"نازم دەباغ" لەگەڵ سەرۆکى بەشی بازرگانى و ڕاوێژکارى نوێنەرایەتیی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە ئێران کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ "سرگی مرکلۆف" سەرۆکى بەشی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە ئێران و "ولادیسلاڤ پرپکین" ڕاوێژکارى نوێنەرایەتیی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە تاران کۆبۆوە.

 

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە وڵاتی ئێران، رۆژى سێشەمە 20/5/2014 لە بارەگاى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێم لە تاران پێشوازیی لە "سرگی مرکلوف" سەرۆکى بەشی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە ئێران و "ولادیسلاڤ پرپکین" ڕاوێژکارى نوێنەرایەتیی بازرگانى فیدراسیۆنى روسیا لە تاران کرد.

"نازم دەباغ" لەم دیدارەدا خۆشحاڵی خۆی دەربری سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان لە تاران و جەختى کردەوە لەسەر بە بەردەوام بوونى پەیوەندییەکانی نێوانیان و فراوان بوونى، هەروەها باسی لە گرنگى رۆڵی روسیا کرد لە لەجیهاندا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

"سرگى مرکلۆف" خۆشحاڵی خۆی دەربڕى بەو پێشکەوتنە بەرچاوەى هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و بەتایبەتى لە بوارى ئابووریی و هیوای خواست کە لە ئایندەیەکى نزیکدا کۆمپانیا روسیەکان رۆڵێکى زیاتر و بەرچاویان هەبێت لە بەرزکردنەوەى ئاستى ئابوورى هەرێمى کوردستان و ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ هاوکارى زیاتر.

 

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 525
Tagged under

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی