"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ھەواڵێکی درۆی ماڵپەڕی "ژێدەر" ڕوونکردنەوەیەکی داوە کە دەقە تەواوەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
ماڵپەری ھەواڵگری ژێدەری سێبەری دەزگا گومان لێکراوەکان بۆ زڕاندنی ناو و ناوباوبانگی تێکۆشەران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جارێکیتر درۆیەکی شاخداری بڵاوکردەوە کە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری ئاھەنگێکی ژن گواستنەوەی کوڕی سەرۆکی ھۆزی (ھـەرکی) لە ئێران کردووە و بڕی (١٠٠,٠٠٠ $) سەد ھەزار دۆلاری وەکو دیاری پێشکەش کردبێت کە پێویست ناکات بڵێم دوورە لە ڕاستی بەڵام ئەگەر کرابێت دەبێت بە نوێنەرایەتی حکومەت ئەم کارە کرا بێت وە لە گیـرفانی بەندە نەدراوە بەڵام ھەمان دەنگوباس لە (لڤین پرێس) بڵاوکراوەتەوە کە کەمێک ویژدانی تێدا ھاتووە و دەڵێت نازانرێت نوێنەری حکوومەتی ھەرێم یان نوێنەری حکوومەتی ھەرێمە لە تاران. ھەر چەندە رۆژانە پارتەکان کاری زۆر بەناوی حکومەتی ھەرێم ئەنجام دەدەن و حکومەتە بەستە زمانەکە ئاگای لێ نیە.
دەکرێت ژێدەر لێکۆڵینەوە بکات بزانێت ھەرکیەکان وەکو بنەماڵە و پەیوەندی لەگەڵ چ لایەنەکن لە کاتێکدا پێشمەرگە لە بەرەکانی شەر دژ بە داعش مووچەیان نەبێت وە ئەو خیانەتە بکرێت بەناوی حکومەت ئەم جۆرە دیاریە کە ھەندێک دەڵێن (٣٠٠,٠٠٠ $) سێ سەد ھەزار دۆلار و کاکی ژێدەر دەڵێت (١٠٠,٠٠٠ $) یەک سەد ھەزار دۆلارە.
ڕیسـوابـن ئەوانەی درۆ و دەلەسە ھەڵدەبەستن و یــاری بە قـووتـی جـەماوەر و پـارەی نـــەوت دەکەن.
نــازم عــومــەر
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران
دوایین هەواڵەکان
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وهزيرى دهرهوەى توركياوه پێدهگات