21 کانونی یەکەم, راپۆرت تاران –"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌تاران له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت "ئێران له‌ڕێگه‌ی تایبه‌ته‌وه‌داوای ڕونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بارزانی كردوه‌‌".

 

ئاوێنه‌: میدیاكانی ئێران  كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ سعودیه ‌و توركیا؟

نازم ده‌باغ: هه‌رچه‌نده ‌چاوێرێی وردی كاردنه‌وه‌كانم نه‌كردوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانیاریم وه‌رگرتبێت له‌ میدیاكانه‌وه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ كه‌وتوەته ‌ژێر پرسیاره‌وه ‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كراوه‌ به‌پێی بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق.

 

ئاوێنه‌: ‌ئێران تاچه‌ند له‌م جموجوڵانه‌ی بارزانی نیگه‌رانه‌؟

نازم ده‌باغ: ئێران ده‌كرێت له ‌كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌سیاسیه‌ی له‌ پشتی په‌رده‌وه‌لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه ‌له ‌عێراق بۆ هاوپه‌یمانی كورد و شیعه ‌له ‌عێراق له‌گه‌ڵ هێزه ‌په‌رشوبڵاوه‌كانی سوننه ‌نیگه‌رانییان هه‌یه‌، به‌دواداچون‌ و لێكدانه‌وه ‌بۆ ئه‌وه ‌ده‌كه‌ن ئایا كورد ده‌خرێته ‌‌چوارچێوه‌یه‌كه‌وه‌كه ‌دژایه‌تی شیعه ‌بكرێت؟ به‌ڵام به‌بڕوای خۆم كورد هه‌میشه‌ گرنگی به ‌هه‌موو چین ‌و توێژه‌كانی عێراق داوه ‌بۆیه ‌پێم ئاسان نیه كورد بكه‌وێته‌ ناو ئه‌و یارییه‌وه ‌و ‌به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی بیستومانه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه ‌كردوه‌ته‌وه ‌نه‌كه‌ونه ‌دژایه‌تی لایه‌نێك دژی لایه‌نێكی تر به‌پێچه‌وانه‌وه ‌هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزه‌كان بده‌ن.

 

ئاوێنه‌: ئایا ئێران داوای ڕونكردنه‌وه‌ی ‌كردوه ‌له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانانه‌ی بارزانی؟

نازم ده‌باغ: ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم له‌ ڕێگه‌ی تایبه‌ته‌وه داوای ڕونكردنه‌وه‌یان كردوه ‌چونكه ‌ئه‌و نیگه‌رانیانه ‌پێویستی به‌ڕونكردنه‌وه ‌هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی بڕه‌وێنه‌وه‌.

 

ئاوێنه‌: ئه‌م دو سه‌ردانه‌ی بارزانی واتای ئه‌وه ‌نیه هه‌رێم ‌پشتی له ‌ئێران كردوه‌؟

نازم ده‌باغ: نه‌خێر چونكه ‌ئه‌مه ‌یه‌كه‌م سه‌ردان نیه‌، به‌ڵام به‌پێی قۆناغه‌ سیاسیه‌كه ‌جیاوازه،‌ جاری واهه‌یه ‌سه‌فه‌رێك پێشده‌كه‌وێت یان دواده‌كه‌وێت یان وڵاتێك له‌ڕوی میدیا و ‌له‌ڕوی سیاسه‌ت ‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه ‌گرنگی به‌ سه‌فه‌ره‌كه ده‌دات، خۆ هه‌مووی مانگێك نابێت كاك نێچیرڤان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌تاران بو.

 

ئاوێنه‌: ئێستا زۆر باسی ئه‌وه ‌ده‌كرێت هاتنی ئه‌و هێزه‌ توركیه ‌بۆ سه‌ر خاكی كوردستان، ئێرانی زۆر نیگه‌ران كردوه‌؟

نازم ده‌باغ: هاتنی ئه‌و هێزه‌ توركییه‌پێش هه‌موو كه‌س عێراقی نیگه‌ران كردوه ‌دیاره‌ئه‌وانیش نیگه‌ران بون دۆسته‌كانیشیان نیگه‌ران ده‌بن، بۆیه ‌ئه‌وانیش ده‌بێت بزانن كاتێك هێزی سه‌ربازی دێت له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنەكه‌یان پڕۆسه‌یه‌كه ‌كه ‌داخوازیان كردوه، ‌ئه‌گه‌ر ئه‌وه ‌نه‌بێت هه‌مو لایه‌ك له‌ پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌دواداچون ده‌كات ‌و نیگه‌ران ده‌بێت وه‌كو خۆتان ده‌زانن پشیوانی ‌و دژایه‌تی جۆراوجۆر له‌ هاتنی ئه‌و هێزه ‌توركییه ‌ده‌كرێت.

 

ئاوێنه‌: ئێران داوای ڕونكردنه‌وه‌ی له‌ ئێوه ‌نه‌كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئه‌و هێزه‌؟

نازم ده‌باغ: نه‌خێر، ئه‌م بابه‌تانه ‌له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ‌و قونسوڵی ئێران له ‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت چونكه‌ پێویستی به‌ وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێ هه‌یه‌.

 

ئاوێنه‌: زۆر باس له‌وه‌ده‌كرێت ئێران ئێستا كارته‌كانی له ‌هه‌رێمی كوردستان خستوه‌ته‌ گه‌ڕ به‌تایبه‌ت دژ به‌پارتی؟

نازم ده‌باغ: پێمخۆشه ‌ئه‌مه ‌به‌وردی بگات، چونكه ‌لێكدانه‌وه ‌له‌سه‌ر كارته‌دژه‌كان نیه ‌و لێكدانه‌وه ‌‌له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه ‌به‌جۆرێك لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری هه‌یه ‌و لایه‌نێك په‌یوه‌ندی زیاتری هه‌یه‌یان لایه‌نێك ته‌نها به‌رژوه‌ندیی سیاسی هه‌یه‌، سوپاس بۆ خوا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ‌بابه‌ته و ‌ئه‌وه‌نده ‌قوڵ نه‌بوه‌ته‌وه ‌بگات به‌وه‌ی ئێران بیر له‌وەبكاته‌وه ‌لایه‌نێكی سیاسی دژی لایه‌نێكی تر به‌كاربهێنێت ‌و پڕۆژه‌ی لایه‌نه‌كان تێكبدات، ئه‌وه‌ی به ‌ئێمه ‌گەیشتوه ‌وه‌كوو نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له ‌تاران حكوومه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی دامه‌زراندن یان گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵوێستی ده‌بێت، باقیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌شه‌ریكه‌كانی پارتیه‌وه‌یه ‌له ‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

ئاوێنه: ‌كه‌واته ‌ئێران ئێستا چۆن مامه‌ڵه ‌ده‌كات له‌گه‌ڵ ‌هه‌رێمی كوردستان ؟

نازم ده‌باغ: سه‌رقاڵی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌ و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان، تا ئێستاش من له ‌لایه‌نی ئێرانییه‌وه ‌بانگ نه‌كراوم پرسیارم له‌باره‌ی ئه‌م ڕوداوانه‌وه ‌لێبكرێت.

 

ئاوێنه‌: بڕیارنیه‌ هیچ وه‌فدێكی تاران سه‌ردانی هه‌رێم بكات، یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌؟

نازم ده‌باغ: هه‌میشه‌ بڕیار هه‌یه‌ وه‌فدی تاران سه‌ردانی هه‌رێم بكات‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه ‌به‌ڵام ئه‌وه‌به‌ستراوه ‌به‌كاته‌وه‌.

 

ئاوێنه‌: تاچه‌ند گرنگه ‌حكوومه‌ت سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و بكات؟

نازم ده‌باغ: من پێموایه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌كو پێشوو هاوسه‌نگی له‌په‌یوه‌ندییه‌كان ڕابگرێت، جه‌نابی كاك مه‌سعودیش له‌ كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه ‌جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ‌كاتێك ده‌چینه ‌ئێران نابێت توركیا نێگه‌ران بێت به‌پێچه‌وانەوە‌ش، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  كورد له‌ هه‌وڵی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كاندان‌ و ڕاسترین سیاسیه‌تیش ئه‌وه‌یه‌كه ‌وڵاتانی دراوسێ به‌هاوپه‌یمان ‌و دۆست بزانین‌ و نیگه‌رانیه‌كان وه‌لانێین‌ و وه‌كوو كورده‌واری خۆشمان ده‌ڵێت "كوڕی خۆمان به‌ قوربانی كچی خه‌ڵك نه‌كه‌ین".

 

ئا: وریا حسێن

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی