دکتۆر "بەرھەم ساڵح" جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمان و دکتۆر "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆەوە.
دکتۆر "بەرھەم ساڵح" جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگھێشت کرابوو، بە سەردانێک گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران و لە لایەن دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران و ھەروەھا دکتۆر "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان" جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەڕەبی و ئەفریقا پێشوازیی لێکرا و لە کۆبوونەوەکاندا مەسەلەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرانە بەرباس و ئاخاوتنەوە.
لەم دیدارانەدا کە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، "ئومێد کەریمیان" نوێنەری شاری مەریوان لە پەڕڵەمانی ئێران، دکتۆر "حوسێن شێخولئیسلام" راوێژکاری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران لە کارووباری نێودەوڵەتی و چەندین کەسایەتیی دیکە تیایدا ئامادەبوون، باسی باروودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا و ھەروەھا داھاتووی ناوچەکە دوای شەڕی داعیش و ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھاتوونەتە پێشێی.
ھەر وەکوو لە رابردوودا سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە کاتیی پێویستدا و لەسەر بانگھێشت، سەردانی وڵاتانی ناوچەکە و جیھانیان کردووە، سەردانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ وڵاتی ئێران گرینگیی تایبەت بە خۆی ھەیە و شارەزایی لە بواریی لێکدانەوە و ھەڵسەنگاندن و بیرکردنەوە لە ئایندەی کێشەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی لە عێراقدا کە داعیش روو لە لاوازییە و بەڵام لە ھەمان کاتیشدا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا کێشەکان روو لە گەرمییە. ھەر بۆ دانووستان لە باروودۆخی ئێستاکە و بیرکردنەوە لە داھاتوو و راوێژکردن لەگەڵ کەسانیی وەکوو دکتۆر "بەرھەم ساڵح" رۆڵ و کاریگەریی خۆی دەبێت.
دکتۆر "بەرھەم ساڵح" بە ھۆی کەمیی کات، تارانی پێتەختی ئێران بەجێھێشت و بە خێرایی گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و دیدارەکانی دیکەی بۆ ئەنجامنەدرا.
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی کوردی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی مرواریی ڕەشی باشترین فیلمی جیهانی عەڕەبی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەبووزەبی لە بەدەستهێنا و ئەم خەڵاتەی پێشکەش کرد بە یادەوەری منداڵانی شەهید و قوربانی شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعیش.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Stone نوێترین بەرهەمی "شەوکەت ئەمین کورکی"، بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە، "مەمەد ئەکتاش" بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووسی کورد و هەروەها "ئەیووب ڕەمەزان" بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای دهۆک، لە چوارەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەبووزەبی لە وڵاتی ئیماڕات چووە سەر پەردەی سینەماکان و توانی خەڵاتی مرواریی ڕەش بۆ باشترین فیلمی جیهانی عەڕەبی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.
"شەوکەت ئەمین" دوای وەرگرتنی خەڵاتی مرواریی ڕەشی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەبووزەبی لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەڕەبییدا ئەم خەڵاتەی پێشکەش کرد بە یادەوەری شەهیدان و قوربانیانی شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعیش و بە تایبەت منداڵانی شەهید و قوربانی ئەم کارەساتە و هەروەها خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە داعیش.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەبووزەبی، کە بریتی بوون لە: ئەکتەری ناوداری هیندستانی "عیرفان خان" ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران، "وکینی لریدج" ـ نووسەر لە ئەلجەزایر، "ئێستیون شاینبێرگ" ـ بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر لە بەریتانیا، "کیت شۆرتلەند" ـ نووسەر و دەرهێنەر لە ئوستوڕاڵیا و "عەلی سولەیمان" ـ ئەکتەر لە فەلەستین، دوای بینین و هەڵسەنگاندنیی 18 فیلمی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ، خەڵاتی تەندیسی مرواریی ڕەشیان بە براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش کرد، لەوانە: باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی، باشترین دەرهێنانی نێودەوڵەتی، باشترین فیلمی جیهانی عەڕەب، باشترین دەرهێنانی جیهانی عەڕەب، باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاو، باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی ئافرەت و هەروەها خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمی کۆتایی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەبووزەبیدا، ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "ئاسۆی نوێی"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵیندە دیکۆمێنتارییەکان" و بەشی تازە دامەزراویی "چاودێری لە منداڵان"، خەڵاتی تەندیسی مرواریی ڕەشیان بە براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەشدا، خەڵاتی "نێتپەک"، خەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم واتە "فیپڕشی" و هەروەها خەڵاتی "باشترین فیلم لە ڕوانینی بینەرانەوە" بە براوەکانی ئەم بەشانە پێشکەش کرا.
هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەبووزەبی بە نمایشی 197 فیلم لە سینەماکارانی 61 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی سەرەکیی"، بەشی پێشبڕکێی "ئاسۆی نوێی"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵیندە دیکۆمێنتارییەکان"، بەشی "نمایشی سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمە چیرۆکی و دیکۆمێنتارییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە ئیماڕاتییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "چاودێری لە منداڵان"، بەشی "نمایشی تایبەتی کۆمەڵە فیلمەکانی سینەماکاری ناوداری سینەمای جیهان فڕانسوا تڕۆفۆ"، بەشی "نماشی فیلمە کلاسیکییەکان"، "چەندین کۆبوونەوەی پسپۆڕانە سەبارەت بە هونەری سینەما" و هەروەها "کۆڕی ڕخنە و هەڵسەنگاندیی فیلمەکان" لە ڕۆژانی 23ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر تا 1ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە هۆڵی گەورەی کۆشکی ئیمارات و هەروەها ناوەندی سینەمایی "مارینا ماڵ" لە شاری ئەبووزەبی لە وڵاتی ئیماڕات یەکگرتووی عەڕەبی بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە سەرەتای مانگی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2014 لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە میانەی نۆزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا.
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد