نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ عه‌بدوالستار مه‌جید وەزیری کشتوکاڵی حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "عه‌بدوالستار مه‌جید" وەزیری کشتوکاڵی حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
"عه‌بدوالستار مه‌جید" وەزیری کشتوکاڵی حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥/٠٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران و ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا "عه‌بدوالستار مه‌جید" باسیان لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بو کاروبارەکانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی لە تاران خواست.
ڕوونکردنه‌وه‌ی نازم ده‌باغ له‌سه‌ر مانشێتێکی ئاژانسی فرانس پرێس AFP
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له‌سه‌ر دانانی مانشێتێک له ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له‌سه‌ر دانانی مانشێتێک له ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP گوتی: به‌داخه‌وه وه‌رگێڕه‌که به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کان قسه‌کانی منی وه‌رگێڕاوه له‌وه‌ی که ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌کی تاکتیکییه و من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه و له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا هه‌ر وامکوتووه که ریفراندۆم کارتێکه و به مانای ئه‌وه‌یه که ڕێگایه‌که له ڕێگاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراقدا و ده‌شیڵێمه‌وه هه‌ر کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت به خائینی داده‌نێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه و بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی: و له هه‌مان چاوپێکه‌وتنیشدا دڵنیاییم داوه که گه‌لی کورد ئاماده‌یی هه‌یه بۆ فیداکاریی و قوربانیدان به درێژایی مێژوو و تا ئێستا و بۆ داهاتووش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، بۆیه دڵنییاتان ده‌که‌م ناوه‌رۆکی قسه‌کانیشم له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP به تۆمارکراویی هه‌یه.
نازم ده‌باغ له ئاهەنگی رۆژی میللی وڵاتی فەڕەنسا له تاران به‌شداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له ئاهەنگی رۆژی میللی وڵاتی فەڕەنسا به‌شداریی کرد و له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی فەڕەنسا، ئوسترالیا و روسیا و فەلەستین گفتووگۆی کرد.
"نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤/٠٧/٢٠١٧ دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "فرانسوا سمنو" باڵیۆزی کۆماری فەڕەنسا لە تاران بەبۆنەی ئاهەنگی رۆژی میللی وڵاتی فەڕەنسا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "سۆران عه‌لی ئەمین" بەڕێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بەشدارییان کرد.
"فرانسوا سمنو" کە تازە لە تاران دەست بەکاربووە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە و بەشداری کردن، بە نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تارانی گووت کە حەز دەکەم هەفتەی ئایندە سەردانی نوێنەرایەتی بکەم و زیاتر ئاشنا بین.
لەو بۆنەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتان و بەپرسانی ئێرانی بەشداربوون و "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران چەند گفتووگۆی هەبوو لەگەل باڵیۆزی وڵاتانی ئوسترالیا و روسیا و فەلەستین و بەرپرسانی دیکە، و تەوەری گفتووگۆکان لەسەر بارودۆخی عێراق و رێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بوو، که نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران ڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی بۆ ڕوونکردنەوە، و زۆربەیان ڕایان لەگەڵ ئەوەدابوو کە بە وتووێژ و رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی بەغداد ئەنجام بدرێت.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ سه‌لاح ئهلزهواوی باڵیۆزی فەلەستین لە ئێران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانلهگهڵ"سه‌لاح ئهلزهواوی" باڵیۆزی فەلەستین لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
"سه‌لاح ئهلزهواوی" باڵیۆزی فەلەستین لە تارانرۆژی سێشەممە ١١/٠٧/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران‌و ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "ئه‌مجه‌د باباحاجی" ـ نوێنەری یەکگرتووی ئێسلامی کوردستان و "لوقمان له‌تیف محەمەد" ـ نوێنەری حیزبی سوشیاڵ دیموکراتی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
"سه‌لاح ئهلزهواوی" باڵیۆزی فەلەستین لە ئێران دواتر بە مەبەستی ئەحواڵپرسی و به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران سەردانی جەنابی "مام جەلال"ی کرد و له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
نازم دەباغ: ئێرانییەكان بەبینینی مام جەلال خۆشحاڵبوون
ژمارەیەك لەهاوڕێ و دۆستی دێرین لەئێران سەردانی سەرۆك مام جەلال دەكەن لەشوێنی حەوانەی خۆی لەتاران.
سەرۆك مام جەلال بەسەردانی هاوڕێ و دۆستەكانی خۆشحاڵ بوەو باشبوونی تەندروستی و سەردانەكەی ئەوانیشی خۆشحاڵكردوە، لەوبارەیەوە، نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكۆماری ئیسلامی ئێران بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ لەشوێنی حەوانەوەی خۆی سەردانی سەرۆك مام جەلال-م كرد‌و باری تەندروستی زۆر باشەو بەدیداری هاوڕێ و دۆستانیشی زۆر خۆشحاڵە.
لەبارەی سەردانیكردنی هاوڕێ و دۆستانیەوە، وتی: بەتەئكید ئەمڕۆ نەك لەچوارچێوەی دیداری رەسمی، بەڵكو بۆ سەردانیكردن و هەواڵپرسینی سەردانیانكردوەو مام جەلال-یش زۆر خۆشحاڵ بووە بەبینینیان.
رونیشیكردەوە كە تەنیا ستافی سكرتاریەتی مام جەلال یاوەری دەكەن و سەردانەكەش كە بۆ پشووە زیاتر لەهەفتەیەك دەخایەنێت، بەڵام بەوتەی نازم دەباغ كورتكردنەوە یان درێژكردنەوەی ماوەی گەشتەكە پەیوەستە بەویستی مام جەلال خۆیەوە.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران:مام جه‌لال بۆ هه‌وا گۆڕین له‌تارانه
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی مام جه‌لال بۆ تاران سه‌ردانێكی سیاسی بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت “مام جه‌لال بۆ هه‌وا گۆڕین له‌تارانه”.
ئاوێنه:نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، نازم ده‌باغ له‌گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت “وه‌فدی یاوه‌ری مام جه‌لال بۆ تاران ته‌نها بریتین له‌براده‌رانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت”.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مام جه‌لال بۆ تاران و له‌م كاته‌دا، نازم ده‌باغ وتی “له‌و ڕۆژه‌ی مام جه‌لال توشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بوه، ده‌یان جار بانگێشتی تاران كراوه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان كه نه‌كراوه یان نه‌گونجاوه مام جه‌لال سه‌ردانی تاران بكات”.
وتیشی “ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێستای بۆ تاران به‌مه‌ستی هه‌وا گۆڕین بوه، كه له‌شوێنی تایبه‌ت له‌تاران ده‌مێنێته‌وه”.
ده‌باغ جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مام جه‌لال له‌تاران هیچ بۆنه‌و دیدارێكی سیاسی نابێت و ده‌ڵێت “ته‌نها ئه‌وانه‌ی دۆست‌و براده‌رو خۆشه‌ویستی مام جه‌لالن سه‌ردانی دهكهنو حه‌زده‌كه‌ن بیبینن له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌تاران چاویان به‌مام جه‌لال ده‌كه‌وێت”.
وتیشی “خۆتان ده‌زانن مام جه‌لال توانای دانیشتن‌و قسهكردنو گفتوگۆی سیاسی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی كه بۆ سه‌ردانی مام جه‌لال دێت ته‌نها چاوی پێیدهكهوێتو ده ده‌قه پێنج ده‌قه چاوی به‌مام جه‌لال دهكهویتو وێنه‌ی له‌گه‌ڵ دهگرێتو ده‌ڕوات”.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات