نوێنەرایەتی
نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهشداریی له ساڵیادیی کۆچی سهید محهمهد باقر الحهکیم کرد
نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، بهشداریی له ساڵیادیی کۆچی دوایی
سهید "محهمهد باقر الحهکیم" له شاری تاران کرد.
بەبۆنەی یادی حەڤدەیهمین ساڵیادی کۆچی دوایی سهید "محهمهد باقر الحهکیم" نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی لە تاران رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١/٠٢/٢٠٢٠ بەو بۆنەیەوە کۆرێکی ماتەمینی ساز کرد و "فهخرالدین عهزیز"، "شێرزاد قادر خورشید"، "سۆران عهلی ئەمین" و "عهلاء غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لهم ڕێوڕسمهدا بەشداربوون.
له ڕێوڕسمی حەڤدەیهمین ساڵیادی کۆچی دوایی سهید "محهمهد باقر الحهکیم" چهندین کهسایهتی عێراقی و ئێرانی بهشداربوون و لهسهر ئهم کهسایهتیهیهی عێراق هاتنه ئاخاوتن.
نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهشداریی له کۆنفرانسی کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی کرد
نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، بهشداریی له کۆنفرانس و پێشانگای کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی له شاری تاران کرد.
گروپی کۆمپانیای "تاپ ایونت" TOP EVENT به بۆنهی بهڕێوهچوونی کۆنفرانس و پێشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی بانگهێشتنامەی فهرمى ئاراستەی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کرد بۆ بەشداری کردن لە کردنەوەی ئهم پێشانگايە و دوێنی سێشەمە رێکەوتی 18/٠٢/2020 "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، "سۆران عهلی ئەمین" بەڕێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن و ههروها "وڵات ئهسعهد پیرو" بەڕێوبەریی بەشی بازرگانی نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهشدارییان لهم پێشانگاکەدا کرد.
بەڕێوبەرانی پێشانگای کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی خۆشحاڵ خۆیان بە بۆنهی ئامادەبوونی و بەشداری شاندیى نوێنەرایەتی حکومەتى کوردستان له تاران دهربڕیی.
له کۆنفرانس و پێشانگای کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی، چەندین کۆمپانیا، باسی کار و بەرنامەی خۆیان لە هەرێمی کوردستان کرد.
نازم دەباغ لهگهڵ "ئەحمەد سهعید سادات" بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لهگهڵ "ئەحمەد سهعید سادات" بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئەفغانستان دیداریی کرد.
"ئەحمەد سهعید سادات" بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە شاری تاران به هاورێیهتی لەگەڵ "محهمهد شهریف غهزنەیی" بەرپرسی نووسینگە لە باڵیۆزخانەی ئهـ وڵاته، ئەمرۆ دووشەمە ١٠/٠٢/٢٠٢٠ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازیان لێکرا.
له سەرەتای ئهم کۆبوونهوهیهدا "ئەحمەد سهعید سادات" سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد بۆ پێدانی ئەو دەرفەتە و باسی لەوە کرد کە پێیان باشە لە ڕووی بازرگانییەوە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت و داوای هاوکاریی و هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەو بوارەدا بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان ژوورە بازرگانییەکان و کردنەوەی پێشانگا بۆ ئاشنایی کردنی بازرگانانی هەر دوولا.
له درێژهی ئهم دیدارهدا "نازم دەباغ" ئامادەیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی بۆ بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئەفغانستان دەربری بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ژوورە بازرگانییەکان و ههروهها سەردانی شاندە بازرگانییەکان.
نازم دەباغ بەشداريی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید "ئەبومەهدی ئەالموهەندیس" کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و شاندی هاوڕێی بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی شەهید "ئەبومەهدی ئەالموهەندیس" و هاوڕێیانی کرد.
شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، پێکهاتوو لە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "لوقمان لەتیف محەمەد"، "هیوا رەسوول رەشید"، "فەخرەدین عەزیز" و "عەلی عەلا’ غوڵام" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەمە رێکەوتی 8/1/2020 بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی شەهید "ئەبومەهدی ئەالموهەندیس" و هاوڕێی شەهیدەکانی کرد کە لە باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
دکتۆر "سەعد جەواد قەندیل" باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئێران پێشوازیی گەرمی لە شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی کردن بۆ ئامادەبوونیان لەم ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و شاندی یاوەری هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی باڵیۆزی عێراق لە تاران کرد.
"عەدنان حەسەن مەحموود" باڵیۆزی سووریا لە تارانیش بەشداریی لەم مەراسیمەدا کرد.
نازم دەباغ لەگەڵ کیوومەرس پوورئەحمەد دەرهێنەری سینەمای ئێران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "کیوومەرس پوورئەحمەد" دەرهێنەری ناودار و بەئەزموونی سینەمای ئێران دیداریی کرد.
"کیوومەرس پوورئەحمەد" دەرهێنەری ناودار و بەئەزموونی سینەمای ئێران، ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی 30ی دیسەمبەری 2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "لوقمان محەمەد لەتیف" و "فەخرەالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
"کیوومەرس پوورئەحمەد" کە ئەم ڕۆژانە سەرقاڵی نووسینی سیناریۆی "کوردستانی من"ە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە خەباتی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕە پارتیزانییەکانی ئەو شۆڕشگێڕانە دژی ڕژێمی بەعس، چاویی بە "نازم دەباغ" کەوت و چەندین پرسیاریی لەمبارەیەوە ئاراستە کرد کە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە وردیی وڵامی تەواوی پرسیارەکانی دایەوە و ئەم بابەتە گرینگەی بە جوانی بۆ شیکردەوە.
ئەم دەرهێنەرە پێشەنگەی سینەمای ئێران هەروەها سەردانی "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد کە لەم دانیشتنەدا "لوقمان محەمەد لەتیف" و "فەخرەالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تیایدا ئامادەبوون.
"کیوومەرس پوورئەحمەد" دەرهێنەر، سیناریۆنووس و بەرهەمهێنەری ئێرانی ساڵی 1949 لە شاری نەجەف ئاباد لە پارێزگای ئیسفەهان لە دایک بووە و دەرچووی لقی دەرهێنەری سینەمایە و 22 فیلمی سینەمایی، لەوانە: "اتوبوس شب"، "شەوی یەڵدا"، "خواهران غەریب"، "گل یخ"، "بی بی چلچلە"، "ناتوورە"، "نوک برج"، "شەرم"، "نان و شیعر"، "باران" و هەروەها 3 زنجیرە دڕامای تەلەڤیزیۆنی سازکردووە کە "چیرۆکەکانی مەجید" یەکێکیە لەو بەرهەمانەی کە هەموو تاکێکی ئێرانی لە شاشەی تەلەڤیزیۆنەکانی ئێران سەیری کردووە. پوورئەحمەد بە سازکردنی ئەم بەرهەمانە کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.
نازم دەباغ لەگەڵ جێگری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "ئاگرین عهبدواڵڵە عهزیز" جێگری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی کۆبۆوه.
"ئاگرین عهبدواڵڵە عهزیز" جێگری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به هاوڕێیهتی لەگەڵ "زانا مستەفا عهزیز" بەڕێوهبەری گشتیی لە وەزارەت و "نصرالڵە محهمهد عهلی" بەڕێوهبەری گشتیی ئەمرۆ شەمە رێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠١٩ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا رهسوڵ رهشید" و "لوقمان محهمهد لەتیف" و "وڵات ئەسعد پیرۆ" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێکرا.
سەردانی شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری تاران بە مەستی بەشداری کردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی خانوبەرەیه کە لە پێتهختی وڵاتی ئێران بەرێوەدەچێت.
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد