هەرێم - ئێران
رۆژانی کۆتایی ده‌ستی پێ‌کرد، ٢٥ی٩، رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان؛ پلانێک که هیچکام له وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له‌گه‌ڵی نین. دژکرده‌وه‌کانی ئێران که ببینن، له هه‌مان رۆژانی یه‌که‌می باسکردنییهوه، پێشنیاری ئێران دواخستنی ئه‌م راپرسییه بوو تاوه‌کو عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی، وتی: رێککه‌وتنه سنوورییه‌کان ته‌نها له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بووه و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، واتا داخستنی ئه‌م سنوورانه. به‌ڵام پێشتر نوێنه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هاتبوون بۆ ئێران و سه‌باره‌ت به پلانی جێگره‌وه‌ی ئێران دانوستانیان کرد. جارێکه دیکه ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر العهبادی سه‌رۆک وه‌زیران دانوستانیان کرد. هه‌ڵوێستی تورکیاش له‌سه‌ر راپرسی روونه، دژایه‌تییه‌کی روون و ئاشکار. ئێستا عێراق رۆژانێکی پڕ له کیشمهکیش تێده‌په‌ڕێنێت، پلانی جێگره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان که دوای دوو ساڵ داخران کراوه‌ته‌وه، ده‌نگی نه‌هێنا و هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر خواستی خۆی، به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم، پێداگره. دوایین هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراق ئه‌مه‌یه: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق فه‌رمانی راگرتنی ریفراندۆمی ده‌رکردووه. له‌م بارودۆخه‌دا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران وتووێژمان کردووه.
· چه‌ند رۆژ پێش ئێستا په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق له هه‌ولێر دوای دوو ساڵ داخران، ده‌نگیدا به به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له رێکه‌وتی ٢٥ی٩.
- بڕیار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، له جێگای خۆی ماوه؛ به‌ڵام سه‌باره‌ت به رێکه‌وته‌که‌ی رای جیاواز هه‌یه. ئه‌و رۆژه‌ی که په‌سه‌ندکراوه‌و سه‌رکردایه‌تی کورد سووره له‌سه‌ری، ٢٥ی٩ه، به‌ڵام گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌مه یان به‌ڕێوه نه‌چێت یان دوابخرێت. که‌سانێک ده‌ڵێن ئه‌م راپرسییه به گشتیی نابێت به‌ڕێوه بچێت و بڕێک لایه‌نیش ده‌ڵێن ده‌بێت دوابخرێت. له به‌رامبه‌ردا سه‌رکردایه‌تی کورد پێی وایه ئه‌گه‌ر پلانێکی باشتر بۆ جێگره‌وه‌ی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێته ئاراوه، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌کان، باشتر و گه‌ره‌نتی زیاتریان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی کوردی تێدا نه‌بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵی ناکه‌ین.
· بۆچی هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی جێگره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌رێنی بوو؛ ئایا ئه‌م پلانه نه‌یده‌توانی جێگره‌وه‌ی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت؟
- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م پێشنیاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاند. سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبه سیاسییه‌کان، بۆ بڕیاردان پێویستیان به راویژه. له لایه‌که‌وه، رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی کوردستان دوای دوو ساڵ کرایه‌وه‌و یه‌که‌م ئیشیان په‌سه‌ندکردنی راپرسی بوو. پێموایه ده‌بێت پشتیوانی له سه‌رکردایه‌تی کورد بکه‌ین. ده‌بێت ئاگادارمان له بارودۆخی دووجه‌مسه‌ریدا، هه‌ڵسوکه‌وته‌کانمان له‌سه‌ر کاریزمای سه‌رکردایه‌تی کورد کاریگه‌ری خراپ دانه‌نێت، ده‌بێت به هه‌مان راده که پشتیوانی ده‌که‌ین و هانی ده‌ده‌ین که راپرسی به‌ڕێوه ببات، به هه‌مان رادهیش وابکه‌ین که ده‌رفه‌تیان بۆ رابه‌ریکردنی داهاتوویان هه‌بێت و بتوانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد، دانوستان و وتووێژ بکه‌ن.
· خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان داواکارییان له به‌غدا چییه؟
- ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یه‌وێت زۆر روونه، که بریتین له:
_ کاتی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دیاری بکرێت؛ بۆ نمونه وڵاتانی ناوچه یان ئه‌مریکا ده‌یانوت راپرسی دێرتر بکرێت و ئێمه ده‌ڵێن دێرتر واتا چ کاتێک؟ راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت.
_ ده‌بێت به‌غدا پابه‌ند بێت به رێکه‌وتنه‌کان. جارێ پێشمه‌رگه له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ده‌مێننه‌وه.
_ هه‌وڵه‌کان له‌و پێناوه‌دایه که به پێی ماده‌ی ١٤٠ و به پێی رێکه‌وتنه‌کانه دیکه، ئه‌م ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. له کۆتاییشدا ده‌بێت چاره‌نوسی نه‌وت له ناوچه‌که دیاری بکرێت.
· چه‌ند رۆژ پێش ئێستا حه‌یده‌ر العهبادی، سه‌رکردایه‌تی کوردی بۆ دانوستان بانگهێشتی به‌غدا کرد، ئاکامه‌که‌ی چی بوو؟
- به‌ڕای من حهیدهرالعهبادی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته کایه ده‌کات!
· یانێ چی؟
- ئه‌و ئێمه‌ی بۆ دانوستان بانگهێشت نه‌کردووه؛ ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوازیاری دانوستان بووین و ته‌نانه‌ت سێ هه‌فته پێش ئێستا، وه‌فدی دانوستانکاری کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کرد؛ به‌ڵام ئاکامێکی لێنه‌که‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر ئاکامی ببوایا، دیسان سه‌ردانی به‌غدایان ده‌کرد. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که هه‌فته‌ی رابردوو، کاتێک هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا وه‌فدێک بۆ دانوستان ره‌وانه‌ی به‌غدا بکات، ئه‌وان له‌جیاتی ئاماده‌کردنی هه‌لومه‌رجی دانوستان، دوو ماده‌یان له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کرد که بووه هۆی راوه‌ستانی دانوستانه‌کان.
ئه‌وان راپرسی به گشتیی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی به‌غدا، ئیمکانی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی داوه به حهیدهرالعهبادی. که‌سێک که بیه‌وێت هه‌لومه‌رجی دانوستان ئاماده بکات، نابێت وا‌بکات، ئه‌وان سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و دواتر به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان دانوستان بکات. ئه‌وان ته‌نانه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق خوازیاری لابردنی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق بوون که کورده. دانوستان له‌گه‌ڵ کوردستان بۆ به‌غدا ته‌کتیکه، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین کێشه‌کانمان ده‌بێت به دانوستان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، چونکه ئێمه هێزه سه‌ربازیمان نییه که بمانه‌وێت به گوشاری سه‌ربازی، بچینه ناو دانوستانه‌وه. ئێمه به دیپلۆماسی سیاسی، دانوستان ده‌که‌ین. راپرسی یه‌کێک له‌و گوشارانه‌یه که مافه‌کانمان وه‌ربگرین.
· به‌غدا، ئێران و تورکیا دژی راپرسی هه‌رێمی کوردستانن؛ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق فه‌رمانی راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌رکردووه؛ له‌م بارودۆخه‌دا هه‌رێم به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟
- ئه‌گه‌ر چاو له خواست و هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، به‌ڕای من کێشه‌یه‌کی گه‌وره نایه‌ته ئاراوه؛ سه‌رکردایه‌تی کورد پێی وایه به رێگای دانوستان و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانکراو بگه‌ین، به‌ڵام به بیرۆکه‌ی به‌عثی سه‌دامی که له بڕێک سیاسی عێراقیدا هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌وان به‌ره‌و شه‌ڕ و سوودبینین له هێزه سه‌ربازی هه‌نگاو بنێن؛ ئه‌گه‌ر وای لێبێت، کێشه‌ی گه‌وره دێته ئاراوه، به‌ڵام بارودۆخی ئێران و تورکیا جیاوازه.
· واتا له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆیی رووبدات؟
- ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ئه‌نجام له‌وانه‌یه له لایه‌ن عێراقه‌وه هێرشی سه‌ربازی بکرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و هیوادارین ئه‌مه روونه‌دات.
· سه‌باره‌ت به راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌و خه‌ڵکی کوردستان دوو روانگه‌ی له ئارادایه. وڵاتانی ناوچه‌که پێیان وایه ریفراندۆم ژئۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که تووشی گۆڕان ده‌کات، خه‌ڵکیش ده‌پرسن ئایا بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و عێراق، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم گونجاوه؟
- کاتێک سه‌رکردایه‌تی کورد بڕیار ده‌دات ئه‌م کاره بکات، به دڵنیاییه‌وه بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌که به شێوه‌یه‌که که ده‌توانین سه‌رکه‌وتوو بین. کوردستان دوای شکستی داعش له عێراق، داهاتوویه‌کی دیکه‌ی ده‌وێت که ئه‌م داهاتووه ده‌ست پێده‌کات. ته‌نها جیاوازییه‌ک که بوونی هه‌یه ئه‌وه‌یه که دوو گروپی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ راپرسی هاوڕان، به‌ڵام سه‌باره‌ت به کاتی به‌ڕێوه‌بردنی و بارودۆخی ناوچه‌که، پرسیار و قسه‌ی خۆیان هه‌یه یان ده‌ڵێن چونکه راپرسی له په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ند نه‌کراوه، یاسایی نییه، رۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ش کرا و په‌رله‌مان کارا کرایه‌وه.
· هه‌رێم بارودۆخێکی گونجاوی به هۆی په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ندام په‌رله‌مان و بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه. له بارودۆخێکدا که عێراق تازه له شه‌ڕی داعش رزگاری بووه، ئه‌م پێداگرییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆچییه؟
- ئێمه له هه‌رێم هه‌موو ئه‌مانه‌مان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رکات به‌غدا بیه‌وێت رێگا‌و ئاسمانمان لێ داده‌خات، بوجه ده‌بڕێت، هێرشی سه‌ربازی ده‌کات و کوردستان هیچ پشتیوانییه‌کی وه‌کو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه تاوه‌کو داوا له دراوسێکان، جیهان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات که حکومه‌تی عێراق زوڵم له کوردستان ده‌کات. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌ڵه‌یه که بڵێن چونکه خه‌ڵکی کورد هه‌موو شتێکیان هه‌یه، داوای سه‌ربه‌خۆیی نه‌که‌ن. به هیچ شێوه‌یه‌ک وانییه؛ ئێمه گرنگترین بابه‌ت که سه‌ربه‌خۆییه، نیمانه.
· به‌م دژایه‌تییانه‌ی ناوچه‌یی و حکومه‌تی عێراقه‌وه، له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نه ته‌نها یارمه‌تیده‌ری باشتربوونی ژیانی خه‌ڵک نه‌بێت، جارێکه دیکه تووشی هه‌ڕه‌شه‌یان بکاته‌وه؟.
- ئێمه به ئامانجی باشترکردنی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مه ده‌که‌ین. له رۆژی یه‌که‌می خه‌بات و شۆڕشه‌وه ئامانجمان ئه‌مه بووه، ئێستا سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌یه‌وێت ئه‌مه بگه‌یه‌نێته خاڵی کۆتایی و به‌م ئاکامه گه‌یشتووه که خه‌ڵکی کوردستان بڕیارێک بده‌ن که ژیانیان باشتر بکات. ئێستا ده‌چینه شه‌ڕێکه‌وه که ده‌بێت چاوه‌روانی ئاکامه‌کانی بین. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه شه‌ڕی سه‌ربازی نییه. له شه‌ڕی سه‌ربازیدا، هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر پشتیوانی نه‌کرێت ناتوانێت به‌رگری له‌خۆی بکات له به‌رامبه‌ر عێراق یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌دا. ئه‌ڵبه‌ت کورد له قوربانیدان و شهر نه‌ترساوه.
· ئه‌گه‌ر بڕیار بێت حکومه‌تی عێراق ئیمتیازێک به هه‌رێم بدات، دیسان له‌سه‌ر ئه‌م خواسته سوورن؟
- عێراقێک که تا ئێستا پابه‌ندی هیچ رێکه‌وتنێک نه‌بووه، چۆن ده‌یه‌وێت له ئێستا به‌دواوه پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کانی بێت؟ عێراق کاتێک که پێویستی به هێز و پشتیوانی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌مه‌ی نه‌کرد؛ ئێستا دوای سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕی دژ به داعش، دوای خۆبه‌زلزانینی دوای سه‌رکه‌وتن، من ده‌پرسم چۆن ده‌یه‌وێت ئیمتیاز به کورد بدات؟ ئێمه ئه‌زموونی عێراقی کۆنیشمان هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی تا ئه‌م کاته‌ش له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بیرکردنه‌وه‌یان وه‌کو حزبی به‌عسه. بۆیه کاتێک هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ره‌ت کرده‌وه، ئیمکانی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی به حه‌یده‌رعه‌بادی دا. له کاتێکدا له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه که سوپا نابێت بچێته ناو شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه و ئه‌مه له خۆیدا دژی ده‌ستوور و یاسایه. کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه متمانه به عێراق نه‌ماوه. ئه‌و مافانه له ده‌ستووری عیراقدا باسکراون، ئه‌گه‌ر به کورد بدرایات، ئێستا ئه‌م شتانه رووی نه‌ده‌دا. ماده‌ی ١٤٠، یاسای پێشمه‌رگه، یاسای نه‌وت، پرۆژه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌موو ئه‌مانه‌ی دیاری کردووه، بپیه باس له‌و رێگایانه مه‌که‌ن که پێشتر تاقی کراونه‌ته‌وه.
· بابه‌تێکی دیکه واقیعی ناوچه‌که‌یه، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که راپرسی هه‌رێم به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌که ده‌زانن و به‌م هۆیه‌وه دژی ئه‌م راپرسییهن، کاریگه‌ری ئه‌م دژایه‌تییه له‌سه‌ر راپرسی چی ده‌بێت؟
- کورده‌کانی عێراق له رابردوودا سه‌لماندوویانه که هۆکاری ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که و سنووره هاوبه‌شه‌کانیان له‌گه‌ڵ دراوسێکانیان و دوای ئه‌مه‌ش هه‌رواده‌بێت. کورده‌کانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، خوازیاری مافه‌کانی خۆیانن. ئێمه حکومه‌تی کورد له کوردستانی عێراق دروست ناکه‌ین که بۆ ئێران، سوریا و تورکیا کێشه بنینه‌وه. حکومه‌تی عێراق به ئاماده‌بوونی کورد، سوننه و شیعه حکومه‌تی پێکهێناوه. ئێمه و شیعه‌کان سه‌رده‌مێک له لایه‌ن به‌عسه‌وه زوڵممان لێده‌کرا. تاوه‌کو به هۆی هاوپه‌یمانی کورد و شیعه توانیمان حکومه‌تێکی نوێ له عێراق بێنینه سه‌رکار و عێراق نابێت ئه‌مه له‌بیر بکات. به‌ڵام رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه نیشانیاندا که ئه‌وان پابه‌ند به به‌ڵێنه‌کانیان نین.
· دوای دژایه‌تییه‌کانی ئێران، رۆژی شه‌ممه، عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی، رایگه‌یاند: "رێککه‌وتنه سنوورییه‌کان ته‌نها به ناوه‌ندارێتی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق جێبه‌جێ ده‌کرێت و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، به مانای داخستی ئه‌م سنوورانه‌یه"، به‌ڕای ئێوه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نیگه‌رانییانه چیه؟
- ئێران تا کاتێک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردی و عێراقی بوونی هه‌بێت پشتیوان و هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌و دۆستانه‌ی خه‌ڵکی کورد بووه. ئێران له هه‌موو بارودۆخێکدا یارمه‌تی داوین. بۆیه نیگه‌رانییه‌کانیان هه‌ست پێده‌که‌ین، هه‌رچه‌نده بڕێک جار ده‌بیسین که ده‌ڵێن کوردستانی عێراق، ئیسراییلی دووه‌مه له سنووره‌کانی ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌م شوبهاندنه هه‌ڵه‌یه.
· ئایا له‌وانه‌یه هه‌رێم له داهاتوو به‌ره‌و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئیسراییل بڕوات؟
- نا! هه‌رێم چوار سنووری له‌گه‌ڵ چوار وڵات هه‌یه: عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران و ئێمه موسڵمانین. له ئێستادا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و به بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که‌وه ناتوانین بیر له په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ ئیسراییل له داهاتوودا بکه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده نین وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمان له‌خۆمان بکه‌ینه دوژمن. ئێمه له‌رووی نه‌ژاد، ستراتیژی و سروشتی جوگرافی له‌گه‌ڵ ئیسراییل جیاوازین. کورد له‌گه‌ڵ ئێران هاونهژاده، ئێمه هه‌موومان ئاریایین، موسڵمانین و له نیشتمانی خۆمان‌داین. به درێژایی مێژوو ئێران پشتیوانی کورده‌کان و خه‌ڵکی عێراق بووه و ئێمه هیچ دوژمنییهکمان له‌گه‌ڵ ئێران نییه. له ساڵانی رابردوودا کوردی عێراق سه‌لماندوویه‌تی که دۆستی راسته‌قینه‌ی ئێرانه، و له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که و سنووره‌کاندا کاریگه‌ر بووه. ئێرانیش ده‌بێت عێراق ده‌رک پێ‌بکات. هه‌رچه‌نده ئێران له سه‌ره‌تاوه دژی راپرسی بووه، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، خاوه‌ن رێگاچاره‌ش بووه. ئێران وتوویه‌تی ئاماده‌یه ئیمکانی دانوستان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاماده بکات و پشتیوانی له مافی کورد به پێی ده‌ستووری عێراق بکات. ئه‌مه خاڵێکی گرنگه؛ ئه‌مریکاش ئێستا ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بکات.
· به‌م پێیه ئێران هیشتا نیگه‌رانه.
- نیگه‌رانییه‌کانی ئێران ده‌رک ده‌که‌ین. به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی عێران و ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی که وڵاتانی دیکه ده‌یانه‌وێت له کوردستان و عێراق شه‌ڕی خۆیان بکه‌ن. ئه‌م هه‌لومه‌رجه بڕێک جار له به‌رژه‌وه‌ندی و بڕێک جار به زیانی ئێران ده‌که‌وێته‌وه. هه‌موو وڵاتان به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن؛ ئه‌مه مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌ر وڵاتێکه که به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه بێت. به‌ڵام نابێت کارێک بکه‌ن کوردی مه‌زڵووم، قوربانی بکرێت.
· ئێوه کاتێک کورد به مه‌زڵووم ناوده‌به‌ن، به‌و پێشمه‌رجه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێن که خۆتان به‌جیا له عێراق ده‌زانن.
- ئێمه له سه‌ره‌تاوه له عێراق جیابووین. ئێمه‌یان به‌زۆر پێکه‌وه لکاندووه، به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجێک ره‌خساوه که عێراق ئێمه‌ی قبووڵ نییه.
· کوردستان به‌شێکه له خاکی عێراق، چۆن ده‌ڵێن عێراق به‌شێک له خاکی خۆی قبووڵ نییه؟
- دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م کوردستان بووه به‌شێک له عێراق، ئێمه پێشتر عێراقی نه‌بووین. ئێستا عێراق، کوردستانی قبووڵ نییه، ئه‌گه‌ر قبووڵی ببوایا، ده‌بوو پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان و ده‌ستوور ببوایات.
رۆژێک که مام جه‌لال چووه به‌گدا ئایه‌توڵڵا سیستانی رایگه‌یاند ئاغای تاڵه‌بانی ثهمام الامانی ئاسایش و گه‌شه‌ی عێراقه. واتا ناکرێت مام جه‌لال وه‌کو ثهمام الامان له شوێنێک دابنێیت، به‌ڵام نه‌یپارێزی؛ ده‌بێت بیپارێزیت. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتیی، دۆستی کورد بوو به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، هیچی نه‌کرد. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هیچی بۆ کورد نه‌کرد، دواتریش نووری مالکی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام پابه‌ندی هیچکام له‌و رێکه‌وتنانه نه‌بوو که له‌گه‌ڵ مام جه‌لال کردبووی. ئه‌و له جیاتی پابه‌ندبوون به رێکه‌وتنه‌کان، هێزی دیجله‌ی پێکهێنا و ویستی هێرش بکاته سه‌ر ناوچه کوردییه‌کان. بوجه‌ی کوردستانی دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش وایکرد ئێمه سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشین که ئه‌مه‌ش حیکایه‌تێکی دیکه‌ی هه‌یه. تا دواتر که جێگای خۆی دایه حه‌یده‌ر العهبادی.
· به هاتنه سه‌رکاری حه‌یده‌ر العهبادی، گۆڕانی چاوه‌ڕوانکراوی کورد له به‌غدا روویدا؟
- به‌ڕای من عه‌بادی و مالیکی جیاوازییان نییه، دوو رووی یه‌ک شتن، له حزبی ده‌عوه، عه‌بادی به‌رپرسی مالیکی بوو و مالیکی سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو. هیچ جیاوازییه‌ک له هه‌ڵسوکه‌وتیاندا نییه. مالیکی، عه‌بادی یان جه‌عفه‌ری یه‌ک بیرۆکه په‌یره‌و ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه بیرۆکه‌ی خۆویستی و حزبی له عێراق زاڵه، ئه‌وان له‌به‌ر یه‌ک ده‌نگ، مافی کورد له‌بیر ده‌که‌ن. من پێم وایه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی گۆڕانین، نابێت ته‌نها بیر له گۆڕینی که‌سێک بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو بیرۆکه‌ی زاڵ ده‌بێت بگۆڕدرێت. من جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌م دوو که‌سه‌دا نابینم چونکه عه‌بادی که‌سایه‌تییه‌کی کاریگه‌ر بوو له حزبی ده‌عوه و هه‌روه‌ها تیوریسییهنی ده‌عوه بوو، مه‌گه‌ر ده‌کرێت تیوریسییهنی حزبێک بێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزب کارێک بکات؟
· کورده‌کان ریفراندۆم وه‌کوو ستراتیژی به‌کاردێنن یان ته‌کتیکه؟
- ستراتیژی، له‌وانه‌یه له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردن و ئاکامدا له راپرسی وه‌کو ته‌کتیک سوود ببینن به‌ڵام به گشتیی راپرسی ستراتیژییه. بڕێک که‌س پێیان وایه ئێمه به‌دوای ئیمتیازگرتن له به‌غداین و ئه‌مه ته‌کتیکی ئێمه‌یه، به‌ڵام وانییه.
· باسی نه‌وتتان کرد. حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت نه‌وت بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندییه.
- ئێمه له‌م بواره‌دا هیچ کێشه‌یه‌کمان نه‌بووه و نابێت. ده‌ستووری عێراق به رێکه‌وتن په‌سه‌ندکراو زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان له‌وێ په‌سه‌ندکراوه. ئێمه یه‌که‌م شتێک که داوای ده‌که‌ین پابه‌ند بوونه به ده‌ستووری عێراق. ده‌ستووری عێراق به رێکه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان نوسراوه، سێ پرۆژه یاسای دیکه‌مان ئاماده کردووه که ده‌بوو له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بکرێت، یاسای نه‌وت، یاسای پێشمه‌رگه و یاسای رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌ڵام له‌و کاته‌وه، ئه‌م پرۆژانه لای سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌و په‌سه‌ندیان نه‌کردووه. له ده‌ستووری عێڕاقدا، باسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سیاسه‌تی دارایی و سیاسه‌تی به‌رگری هاوبه‌ش ئاماژه دراوه: واتا پێشمه‌رگه، نه‌وت و دارایی. له یاسای نه‌وتدا ئه‌م شتانه باسکراوه که ئێمه ئێستا ده‌یکه‌ین. ئه‌گه‌ڕ عێراق یاساکه‌ی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکردایا، به چاودیری و کۆنترۆڵه‌وه ده‌کرا، به‌ڵام چونکه په‌سه‌ند نه‌کراوه، کۆنترۆڵ نه‌کرا.
· چ گروپێکن؟
- ناتوانم ناویان بێنم، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌گه‌ر کورده‌کان له عێراق جیاببنه‌وه، له‌وانه‌یه حکومه‌تی ١٠٠٪ی شیعه له عێراق پێک بێت، ئه‌وان پێیان وایه کورد کاتێک جیاببێته‌وه، شکست دێنێت و ناچار ده‌بن به خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا.
· ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌به‌رچاو بگرن.
- شکستی کورده‌کان و زاڵبوونی یه‌کجاره‌کی گروپێک له حکومه‌تی عێراق، خه‌ونه. چ بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت تا ئه‌م کاته ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که رازی به ئاماده‌بوونی ئێران له ساحه‌که‌دا نین، به‌ڵام به‌ڕای ئێمه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا عێراقی ئێستا عێراقی داعشی ده‌بوو. بۆیه هاوپه‌یمانی کوردی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ شیعه‌ی یه‌کگرتوو پێویسته و ئه‌مه بۆ ئێران و کوردی عێراق پێویسته.
· له کاتێکه‌وه که بابه‌تی نه‌وت هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌کانی هه‌رێمه‌وه، تا چ راده‌یه‌ک بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌شه‌ی کردووه؟
- ئه‌م فاکته‌رێکه که ده‌توانین یارمه‌تیمان بدات. کاتێک نه‌وتمان هه‌یه ئابووری مانای ده‌بێت بۆمان. سه‌رده‌مێک ده‌یانوت ناهێڵین که‌رکووک له‌گه‌ڵ کوردستان یه‌ک بگرێته‌وه، چونکه سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی هه‌یه. ئێستا ئێمه ده‌ڵێین که‌رکووکیش بۆ ئێوه؛ ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوایا لێی خۆش ده‌بووین و له‌گه‌ڵ نه‌وتیش کێشه‌مان نییه، له کوردستان زۆر زیاتر له که‌رکووک نه‌وت هه‌یه.
· چاره‌نوسی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان وه‌کو که‌رکووک و خانه‌قین له‌م راپرسییه‌دا به چ شێوه‌یه‌که؟
- هه‌موویان به یه‌ک چاو سه‌یر ده‌که‌ین.
· سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکی بۆ به‌شداری له ریفراندۆم به "ناعاقڵانه" و "هه‌ڵه" ناوبردووه؟
- ئه‌گه‌ر راپرسی هه‌رێمی کوردستان یاسایی نه‌بێت، راپرسی که‌رکووک یاساییه، چونکه له ماده‌ی ١٤٠دا بۆ ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، په‌سه‌ندکراوه که ده‌بێت راپرسی بکرێت تاوه‌کو دیاری بکرێت خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه ده‌یانه‌وێت به‌شێک له کوردستان بن یان سه‌ربه‌خۆ بن یان به‌شێک بن له به‌غدا؟ له‌وانه‌یه ئێستا بڵێن راپرسی یاسایی نییه و ده‌بێت دوولایه‌نه په‌سه‌ند بکرێت. له‌وانه‌یه ده‌بێت بڵێن جێبه‌جێکردنی ده‌بێت به هاوکاری به‌غدا بێت؛ به‌ڵام وه‌ڵامی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئێمه ئاماده‌ین به‌ڵام ئه‌وان (به‌غدا) نایه‌ن.
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و به‌رگری کورد نه‌بوایا، ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که ئێستا له‌ژێر پشتیوانی پێشمه‌رگه‌دایه و به هێمنی ژیان تێده‌په‌ڕێنن له ده‌ستی داعشدا ده‌بوو. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایا داعش که‌رکووکی ده‌گرت.
· سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتوویه‌تی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی به جێگره‌وه‌ی باشتر له‌وانه‌یه دوابکه‌وێت. ئایا ئه‌م مه‌رج دانانه به‌و مانایه نییه که راپرسی تهکتیکهو ستراتیژ نییه؟
- دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که ستراتیژه؛ به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی کورد له "جێگره‌وه‌ی باشتر" له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی غه‌یره کورده‌کان جیاوازی هه‌یه. غه‌یره کورده‌کان پێیوان وایه جێگره‌وه‌ی باشتر واتا قبووڵکردنی شکست؛ به‌ڵام راپرسی هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌گه‌ر راپرسی دوابکه‌وێت به مانای له‌ناوچوونی هه‌تاهه‌تایی نییه، به‌و مانایه دێت که له‌وانه‌یه ئێستا بارودۆخی بۆ جێبه‌جێکردنی گونجاو نه‌بێت، به‌ڵام له کاتی گونجاو و به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
· ئه‌گه‌ر کورده‌کانی ناوچه‌ی کوردستان بڵێن سه‌ربه‌خۆییان ناوێت، بارزانی چی ده‌کات؟
- "لکل حادث الحدیث"؛ هه‌ر رووداوێک، لێکدانه‌وه‌یکی هه‌یه. ده‌بێت پشتیوانی له کاریزمای سه‌رکردایه‌تی خۆی بکات.
· ئاغای بارزانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "الشرق الاوسط" وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگ نه‌هێنێت، هیچ پۆستێک قبووڵ ناکات. ئایا ئه‌مه ئه‌باته سه‌ر؟
- کورد ده‌بێت له کاریزمای سه‌رکردایه‌تی خۆی پشتیوانی بکات.
· واتا بڕیاری سه‌رکردایه‌تی قبووڵ بکات؟
- واتا پشتیوانی بکات، واتا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی شتێکی په‌سه‌ند کرد، له کرده‌وه‌دا به ته‌نها نه‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش دوابکه‌وێت، ئه‌و به ته‌نها بڕیار نادات؛ به‌ڵکوو ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان راوێژ ده‌که‌ین. ده‌بێت خه‌ڵك و حزبه‌کان، پشتیوانی له سه‌رکردایه‌تی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر دوارۆژ بڕیاریاندا، نابێت بڵێن کاک مه‌سعود ئێوه شکستتان هێنا؛ به‌ڵام به گشتیی رای جیاواز دێته ئاراوه که په‌یوه‌سته به کاتی خۆیه‌وه. داهاتوو ده‌نگی خه‌ڵک دیاری ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌هێنێت، دیسان له‌وانه‌یه خه‌ڵک به پشتیوانییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه بیانه‌وێت سه‌رکردایه‌تی بمێنێته‌وه یان دواتر که‌سێکی دیکه بۆ رابه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێرن.
· له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ریفراندۆم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی، پلان یان به‌رنامه‌ی دواتری کورده‌کان چییه؟
- پرسیارێکی دژواره! به‌ڕای من به هه‌ر هۆکارێک ئاکامه‌ی نه‌رێنی بێت، ده‌بێت به‌رگری و خۆڕاگری کورد درێژه‌ی ببێت، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆچی شکست؟
· کاتێک ئێوه ده‌پرسن بپچی شکست، وادیاره یان زۆر له سه‌رکه‌وتنی خۆتان دڵنیان یان پلانێکی دیکه‌تان نییه.
- هه‌موو پلانه‌کان ناتوانین باس بکه‌ین. مه‌گه‌ر ده‌کرێت سه‌رکردایه‌تی کورد به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌وه، پلانی دووه‌م و جێگره‌وه‌ی نه‌بێت. ئێمه ساڵانێکی زۆره خه‌بات ده‌که‌ین؛ رێکه‌وتنی جه‌زایر بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد شکستێک بوو، نه سه‌رکه‌وتن. ٣٤٠ هه‌زار کورد بوونه په‌نابه‌ر له ئێران، زیاتر له ٤٣ هه‌زار پێشمه‌رگه چه‌کیان دانا و هاتنه ئێران یان چوون بۆ ئه‌وروپا. سه‌رکردایه‌تی کورد به دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت که له‌کوێ سه‌رده‌که‌وێت و له‌کوێ شکست دێنێت و ده‌زانێت له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا چی بکات.
· ئایا ئه‌مه ئیدئۆلۆژییه‌که بۆ کوردستان؟
- به‌ڵێ ئیدئۆلۆژی و پلانی کاره؛ هه‌ر کوردێک که پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کات، خیانه‌تی کردووه.
· ئه‌م وته به‌و مانایه که به‌ستێنی سه‌رکووتکردنی ده‌نگه دژه‌کان له هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌بێت؟
- نا، بۆچی دژایه‌تی بکرێت؟
· هه‌ر پلانێک دژبه‌ری خۆی هه‌یه.
- به‌ڵێ، به‌ڵام له بابه‌ته نیشتمانییه‌کاندا نابێت جیاوازی ببێت. ده‌بێت ته‌کتیک و رێگای جیاوازمان ببێت.
· به‌ڵام وادیاره کوردستانی عێراق به‌ره‌و یه‌کده‌نگی و پێکدادان ده‌ڕوات...
- به هیچ شێوه‌یه‌ک! بۆچی ده‌بێت زه‌مینه‌ی کێشه دروست ببێت؟ کورد کاتێک سه‌ربه‌خۆیی بوێت پێویستی به ئامانج و سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌وه بارودۆخێکی ئازاد و کراوه بۆ هاووڵاتیان ئاماده بێت. یه‌کده‌نگی مانای نییه.
· ئاغای ده‌باغ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاندووه دژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراقه و ئه‌م راپرسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی، یه‌کگرتویی و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق مه‌ترسیداره، چه داهاتوویه‌ک بۆ کوردستانی عێراق ده‌بینن؟
- مه‌گه‌ر کورد ئه‌نفالی نه‌بینی؟ سه‌دام حسێن ١٨٦ هه‌زار کوردی زینده‌به‌چاڵ کرد، مه‌گه‌ر کورد هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌دامی نه‌بینی؟ مه‌گه‌ر کورده‌کان کیمیاباران نه‌کران؟ دوای رێکه‌وتنی جه‌زایر، سه‌دام وتی ئه‌گه‌ر داره خورما له‌سه‌ر من سه‌وز بێت، دیسان بزووتنه‌وه‌ی کوردیش له عێراق سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ ئه‌وه‌نده دڵنیا بوو! ئه‌و ٤هه‌زار و ٢٣٠ دێهاتی خاپوور کرد، ٢٤٥ هێزی جاشی کوردی پێکهێنا که پشتیوانی‌یان له حکومه‌تی عێراق ده‌کرد. به‌ڵام ساڵێکی تێنه‌په‌ڕاند که کورد دیسان شۆڕشی ده‌ست پێ‌کرد و گه‌یشتنه ئه‌نجامیش.
· پشتیوانانی ئه‌م پلانه کێن؟
- هیچکام له وڵاتانی ناوچه‌که پشتیوانی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نین. ئێران پشتیوانی دانوستانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدایه و ده‌ڵێت خۆی گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی رێکه‌وتنه‌کانی نێوان کوردستان و به‌غدا ده‌کات. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له‌وانه‌یه تا ئێستاش عێراق به‌م هۆکارانه له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کاندا وه‌ستابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که داهاتوو چی ده‌بێت دیار نییه و وه‌ڵامه‌که‌ی دژواره، ئێران هه‌میشه پشتیوانی ئێستا و رابردووی کوردستان بووه.
نازم ده‌باغ ساڵانێکی زۆره له ئێران ده‌ژی، ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و جێگای بڕوا‌و متمانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه، که له‌م ساڵانه‌ی رابردوودا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌رکی پاراستن و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کورده‌کان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی له ئه‌ستۆ بووه. ده‌باغ له‌م نوسینه‌دا باس له ئه‌گه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و کورده‌کان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆن.
سه‌ربه‌خۆیی خواستی گشتیی هه‌ر تاکێکی کوردی عێراقه
هیچ تاکێکی کورد نییه که به‌دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێت که به شێوه‌یه‌ک نییه بتوانرێت ده‌وڵه‌تێکی کوردی پێک‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئێمه مافی خۆمانه که ئه‌م بابه‌ته باس که‌ین و وه‌کوو رابردوو درێژه به خه‌باتی خۆمان بده‌ین و بارودۆخی به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی ئاماده بکه‌ین. له بارودۆخی ئێستادا، بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ئاڵۆزه و سه‌باره‌ت به عێراقی دوای داعش‌یش ده‌بێت وردبین بین تاوه‌کو داعش دیسان دروست نه‌بێته‌وه، سیاسییه‌کانی عێراقی ده‌بێت خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و ئایینی دوربخه‌نه‌وه.
ئێران دۆستی هه‌میشه‌یی کورده‌کان
تاکو ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران به تێڕوانینێکی واقیعیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هاوکار بووه به‌ڵام ئه‌م هاوکارییه به‌نده به مه‌رجێکه‌وه که ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی بووه له رۆژئاوای وڵاته‌که‌یدا. له ساڵانی دوورودرێژی خه‌بات دژی به‌عس، کۆماری ئیسلامی ئێران و کورده‌کانی عێراق دوو هاوپه‌یمانی دێرین و هاوکار بوون، ئێران هه‌میشه و له هه‌ر بارودۆخێکدا، پشتیوانی و به‌رگری له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کورده‌کانی عێراق کردووه و له ساته‌وه‌خته مێژووییه جیاوازه‌کاندا له‌وانه کردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی به‌ڕووی زیاتر له یه‌ک ملیون ئاواره، پشتیوانی له هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر هێرشی داعش و ... هاوکار و هاوپه‌یمانمان بووه. من پێم وایه ئێران له هه‌ر بارودۆخیكدا هاوکاری کورده‌کان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌نده به‌وه‌وه که ئاڵوگۆڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بۆ ناوچه سنوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته.
ئێران و ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
له هه‌موو دیدار و بۆنه‌کاندا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته قسه کراوه و ئێرانیش هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راگه‌یاندووه، که ئێران به‌رده‌وام پاراستنی یه‌کێتی خاکی عێراقی لاگرنگه، به‌ڵام هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌م پێدا به پێی ئه‌زموونی خۆم له‌م ساڵانه‌دا، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هه‌ڵوێست و روانگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕه‌کان و رووداوه‌کانی په‌یوه‌ست به کورده‌کانی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵوێستێکی ته‌واو واقیعیانه‌یه، که زیاتر له هه‌ر هه‌ڵوێستێکی دیکه نزیکه له رووداوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ئێمه‌وه و جیاوازه له هه‌لوێستی وڵاتانی دیکه، ئه‌م بابه‌ته له بابه‌تی چۆنیه‌تی هه‌لوێستی تورکیا و ئێران له‌سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له شاری که‌رکووک به روونی ده‌رده‌که‌وێت. کۆماری ئیسلامی ئێران به روونی و به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا، داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه به رێگای وتووێژ و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستووری عێراق، کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر که‌ن. داواکاری ئێران بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و دانوستان داواکارییه‌که که ده‌کرێت پشتیوانی لێ بکرێت به شێوه‌یه‌ک که له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق ئه‌م ده‌رفه‌ته به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌درێت که کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر که‌ن و بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش مادده‌ی ١٤٠ ده‌ستوور په‌سه‌ند کراوه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا بینیمان که ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ینالی ئیڵدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیپلۆماتکار و سه‌ربازی تورکیا دژکرده‌وه‌ی زۆر توند و ته‌نانه‌ت ههڕهشهئامێزیشیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵا نیشاندا. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که پێشتر ده‌وترا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره – هه‌ولێر، باشتر و نزیکتره له په‌یوه‌ندی نێوان تاران – هه‌ولێر، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا و له‌سه‌ر عه‌رزی واقیع به ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه.
به گشتیی ده‌بێت جارێکی دیکه دووپاتی که‌مه‌وه که پێشبینی من له دژکرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم و هه‌روه‌ها خواستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌یه که ئێرانییه‌کان به تێڕوانینێکی واقیعیانه و هه‌روه‌ها برایانه و دۆستانه که هه‌یانه پشتیوانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م پشتیوانییه به‌نده به جۆرێک له دروستکردنی متمانه‌ی کرده‌وه‌یی، که رووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێته هۆی تێکچوونی باری ئه‌منی و ئاسایشی نیشتمانیی ئێران به تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌کاندا.
سه‌رچاوه: همشهری دیپلماتیک
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەتاران، رایدەگەیەنێت، داخستنی سنور دواین بژاردەی ئێران-ە ئەگەر ھەڵوێست وەربگرێـت دژی ریفراندۆم، و ئێستا ھیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نییە.
نازم دەباغ بەخەندانی-ی راگەیاند، "ئێران ڕاستگۆترین دەوڵەت بووە، کە لەسەر پرسی ریفراندۆم، ھەڵوێستێکی وەک و خۆی بە ئێمە گەیاندووە، کە ئەنجام نەدانی ریفراندۆمە".
وتیشی، ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق و ئەو رێککەوتنانەی کراون، لەنێوان ناوەند و ھەرێم پشتیوانی ھەرێم بکات.
"دەمێنێـتەوە سەر ئەوەی، ئێران ھەڵوێستی چی دەبێـت دوای ئەوەی لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە، تائێستا ھیچ بڕیارێک نیە بۆ سنوور داخستن، بەڵام بەپێی لێکدانەوەی ئەو ھەڕەشانەی کە دەکرێن بەدڵنیاییەوە ئەگەر بیانەوێت رێگری بکەن لەراپرسی سنور داخستن بژاردەیەکە لە بژاردەکان" دەباغ وای وت.
نوێنەری ھەرێم لەتاران پێی وایە، ئێران بەبی تورکیا ھەنگاوی لەو جۆرە نانێت، "بەبڕوای من، ئێران ھەڵوێستی دەبەستێرێتەوە بە ھەڵوێستی بەغدا چ بۆ سنور داخستن چ بۆ دژایەتی کردن بێت".
جەختی کردەوە، دوا بژاردەی ئێران سنور داخستنە، لەھەڵوێست وەرگرتنی، "من پێم وانییە ئێران بە بێ تورکیا ئەوە بکات، بە دڵنیاییەوە ئێران ھەڵوێستی باشتر دەبێت لە تورکیا".
حەوتی مانگی (حوزەیران/شەش)، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و ١٥ لایەنی سیاسی ھەرێم (جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی) لە پیرمام بڕیاردرا رۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
بەپێی بڕیارەکە، ریفراندۆم لە ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیش ئەنجام دەدرێت
رووداو - سلێمانی/ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند، هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بەردەوامن، هەروەها شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لە بەغدایە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حكومیی بەغدا، بەڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر گشتپرسییەكەی 25ی ئەیلوول.
نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایگەیاند: "بەرپرسانی ئێرانی یەكپارچەیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی كورد لە چوارچێوەی دەستوور، بە تاكە چارەسەر دەزانن".
گوتیشی كە بەرپرسانی تاران ئاگایان لەوەیە لە ساڵانی رابردوودا پێشێلكاریی دەستووری بەرامبەر هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام ئامادەن نێوبژیوانی لەنێوان هەولێر و بەغدا بكەن "ئەوان دەڵێن دەزانین و ئاگامان لێیە، بۆیە ئامادەین لە نێوان هەولێر و بەغدا هاوكار و نێوبژیوان بین بۆ ئەوەی كێشەكانیان چارەسەر بكەن، هەر رێككەوتنێكیش بكەن لەو چوارچێوەیەدا، ئێمە پشتیوانیان دەبین".
نوێترین هەڵوێستی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی گشتپرسی لەو دیمانە رۆژنامەوانییەی رۆژنامەی عوكازی سعودیدا هات كە دەقەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردوو بڵاوكرایەوە و تێیدا بارزانی رایگەیاند كە رەزامەندییان بۆ ئەمریكا دەرنەبڕیوە بۆ ئەوەی گشتپرسی دوابخرێ و جەختی كردەوە لەوەی گشتپرسی لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێ. هەر دوێنێش بنكەكانی ناونووسكردن و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە باشووری كوردستان كرانەوە.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێ حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە لە رێگەی كەناڵە جیاوازەكانی پەیوەندیكردنەوە لەگەڵ ئێران و توركیا لە پەیوەندیدایە و بێگومان لەو پەیوەندییانەشدا باسی پێشهاتەكان و رووداوە سیاسییەكان و گشتپرسیش دەكرێ "بەڵام ئێران و توركیا هەوڵ دەدەن تاوەكو كۆتایی هەر لە رێگەی گفتوگۆ و نزیككردنەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدا، كورد لە ئەنجامدانی گشتپرسی پەشیمان بكەنەوە، ئەوان لە رێگەی بەغداوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن".
گوتیشی "ئەوەندەی من ئاگاداربم، چ ئێران و چ توركیاش هەوڵدەدەن دەستپێشخەر نەبن لە تەقینەوەی ناوچەكە، هاوكات تاوەكو خولەكی نەوەتی یارییەكەش لە هەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی ئەو گشتپرسییە نەكرێ، بێگومان سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستانیش تاوەكو كۆتایی هەوڵ دەدا گشتپرسییەكە لە كاتی خۆیدا بكرێ، بەڵام دەمێنێتەوە چاوەڕێ بین بزانین گفتوگۆكان چی بەرهەم دێنن".
ئەو فیدڕاڵییەی هەرێمی كوردستان پاش بێنە و بەردە و گوشارێكی زۆر لە ساڵی 2003 دا توانی لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراقدا جێگای بكاتەوە، بۆ ئەوكات بەلای توركیا و ئێرانەوە وەك مەترسی و گۆڕانكارییەكی نوێ لە ناوچەكە سەیر دەكرا. بەڵام لەكۆتاییدا مامەڵەی لەگەڵ كرا. ئێستا سەركردایەتیی كورد لەو بڕوایەدان تەنیا لەسەر كاخەز فیدڕاڵییە و پێشێلكارییە دەستوورییەكان بەنموونە دێننەوە، كە زۆربەی رێگاكانی لەبەردەم بەرتەسك كردوونەتەوە، هەر بۆیە گەیشتوونەتە ئەوەی بڕیارێكی گەورەتر لەوەی 2003 بدەن و داوای دراوسێیەتی باش لەگەڵ عێراق بكەن.
نازم عومەر، پێیوایە ئێرانییەكانیش رۆڵیان هەیە لە سەرخستنی بیرۆكەی فیدراڵی لە عێراقدا و دەڵێ، هەر ئەوكات بە رێككەوتنی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر كرا، بۆیە رەنگە دۆخەكەی ئێستا لەوەی 2003 جیاواز بێ، چونكە ئێستا هەریەكە لە توركیا و ئێران دەڵێن دەبێ گشتپرسی هەر نەكرێ، نەك دوابخرێ.
بەڵام ئایا ئێرانییەكان كە پێش قەیرانی دارایی ساڵانە زۆرتر لە پێنج ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرد و ئێستاش بۆ سێ ملیار دۆلار دابەزیوە. دوای ئەنجامدانی گشتپرسی، چی لەو سنوورە بازرگانییانە دەكەن كە زۆر بەكەمی دەخەون و دەیانەوێ زۆرترین جوڵەی هێنان و بردنی تێدابێ؟
نازم عومەر دەڵێ "گشتپرسی مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە و بۆ ئەوەیە مافەكانی خۆی وەربگرێ، بەڵام داخستنی سنوورە بازرگانییەكان، دوا بژارەی تارانە. ئەوان دەڵێن داخستنی سنوورەكان دوا بژارەیە كە بیری لێبكەینەوە، من پێموایە ئێران دواهەمین وڵاتی ناوچەكە دەبێ كاردانەوەی ئاوا تووندی بەرامبەر هەرێمی كوردستان هەبێ لە بەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی".
شاندی باڵای گشتپرسی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، تەواوی لایەنە عێراقییەكانیان بینی، دواتریش زۆربەی باڵیۆزەكانی وڵاتانی جیهانیان هێنایە نێو‌و گفتوگۆكانیانەوە كە یەكێك لەوانەش باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو لە بەغدا. دوای كۆبوونەوەكەش، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی "كورد لەگەڵ بەغدا بگەنە هەر رێككەوتنێك ئەوان رێزی لێدەگرن". بەڵام ئەمڕۆ قسەیەكی تاراددەیەك جیهانیی لەبارەی بەغداوە هەیە كە رووكەشێكی عەرەبییە بە مێشكێكی ئێرانییەوە.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، دەڵێ ئێران هەرزوو پەیام و دوا قسەی خۆی لەبارەی گشتپرسی بە شاندی یەكێتی داوە و ئەو پەیامە بۆ هەموو سەركردەكانی كوردە نەك تەنیا بۆ یەكێتی "بەڵام ئێرانییەكان هیوای زۆریان هەیە بەوەی بە گفتوگۆ بتوانن كورد لەو گشتپرسییە پەشیمان بكەنەوە".
به‌پرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ من له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، باسیش له‌وه ده‌كات هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌گۆڕاوه و به ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاویش له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیگه‌رانه.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم له كوردستان نه‌گۆڕاوه، چونكه هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه پێشتر ڕایگه‌یاندووه، وه من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، به‌ڵكو پێشتریش وتومه هه‌ر كوردێك پشتیوانی له ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌كات خیانه‌ته، به‌ڵام پێویسته هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێت كه ڕاپرسی له پێناو حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابێت كه مافه‌كانی هاوڵاتی بوونی تێدا پارێزراوبێت وه پێویسته یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
وتیشی: هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاوی له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان نیگه‌رانی كردم و پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌مه بۆ وای لێهات؟، من به ده‌ركردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی دڵسۆ و خاوه‌ن ڕابردوو و تێكۆشان نیگه‌رانم.
له باره‌ی پرسی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك ڕاگه‌یاند كه شاندێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌ردانی ئێرانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت ئاوه‌كه له شوێنی خۆی كه‌می كردووه، ئه‌و ڕێژه ئاوه‌شی كه داخڵی سه‌دده‌كه ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌شی لێوه ده‌رده‌چێت.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت
نماینده اقلیم کردستان عراق در تهران رایزنیهای میان هیات اقلیم کردستان عراق را که بهتازگی به ایران سفر کرده بودند مثبت ارزیابی کرد.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد