بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا ئەحمەدی قازی - مان پێ گەییشت.
مامۆستا ئەحمەدی قازی ساڵانێکی زۆر خزمەتی زمان و وێژەی کوردی کرد و شان بەشانی مامۆستایان هەژار و هێمن، گۆڤاری سروەیان وەک دیارییەکی بەنرخ پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کرد. بەرهەمەکانی مامۆستا ئەحمەد، لە نووسین و وەرگێڕان، لە ڕیزی شاکارە ئەدەبییەکاندان و لە دەستدانی ئەو ڕۆشنبیرە کەلێنێکی زۆر بەجێ دەهێڵێت و خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم مامۆستای کۆچکردوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٧ـی ٦ـی ٢٠١٥
به‌ڕێز شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسه‌باح
ئه‌میری ده‌وله‌تی كوێتی برا
به داخ و پهژارهكهیهكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی جاسم ئهلخورافیمان پێگه‌یشت . خوالێخۆشبوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی پێشوو و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانی و ئابووری گه‌وره بوو له كوێت و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.
خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م ده‌زانین له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و گه‌له‌كه‌تان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ، و له خوای گه‌وره داواكارین جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت و سه‌بر و ئارامی بداته ئێو ه و گه‌لی كوێتی برا .
انا لله و انا الية را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/5/2015
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٣/٥/٢٠١٥، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری واشینگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مەریکا و له فڕۆکه‌خانه له لایه‌ن برێت مه‌کگرک، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، و ئه‌نتونی گادفری، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، و تۆم هێریک، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ئاسایشی ناوخویی ئه‌مریکا، و لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له ئه‌مەریکا و به‌یان سامی عەبدوڵڕەحمان پێشوازیان لێ‌کرا.
شاندی یاوه‌ری پێکهاتبوون له مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و قوباد تاله‌بانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و مسته‌فا سه‌ید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و ده‌رباز کۆسره‌ت ڕەسوول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فه‌لاح مسته‌فا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
کوردی ئێزدی نموونەی بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەکەمانن کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ قڕکردن و تواندنەوەیان، هیچ دو‌ژمنێك نەیتوانیوە كوردانی ئێزیدی لەناو ببات هەر بۆیە سەرەڕای دڕندەیی و هەموو کارە نامرۆڤانەکانی تیرۆریستانی داعش لەکاتی داگیرکردنی دەڤەری شنگال، نەیانتوانی ئیرادەی ئێوەی ئازیز تێکبشکێنن و بەرخودان و خۆڕاگریتان بوو بە پەیامێک بۆ هەموو دۆست و دوژمنان کە ئێزدییەکان بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هەر لەو پێناوەشدا بوو کە سەدان ڕۆڵەی کوردستان لە خانەقینەوە تا دەگاتە زاخۆ بە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتییەوە هاتن و بۆ ئازادکردنەوەی دەڤەری شنگال خوێنی گەشیان ڕژایە سەر خاکی ئەو دڤەرە و شەهید بوون، خوێنێ ئەو شەهیدانە پەیامی ڕوونە کە هیچ هەوڵێک ناتوانێ کوردی ئێزدی لە کوردستان و گەلەکەمان داببڕێت.
لە سایەی ئازایەتی و گیانفیدایی پێشمەرگەوە ئێستا زۆربەی ناوچەکانی دەڤەری شنگال لەدەستی تیرۆرسیتانی داعش ئازادکراون و بە دڵنیاییەوە هیچ بستێک لەخاکی کوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستان‌دا ناهێڵینەوە و ئەم ڕەوشەی ئێستای خوشک و برایانی ئێزدی بە کۆتایی دێت و بە سەربەرزییەوە دەگەڕێنەوە ناو ماڵی خۆیان و دڵنیاشتان دەکەینەوە کە پێشمەرگە دەبێتە شورەیەکی پۆڵایین بۆ پاراستنی ئێوە و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان.
لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی‌دا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/4/2015
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خوشك و برا ئاشووری و كلدانی و سریانییهكانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ئەمساڵ لەکاتێکدا بەشداریی لەو جەژنەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین کە گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە بەورڕووی شەڕێکی داسەپاوی تیرۆریستانی دڕندە و هەڵگرانی بیری نکۆڵیکاری و شۆڤینیزم بۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خوشک و برایانی کریستیانی پارێزگای موسڵ لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە ناچار بوونە ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن و هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە نەوایەکی ئارام و ماڵی هەموو لێقەوماوانە و ئەو بەها بەرزانەی گەلەکەمان لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بۆتە جێی ستایش و پێ‌زانین.
لێرەوە جارێکی دیکە داوا ئێوەی خۆشەویست دەکەم بیر لە بەجێهێشتنی وڵات نەکەنەوە و دڵنیاتان دەکەمەوە کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان وەک چۆن ئێستا تیرۆریستان تێک دەشکێنن و زۆربەی ناوچەداگیرکراوەکانیان لە دوژمنانی مرۆڤایەتی پاک کردۆتەوە و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچە ئازادکراوەکان کردووە، لە داهاتوویشدا هەروا کوردستان سەروماڵی ئێوە و هەموو هاونیشتیمانییان دەپارێزێت و تیرۆریستانیش هیچ داهاتوویەکیان نییە و هەموو ئەوانەی ناچاربوونە ناوچەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن، بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان.
هیوادارم ئێوەی ئازیز هه‌موو ساڵێك له‌ژێر سایه‌ی ئارامی و ئاسووده‌ییدا جه‌ژن و شادییهكانتان به خۆشی بگێڕن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2015
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/3/2015 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژان ئاسڵ بۆرن وه‌زیری ده‌ره‌وه و كاروباری یه‌كێتی ئه‌وڕووپای لوگزەمبۆرگ و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌م دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوگزەمبۆرگ ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و پێزانینی خۆشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئاواره‌كانی كردووه و رایگه‌یاند، جیهان به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ڕۆڵی كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد، كه كوردستان به‌خۆیه‌وە بینیوویەتی و پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراسی و پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ بووه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند، كه لەنێو وڵاتانی ئەورووپاییدا مەیلێكی زۆر هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌ربازی و هاوكاری مرۆییه‌وه، وڵاتهكەشی له پشتیوانی و هاوكاری مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و رایشیگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیادا ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكین.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوگزەمبۆرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ئه‌وڕووپادا رێزێكی زۆر بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه و رایگه‌یاند، ئێمه باش له‌و ئه‌ركه قوڕسه ده‌گه‌ین، كە پێشمەرگە بەجێیگەیاندووە به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه، داعش نه‌ده‌شكا. ئه‌و شه‌ڕه به‌ته‌نها شه‌ڕی كوردستان نییه و چونكه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌مووان بۆیە ده‌بێ به هه‌موو لایه‌ك روبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه جیهانییه ببینه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی وڵاتانی دۆستی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده كوردستان له شه‌ڕێكی قورس‌دا بوو، به‌ڵام یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی به ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆیی زانی و له‌و ئهركهیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت. سەرۆك بارزانی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێشمه‌رگه به شانازییه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات و توانیشی ئوستوره‌ی داعش بشكێنێ و دووپاتی كردەوە داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك و روبهڕووبونهوهیشی ته‌نها به ڕێگەی سه‌ربازی ناكرێ، به‌لكو ده‌بێ له‌ڕووی فكریشه‌وه شه‌ڕی بكرێ و سه‌رچاوه داراییه‌كانی وشك بكرێن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه نابێ رێگه بدرێ تیرۆریستان له وڵاتانی ئه‌وڕووپادا ئازادییه‌كان بۆ مەبەستی ئاسانكاریی كاری تیرۆریستی بەكار بهێنن.
بارودۆخی سیاسی و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌وباره‌وه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گه‌لی كوردستان خاوه‌نی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تایفییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، كه تیرۆر و فه‌رهه‌نگی توندڕۆیی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ جێ پێی خۆی له كوردستان بكاته‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه رێككه‌وتنێك لە نێوان هەردوولا هه‌یه و لایه‌نی كوردستانی پێوه‌ی پابه‌نده و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا. بۆ بینی لێدوانه‌كه ئێره كلیك بكه.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ كەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارك مار دنخای چوارەممان بیست كە لە 26ـی ئاداری 2015 لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریكا كۆچی دوایی كردووە. خوالێخۆشبوو ڕابەر و كەسایەتییەكی كاریگەری ئایینیی عێراق و جیهان بوو و ڕۆڵی هەبوو لە قووڵكردنەوەی تەبایی و برایەتی و هەموو كات پەرۆشی پێكەوەژیان و ئاشتیی نێوان پێكهاتە و پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەكان بووە. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی دەستەی كەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات و تێكڕای باوەڕدارانی ئەم كەنیسەیە و خانەوادە و كەسوكاری خواڵێخۆشبوو قەداسەتی پاتریارك مار دنخای چوارەم دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بباتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی و ڕۆحی شاد بێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
27ـی ئاداری 2015
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی٣ـی ٢٠١٥ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان کرد. هەروەها هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان کرد کە لە پێناوی بەرگرییکردن لە گەل و وڵاتەکەیان گیانیان بەخشیوە.
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێز و پێزانینی خۆی و وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵی ئازایانە و کاریگەری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان نیشان دا کە لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەدا توانیویانە تیرۆریستان تێکبشکێنن.
لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرا و بەڕێز جۆ بایدن، تەئکیدی لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری و هاوپەیمانێتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستان و جەختی لەسەر پێویستیی زیاتر پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئەمەریکای كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تیرۆریستانه پێویستە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی بەردەوام بێت.