لە ئەبوزەبی، سەرۆك بارزانی لەلایەن شێخ محمد بن زاید ئال نهیان پێشوازی كرا

  • یەک شەممە, 10 ت دووەم 2013

 لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێك سەردانی ئەم وڵاتەی كرد. لە میانەی سەردانەكەی بۆ ئیماراتی یەكگرتوو عەرەبیدا سەرۆك بارزانی لە میرنشینی ئەبوزەبی لەلایەن شێخ محمد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێشوازی لێكرا.

 لە دیدارێكدا پەیوەندیە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و ئابووری تاوتوێ كرا. لەم دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا و هیوای خواست وڵاتی ئیمارات و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە ڕۆڵی بەرچاو لە پڕۆسەی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان ببین.

هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە خرایەبەر باس و سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە سیاسیەكان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها هەردوولا لەسەر بایەخی بەرەوپێشبردن و بەردەوامیدان بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات كۆك بوون.

 

Read کد خبر: 217
شیوه نمایشی سایت:
  • Font size:
  • Decrease
  • Reset
  • Increase