نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "نوشین ره‌هگوزه‌ر" بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران کۆبۆوه.
خاتوو "نوشین ره‌هگوزه‌ر" بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران رۆژی سێشەممە 22/05/2018 سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێ‌کرا.
بەڕێوەبەر و راوێژکاری بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی بێلجیکا لە تاران، دەستخۆشی پێشوازی و میواندارییەکەی کرد و پرسیاریی دەربارەی پەیوەندیی بازرگانی، سەردانی شاند، کار و چالاکی، سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان له نێوان وڵاتی بێلجیکا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازیی کرد لە هەنگاوەکانی خاتوو "نوشین ره‌هگوزه‌ر" بۆ پەیوەندیی زیاتری بازرگانی و هاتنی سەرمایەگوزار و کۆمپانیای بیانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و کاری پرۆژەکان له هه‌رێمى کوردستان.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم ده‌باغ" بە وردی ڕوونیکردەوە کە باری ئەمنی و ئاسایشی کوردستان، زۆر زۆر لەبار و گونجاوە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان و گوتی: هەروەها جیگای خۆشحالی ئێمەیە بتوانین پەیوەندیی شاندەکانی سەرمایەگوزاری و بازرگانی زیاتر بەرقەرار بێت و بازاری هەرێمی کوردستان جێگای ئیش کردنی زۆرە بۆ کۆمپانیا بیانی.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کوێت لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کوێت لە تاران دیداریی کرد.
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کاتژمێر یەک و نیوی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ شەمە ١٩/٥/٢٠١٨پێشوازی کرد لە "سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کوێت لە تاران.
لەدانیشتنەکەدا دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق و هەروەها ئەگەرەکانی دروستکردنی حکوومەت و چۆنییەتی بەشداری کردنی کورد لە پرۆسەی دروستکردنی حکومەت ئاخاوتنیان کرا.
"نازم ده‌باغ" راوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سەبارەت بە چونی کورد بۆ به‌غداد و بەشداریکردن لە حکوومەتی داهاتوی عێراق بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی میرنشینی کوێت لە تاران خستەڕوو.
"سه‌لاح عه‌بدوالخالق ئه‌لبه‌نای" هیوای خواست کە رۆڵی کورد کاریگەر بێت لە حکوومەتی داهاتووی عێراق و باسی لەوەکرد کە میرنشینی کوێت بە هەندەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات هەر بۆیە لە پێشەنگی وڵاتان بوو بۆ کردنەوەی قونسوڵگەری لە هەولێر.
"نازم دەباغ" لە جەژنی میللی وڵاتی پۆڵۆنیا له تاران بەشداریی کرد
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، لە جەژنی میللی وڵاتی پۆڵۆنیا له باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته لە شاری تاران بەشداریی کرد.
باڵیۆزخانەی وڵاتی پۆڵۆنیا لە تاران بە بۆنەی جەژنی میللی وڵاتەکەی رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٧-٥-٢٠١٨ ئاهەنگێکیان گێڕا. هەر بۆ ئەم مەبەستە "یارۆسلاڤ مارسین دۆمانسکی" باڵیۆزی پۆڵۆنیا لە تاران بانگهێشتی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد بۆ بەشداربوون لەو بۆنیەدا کە بەشێک لە گەورە بەرپرسانی ئێرانی و باڵیۆزی وڵاتانی جیهان تیایدا ئامادەبوون و هەروەها نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لەو بۆنه‌یەدا بەشداربوو.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ هیدە ئاکی ئاداچی بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن کۆبۆوه
"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، ڕۆژی دووشەمە رێکەوتی 30/4/2018 له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن دیداریی کرد.
لە چاوپێکەوتنەکەدا بەرێز"هیدە ئاکی ئاداچی" خۆشحاڵی خۆی دەربری لەسەر هێوربوونەوەی تەنگەشهکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی و کردنەوەی سنوورەکان و فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، و هیوای خواست کە کێشەکانی دیکە هەروەها بەره‌و چارەسەری هەنگاوبنێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها گفتووگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی دەنگدان باسی لێوە کرا.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، و باسی لە هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرێز "نێچیرڤان بارزانی" کرد کە دوای پرۆسەی رفراندۆم چەندین سەردانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و هەرێمی ئەنجامداوە بۆ هێورکردنەوەی دەرئەنجامی ریفرادۆم و سەرکەوتو بوو.
لە دیدارەکەدا "نازم ده‌باغ" ئەوەشی خستەڕوو کە کوردستان هەمیشە پێویستی بە باڵپشت و پشتیوانی دۆستان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان.
"هیدە ئاکی ئاداچی" هیوای سەرکەوتنی بۆ پرۆسەی ئاشتی و گفتۆوگۆ خواست لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەر دوولا بە دەستوری هەمیشەیی عراق.
"نازم دەباغ" بەشداریی لە ساڵیادی لە دایکبوونی "ولیەم ئەلکساندر" شای وڵاتی هۆڵه‌ندا کرد
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، لە ساڵیادی لە دایکبوونی "ولیەم ئەلکساندر" شای وڵاتی هۆڵه‌ندا له باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته لە تاران بەشداریی کرد.
بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی "ولیەم ئەلکساندر" Willem-Alexander شای وڵاتی هۆڵه‌ندا، باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە تاران، بەو بۆنەیەوه ئاهەنگێکیان گێرا، کە بەشێکی زۆری باڵیۆزی وڵاتان لە تاران ئامادە بوون.
خاتوو "سوزان تریستال" باڵیۆزی هۆلەندا لە تاران بانگهێشتی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەشداربوون لەو بۆنەیەدا و "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەو بۆنه‌یەدا بەشداربوو.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، له‌گه‌ڵ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆکایەتی "موحسین محه‌ممه‌د" ئەندامی مەکتەبی سیاسی دیداریی کرد.
ئەمرۆ دووشەممە 09/04/2018 شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆکایەتی "موحسین محه‌ممه‌د" ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە یاوەری "ئارام که‌مال" بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوخۆ و "نیعمه‌ت عیزه‌ت" بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تارانیان کرد و لە لایەن نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "فهخرهالدین عه‌زیز" پێشوازی گەرمیان لێ‌کرا.
له‌م دیدارەدا لەسەر بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی و هه‌روه‌ها چۆنییەتی کارکردن و پەیوەندییەکانی نوینەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزخانەکان و قونسولخانەکانی وڵاتانی بیانی لە تاران گفتوگۆ کرا.
لە کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا دەستخۆشی له نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران کرا و هیوای سەرکەوتنیان خواست لە ڕاپه‌ڕاندنی کارەکاندا.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات