهاتەکان لە هەرێم دووپات کردەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سه-رۆكی-حکومەت-پێشوازى-له-پاتریارک-كاردينال-لویس-ساكۆ-دەکات/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى فه‌ره‌نسا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/11/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەكردنی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش، هه‌ردوولا باسيان له هه‌وڵه‌كانى ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه كرد و داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته به‌شێكى ئاڵۆزييهكان و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت.
دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ پاريس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-and-french-ambassador-discuss-the-situation-in-iraq-and-the-region/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تيمێكى باڵاى يووئێن كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/11/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌رك و سه‌ردانى به‌ڕێز پێرسێس بۆ عێراق و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕييهوه و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هاوكارييه‌كانى له بوار و قۆناغه جياكاندا، ئاماژه‌ى به هه‌وڵ و كاره‌كانى يوونامى كرد كه دواى پرۆسه‌ى ئازادى، يارمه‌تيى عێراقى داوه بۆ سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز پێرسێس، ديد و بۆچوونه‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌ركى يوونامى له عێراق و داواكاريى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى عێراق كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه‌يان به گشتى، تاوتوێ كرد.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-met-with-the-head-of-a-high-level-un-team/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى نه‌وتى عێراق كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/11/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى وزه و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه دوو له به‌ڕێزان جێگرانى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و به‌ڕێز وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ى بوون، دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه، بۆيه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به گرنگ و پێويست زانى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، جه‌ختى له خواستى جدديى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، خسته ڕوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-iraqi-oil-minister/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات