بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، ئەحمەد شەریفی

هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، کاک ئەحمەد شەریفی خەمباری کردم.

کاک ئەحمەد شەریفی، وەک ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی  خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.

لە خودای گەورە داواكارم کاک ئەحمەد شەریفی بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

 مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

١٠ـی ٦ـی ٢٠١٥

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا ئەحمەدی قازی - مان پێ گەییشت.

مامۆستا ئەحمەدی قازی ساڵانێکی زۆر خزمەتی زمان و وێژەی کوردی کرد و شان بەشانی مامۆستایان هەژار و هێمن، گۆڤاری سروەیان وەک دیارییەکی بەنرخ پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کرد. بەرهەمەکانی مامۆستا ئەحمەد، لە نووسین و وەرگێڕان، لە ڕیزی شاکارە ئەدەبییەکاندان و لە دەستدانی ئەو ڕۆشنبیرە کەلێنێکی زۆر بەجێ دەهێڵێت و خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم مامۆستای کۆچکردوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.


انا لله و انا الیه راجعون


مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

٧ـی ٦ـی ٢٠١٥

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی