كەنەدا نووسینگەی بازرگانی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە بڕۆنۆ ساكۆمانی باڵیۆزی نا نیشتەجێی كەنەدا لە عیراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال تاهیر جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، باڵیۆز ساكۆمانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دووپاتكردەوەو گووتی ئامانجی سەردانەكەم بۆ هەرێم بە مەبەستی ئاگاداربوونە لە دوایین پێشكەوتنەكانی ئەم ناوچەیە و رەوشی ئاوارەكانی سوریا لە هەرێم و دیراسەتكردنی ئەو دەرفەتانەی كە دەكرێ كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكانی كەنەدا كاری تێدا بكەن لە هەرێمی كوردستان .
هەروەها گووتی كە هاوكاریەكانی وڵاتەكەی بۆ ئاوارەكانی سوریا بەردەوام دەبێت و پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی ئاستی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە ئەویش بە كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە بەغدا و نوێنەرایەتی لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند وەك هەنگاوی یەكەم وڵاتەكەی بە نیازە نوسینگەی بازرگانی لە هەرێمدا بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا لەكاتی گەڕانەوەی خۆی و تیمەكەی راپۆرتێكی تێر و تەسەل پێشكەشی حكومەتی وڵاتەكەی دەكات. هاوكات ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەیەكی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كەنەدی سەردانی هەرێم دەكات و هیوایشی خواست شاندێكی بازرگانی لە هەرێمەوە سەردانی وڵاتەكەیان بكەن بۆ ئاشناكردنی هەرێم بە كەرتی تایبەتی كەنەدا.
فەلاح مستەفا سوپاسی حكومەتی كەنەدای كرد بۆ پابەندبوونیان بەو بەڵێنەی دابوویان و پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی بۆ هەوڵەكانیان لەپێناو دروستكردنی پەیوەندیەكی پتەو لە نێوان هەردوولا دووپاتكردەوە،هەر لەم رووەوە پێشوازی لە بڕیاری كردنەوەی نوێنەرایەتی كەنەدا كرد لە هەرێم.
هەروەها هیوای خواست ئاڵوگۆڕی سەردان و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت و كەرتی تایبەتی كەنەدا رۆڵی خۆی لە گەشەپێدانی هەرێم ببینێت و دووپاتیكردەوە حكومەتی هەرێم دەخوازێ پەیوەندیەكانی لەگەڵ كەنەدا بباتە قۆناغێكی پێشكەوتوو.
Read کد خبر: 270 |
Tagged under
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» لهگهڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد