سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/6/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان.
له لايه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييهوه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq-2/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد کە لە کانسوکی ناگائۆکا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێکهاتبوو.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ژاپۆنی بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا کە ئەزموونی ناوازەی ژاپۆن ، شایانی سوود لێ وەرگرتنە بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی و پێگەیاندنی نەوەی نوێ لە سەر داهێنان و ئافراندن کە لەمبارەیەوە ، ئەزموونی ژاپۆن مایەی پێ‌زانین و سەرسامییە و دەکرێ زۆر سوودبەخش بێت .
شاندی ژاپۆنی جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ، لە ڕووی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدا زۆر پێشکەوتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، بیر‌و ڕا لە بارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەريمی کوردستان و ژاپۆن لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و خوێندن و پیشەسازی ئاڵوگۆڕ کرا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئیمیلیا جۆرجیۆڤا باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سویسرا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن ، وێڕای ئاماژەدان بە پرۆسەی ئاوەدانیی و بیناسازی هەرێمی کوردستان ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ، بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەوینەسازکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان ، هەروەها ڕووبەرووبوونەوەی
کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەش و هەوا و گرنگیی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/6/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان، بيروڕاى گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ڕێكاری پێویست كرا كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربايجان له ميونشن بڕيارى لێ درابوو.
سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا ، ئاماژەشی بەوە دا کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە .
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 6/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرا.
سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت .
باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوە دا کە سەڕەڕای گرفت و ئاستەنگەکان ، بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی بەردەوامە .
باشترکردنی دۆخی ئافرەتانی کوردستان و گرنگی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتان لە کایە جۆراجۆرەکاندا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
مەنسوور جیهانی: به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان به جیهان ناسێندرا
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس ٢٤" France 24 گوتی: سینه‌ماکاری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" به سینەمای جیهان ناسێندرا.
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس ٢٤" France 24 فه‌رنسا گوتی: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌رنسا به ناونیشانی گرینگ‌ترین رووداوی سینه‌مای دنیا هه‌میشه گرینگییه‌کی تایبه‌تی به سینه‌مای کوردستان و ئێران داوه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کردوون. به‌رچاوترین سینه‌ماکاری ئێرانی ڕه‌وانشاد "عه‌باس کیارۆسته‌می" به فیلمی سینه‌مایی "طعم گیلاس" واته "تامی گێلاس" به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی به‌نرخی چڵه‌خورمای زێڕین و ده‌رهێنه‌ری ناوداری کورد"به‌همه‌ن قوبادی" به فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان" و به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی کامێڕای زێڕین و سینه‌ماکارانی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌وانه؛ "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی"، "جه‌عفه‌ر په‌ناهی"، "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ ئۆف" و ... دوای به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی به‌شه جۆراوجۆره پێشبڕکییه‌کان به سینەمای جیهان ناسێندران.
جیهانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: هه‌موو ساڵیک، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی به‌رچاوی ئێرانی بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" ڕه‌وانه ده‌کرێن و بۆ یه‌که‌مین جار، هۆگران و لایه‌نگرانی هونه‌ری سینه‌ما، ڕۆژنامه‌نووسان، ڕخنه‌گران، نووسه‌ران و به گشتیی ستافی سینه‌مای جیهان له میانه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌دا سه‌یری ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌که‌ن و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و به وردی و به جوانی دادوه‌ری ده‌کرێن.
"مەنسوور جیهانی" له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌که‌مین په‌نجه‌ره‌ی گرینگی سینه‌مایی له جیهاندایه که به‌ره‌وڕووی سینه‌مای کوردستان و ئێران ده‌کرێته‌وه و ئه‌م هاوکارییه گرینگ و پڕبایخه؛ وه‌کوو خوله‌کانی ڕابردوو، له خوله‌کانی داهاتووشدادرێژهی ده‌بێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى توركيادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/6/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيادا كرد.
دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ميوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه، له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيا له ئه‌نقه‌ره، به‌شدارييان له ئێواره‌خوانێكدا كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه دواى سوێندخواردنى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خولێكى تازه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، به‌ڕێوه چوون.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد.
لە دیدارێکدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی تایبەتی و بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارت ) کرا و جەخت لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆەکاندا کرایەوە.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/31، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكوومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنهوهى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-congratulates-president-erdogan-2/